.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










قوتابی‌و خوێندكاری ئازیز، ئایا هیچ كاتێك ڕویداوه بچیته ناو تاقیكردنه‌وه‌وه، به‌ڵام توانای بیركردنه‌وه‌ت وهستابێتو زۆربه‌ی شته‌كانت بیرچۆبێتهوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی كه باشت خوێندوه؟ یان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا پله‌ی گه‌رمی له‌شت بهرزبوبێتهوهو به‌جۆرێك حهزتكردوه ده‌موچاوت بشۆیت یان بچیتهدهرهوهو هه‌وایه‌ك هه‌ڵمژی؟ یان كلێنكسهكهت له‌ناو عاره‌قی ده‌ستتدا توابێته‌وه؟ یا به‌ر له‌هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كان نهخۆشكهوتبیت؟
ئه‌مانه‌و چه‌ندین حاڵه‌تیتر، به‌هۆی نه‌بوونی هۆشیاری تهندروستیو ده‌رونییه‌وه ڕووده‌ده‌ن، بهبیئهوهی هه‌ستیان پێبكه‌ین زیانێكی زۆریان گه‌یاندووه به‌قوتابی، بۆیه به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمم زانی وه‌ك مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌و ده‌رونزانی، چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بخه‌مه‌ڕوو، به‌و هیوایه‌ی سودمه‌ندبێت:
1- كۆنتڕۆڵكردنی باری ته‌ندروستیت بكه، به‌كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه زۆربه‌ی كات توشتدێن، بۆنموونه ئه‌گه‌ر قوڕگئێَشهت هه‌یه، ئه‌وا ئه‌و ماوه‌یه ئاوی سارد مه‌خۆره‌وه یا خۆت لهتهپوتۆز بپارێزه.
2- گرنگیبده بهپۆشاكو جلوبه‌رگت، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ كهشو هه‌وادا بگونجێت، بۆنموونه خۆپاراستن له‌سه‌رمای بهیانیانو گه‌رمای نیوه‌ڕۆیان له‌وڵاتی ئێمه‌دا.
3- لادانی ئه‌و دوودڵییه‌ی كه له‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی بێ سوود له‌ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه توشتده‌بێت، وه‌ك (ئه‌گه‌ر بكه‌وم ...؟ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كان گرانبن ...؟ ئه‌گه‌ر نه‌زانم ...؟ ئه‌گه‌ر نهخۆشبكهوم ...؟ ئه‌گه‌ر براده‌ره‌كانم نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام من ...
4- گرنگیدان بهخهوو خواردن‌و كاته‌كانیان، خۆپاراستن له‌زۆر نوستن یان كه‌مخه‌وی، بۆنموونه تاكاتژمێر سێی شه‌و ده‌خوێنی، به‌ڵام به‌یانی كاتژمێر حه‌وت یان ده هه‌ڵده‌ستیت.
5- خوێندنی هه‌مو به‌شه‌كانی بابه‌تی تاقیكردنه‌وه گرنگه، بۆنموونه (150) په‌ڕت خوێندوه، به‌ڵام پێنج په‌ڕت به‌جێهێشتوه، چونكه لاتوایه ئه‌و پێنج په‌ره‌یه گرنگ نییه یا نایه‌ته‌وه یا ئاسانه، به‌ڵام به‌جێهێشتنی ئه‌و پێنج په‌ڕه‌یه له‌وانه‌یه ببێته هۆی دوودڵی‌و ناره‌حه‌تی بۆت.
6- گرنگینه‌دان به‌پێشبینی قوتابیان، بۆنموونه له‌فڵان شوێن پرسیار ئاشكرابووه، یان فڵان مامۆستا ئه‌م پرسیاره‌ی فرۆشتوه یان فڵان قوتابیه پرسیاره‌كانی هێناوه یا كڕیوه به‌كه‌سی نه‌وتوه ...
7- شه‌وی پێش ڕۆژی تاقیكردنه‌وه هه‌موو پێداویستیه‌كانت بۆ به‌یانی ئاماده‌بكه، نه‌وه‌ك به‌یانی به‌دوای گۆرهویهكانتدا بگه‌ڕێیت.
8- زۆرزۆر گرنگه به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه نانبخۆیت (به‌تایبه‌تی نانی به‌یانی)، چونكه نان نه‌خواردن هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ تێكچوونی باری ده‌رونی یان دابه‌زینی فشاری خوێن.
9- به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه پێداچونه‌وه‌یه‌كی خێرا بكه، كه ئه‌وه‌ش بڕوابهخۆبونت زیاترده‌كات، ئهگهرباشت خوێندبێت، به‌ڵام ئاگاداربه له‌سه‌ر بابه‌تێك گیرنهخۆی كه له‌بنچینه‌دا نهتخوێندوه.
10- لابردنی بیری قۆپیاكردن له‌مێشكتدا، كه سه‌رچاوه‌ی دوودڵی‌و ترس‌و بیرچونهوهیهو ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
11- پاراستنی هێمنیو ئارامیت له‌پێش چونهژووری تاقیكردنه‌وه‌و له‌كاتی دانیشتن به‌ر له‌هاتنی پرسیاره‌كان.
12- ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كانت خوێنده‌وه زۆرجار واههستدهكهی كه پرسیاره‌كان زۆرگرانن یان یه‌كێك له‌پرسیاره‌كان نازانی، به‌ڵام مهشڵهژی به‌ڕیزبه‌ندی ئه‌گه‌ر توانیت وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌وه ته‌نها بیر‌و سه‌رنجت لای ئه‌و پرسیاره‌بێت كه خه‌ریكی وهڵامدانهوهیتو بیر لهپرسیاوهكانی دواتر مه‌كه‌ره‌وه.
13- ئه‌گه‌ر توشی دڵه‌ڕاوكێی توندهاتیتو به‌جۆرێك گوێت له‌ده‌نگی دڵت بوو به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه یان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا، ئه‌وا هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵمژه‌و له‌ناو سنگتدا بیهێڵه‌وه تادهتوانیو چه‌ندجارێك ئه‌مه دووباره‌بكه‌وه، به‌وه‌ش ده‌بینیت كه زۆر به‌ئاسانی هێمن بوویته‌وه.
14- ئه‌گه‌ر ته‌واوبویت له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان په‌له‌مه‌كه، به‌وردی بهوهڵامو پرسیاره‌كاندا بچۆره‌وه‌و به‌راوردیان بكه‌و دڵنیابه كه هیچت بیرنه‌چووه.
15- دوای تاقیكردنه‌وه زۆر مه‌وه‌سته‌و گوی بهمشتومڕهكانی قوتابیان مه‌ده له‌باره‌ی ڕاستی‌و هه‌ڵه‌ی وه‌ڵامه‌كان، ئه‌گه‌ر خراپبویت به‌هیچ شێوه‌ییه‌ك بیریلێمهكهوه، با كار لهتاقبكردنهوهكانی داهاتوت نه‌كات.
ئه‌م ڕێنماییانه پهیڕهوبكهو به‌یارمه‌تی خودا هۆكارێكی باش ده‌بن بۆ سه‌ركه‌وتنت.
* مامۆستای په‌روه‌رده‌و ده‌رونزانی
به‌رێز تکایه له کاتی گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت بۆ یانه‌ی کوردژین هه‌وڵبده سه‌رچاوه‌که‌ی بنوسیت ، له کاتی نوسینی سه‌رچاوه‌که‌ش با سه‌رچاوه‌که وه‌ک لینک نه‌بێت
ته‌نها ئاماژه ناوی مالپهر یان گۆڤار یان رۆژنامه ...... هتد ، بکه چونکه دانانی لینکی کوردی به پێی یاساکانی یانه‌ی کوردژین رێگه پێدراو نیه ...له‌گه‌ل رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی


له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌سته‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه