.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















دۆزینەوەی هاوسەرێكی نموونەیی كارێكی ئاسان نییە لای ئافرەت، بۆیە لەسەری پێویستە بەر لەوەی ئەو بچێتە ژیانی هاوسەرییەوە تەواو خۆی دڵنیا بكاتەوەو چەندین پرسیار لەخۆی بكات بۆئەوەی بڕیارێكی تەواو بدات.
چونكە هەروەك ناسراوە فەرهەنگی ئافرەت لێوانلێوە لەپرسیار، ئەگەرچی هەموو پرسیارەكانیشی گرنگ نەبن، وەلێ چەند پرسیارێكی دیارو گرنگ هەیە كە پێویستە هەر كچێك لە رەگەزی بەرامبەری بكات پێش ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵدا ئەنجام بدات.
پرسیارگەلێك زۆر هەن لەسەر كچ كە پێویستە بیانكات بەرلە هاوسەریی، بەڵام 5 پرسیاری گرنگ و حەتمیی هەیە كە پێویستە هەر كچێك بیكات، ئەوانیش:
1- ئایا تەمەنی گونجاوە؟
زۆرینەی لێكۆڵەران و نووسەران ئەو پێداگیریی لەسەر ئەوە دەكەن كە تەمەن، بەتایبەت تەمەنی پیاو نابێتە رێگر لەبەردەم خۆشەویستی ژن و پیاودا ئەگەر خۆشەویستییەكی راستەقینە ئەو دوو كەسە پێكەوە گرێ بدات. وەلێ بەهۆی جیاوازی پێكهاتەی فزیۆلۆجی لەنێوان ژن و پیاودا باشتروایە پیاو بەتەمەن گەورەتر بێت، بۆنموونە لە 5 تا 8 ساڵ گەورەتربێت.
2- ئایا زیرەكە؟
هەروەك ئاشكرایە زۆرینەی ئافرەتان حەز دەكەن ئەوپیاوەی هاوسەرگیریی لەگەڵ دەكەن زیرەك و لێهاتوو بێت. بۆیە باشتر وایە بەرلەوەی شوی پێبكات دڵنیابێتەوە لە زیرەكی و لێهاتوویی كەسەكە.
3- هەستەوەرە (حەساس)؟
هەمیشە ئافرەت بەوە ناسراوە كە بەسۆزو حەساسترە لە پیاو، باشتروایە ئەو پیاوەی هەڵی دەبژێریت ببێتە هاوبەشی ژیانت رێژەیەك حەساسی و هەست و سۆزی تیادابێت بۆئەوەی بتوانێت هەستت رابگرێت.
4- ئایە كەسێكە جێی متمانە بێت؟
ئەو پرسیارە بە یەكێ لەگرنگترین پرسیارەكان ئەژمار دەكرێت، چونكە وەستاوەتە سەر چارەنوسسازترین بڕیارو لە هەر پەیوەندییەكی هاوسەریدا نەبوونی متمانە دەبێتە هۆی لێكترازان و هەڵوەشانەوەی خێزان، بۆیە پێویستە بەر لە زەواج بكۆڵیتەوەو دڵنیا بیتەوە لەوەی ئەو كەسی هەڵتبژاردووە جێگەی متمانەیە، یان نا؟
5- ئایە خاوەنی كارو موچەیەكی باشە؟
زانینی ئەوەی ئایە ئەو كەسە خاوەنی كارو وەزیفەیەكی چۆنەو ئایە موچەیەكی باشی هەیە یان نا؟ هەستی دڵنیایی دارایی و هەروەها مەعنەوییش بە ئافرەت دەبەخشێت، پلە بەندی و مەنسەبی كەسەكە ئەوەندە گرنگ نییە، بەڵام بونی موچەیەكی باش ئافرەتەكە دڵنیادەكاتەوە لە فەراهەمبوونی گوزەرانێكی باش
سهرچاوه:ئاوێزه


لهسهر هێڵ نییه