.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئێواره‌بوو كوڕه بچكۆلانه‌كه سه‌ركه‌وت بۆ ژووری چێشت لینان بۆ لای دایكی، له‌وكاته‌دا كه دایكی خه‌ریكی ئاماده‌كردنی جێشتی ئێواره بوو، كوڕه بچكۆلانه‌كه پارچه كاغه‌زێكی دایه ده‌ستی دایكی كه چه‌ند داواكارییه‌كی تێدا نووسرابوو، پاش ئه‌وه‌ی دایكی ده‌ستی خۆی به به‌روان…كه‌كه‌ی به‌ری خۆی وشك كرده‌وه، پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی خوێنده‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه بوون كه كوڕه‌كه‌ی تێیدا نووسیبوونی:
ـ كرێی... بڕینی چیمه‌ن و گژوگیا (5) دۆلار.
ـ كرێی خاوینكردنه‌وه‌ی ژووره‌كه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا (1) دۆلار.
ـ چاودێرییكردنی برا بچكۆله‌كه‌م له‌و كاته‌ی تۆ ئه‌ڕۆیت بۆ كه‌لوپه‌لكڕین (25) سه‌نت.
ـ لابردن و فڕێدانی زبڵ و پاشماوه(1) دۆلار.
ـ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی باش له كارته‌كه‌م (5) دۆلار.
ـ خاوینكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵا و پاشماوه‌كانی حه‌وشه (2) دۆلار.
ـ رۆیشتن بۆ فرۆشگا بۆ كاری تۆ(50) سه‌نت.
سه‌رجه‌می هه‌مووی(14) دۆلار(75) سه‌نت.
دایكه‌كه وه‌ستا و سه‌یری كوڕه‌كه‌ی كرد، كوڕه‌كه توانی هه‌موو یادگارییه‌كانی چاوی دایكی بخوێنێته‌وه كه ده‌دره‌وشانه‌وه له بیر و هزری دایكی‌دا، دایكه‌كه ده‌ستی دایه قه‌ڵه‌م و پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی وه‌رگێڕا یه‌وه و چه‌ند شتێكی تیادا نووسی.
ئه‌مه‌ش ئه‌م شتانه بوون كه تیایدا نووسی:
ـ كرێی ئه‌و (9) مانگه‌ی كه تۆم هه‌ڵگرت و له كاتێكدا تۆ له ناو سكی مندا گه‌شه‌ت كرد و گه‌وره‌بووی (هیچ) .
ـ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ڵده‌ستامه‌وه، چاودێری و دوعام بۆ ده‌كردی (هیچ) .
ـ بۆ هه‌موو ئه‌و كاته‌نه‌ی گریاو‌م، هه‌موو ئه‌و فرمێسكانه‌م كه تۆ بووی به هۆی رژاندنیان به درێژایی ساڵ (هیچ) .
ـ بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌وانه‌ی كه پڕبوون له ترس و هه‌موو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیانه‌ی رووبه‌ڕووم ده‌بوونه‌وه (هیچ) .
كوڕم كاتێك كۆیان ده‌كه‌یه‌وه، نرخی تێچوونی خۆشه‌ویستیم بۆت (هیچ) .
له‌وكاته‌ی كوڕه‌كه هه‌موو ئه‌و نووسینه‌ی خوێنده‌وه كه دایكی بۆی نوسیبوو، چاوه‌كانی پڕبوون له فرمێسك و ووتی : دایكه زۆرم خۆش ئه‌وێی، پاشان قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی وه‌رگرت و به چه‌ند پیتێكی گه‌وره نووسی : دایه گیان كرێیه‌كه‌ت به ته‌واوه‌تی دا
بەڕێزم سەرچاوەی بابەتەکە بنوسە ، بە پێچەوانەوە بابەتەکەت لائەبرێت .
((بەڕێوەبەر ))
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه