.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










كوردێك ئه‌ندازیاری یه‌كێك له ڤێلاكانی (موعه‌مه‌ر قه‌زافی) سه‌رۆكی پێشووی لیبیا بووه، كه له ساڵی (1990)دا له‌سه‌ر ده‌ریا به دووری (120) كیلۆمه‌تر له‌شاری (ته‌رابلوس)ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته سه‌رپه‌رشتی كردووه‌و وه‌ك ئه‌ندازیاره‌كه ده‌ڵێت، ڤێلاكه بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری تێچووه.
ئه‌ندازیار سیروان ئه‌حمه‌د سه‌عید ساڵی (1980) كوردستانی جێهێشتووه‌و رووی له یوگوسلاڤیا كردووه، له‌و وڵاته خوێندنی ته‌واوكردووه‌و دواتر له كۆمپانیایه‌كی بیناسازی وه‌ك ئه‌ندازیار ده‌ستی به كار كردووه.
سه‌باره‌ت به دروستكردنی ڤێلاكه له لێدوانێكی تایبه‌تدا له ئیسپانیاوه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به خه‌ندانی راگه‌یاند: ساڵی (1990) ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه كارم تێدا كردووه، داوایه‌كی به‌ده‌ستگه‌یشتووه له‌لایه‌ن موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆ دروستكردنی ڤێلایه‌ك. وتیشی:"كۆمپانیاكه منی به سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌ندازیاری ئه‌و ڤێلایه ده‌ستنیشانكردووه"، باسی له‌وه‌شكرد، كه (50%)ی كه‌ره‌سته‌و ماده‌كانی خانووه‌كه ئامادهبوونو ئه‌وه‌ی تریش به هاوكاریی (54) كرێكار ته‌واوكراوه.
ئه‌ندازیار سیروان، كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ر به شێخه‌كانی ناوچه‌ی به‌رزنجه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ڤێلایه‌ی قه‌زافی له‌سه‌ر ده‌ریا له نزیك قه‌زای "سه‌براته" به دووریی (120) كیلۆمه‌تر له شاری ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا دروستكراوه له ساڵی (1990)دا، دروستكردنیشی (9) مانگی خایاندووه‌و بڕی پێنج ملیۆن دۆلاریشی تێچووه.
وتیشی:"هێشتا نه‌خشه‌ی خانووه‌كه‌م له یاده‌و رووبه‌ره‌كه‌ی (1850) مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاو شوێنی هه‌لیكۆپته‌ریشی له‌خۆگرتبوو".
باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كێك له نزیكه‌كانی قه‌زافی پێی راگه‌یاندووه كه ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی سه‌رپه‌رشتی ڤێلاكه ده‌كات كورده، له به‌رامبه‌ریشدا قه‌زافی فه‌رمانیداوه كه دیارییه‌ك ببه‌خشرێته ئه‌ندازیار سیروان، وتیشی:"دیارییه‌كه‌ش بریتی‌بوو له سه‌عاتێك كه به عه‌ره‌بی له ناوه‌كه‌یدا نووسرابوو "نحو تحریر كردستان و اقامه سلطه الشعب"، واته "به‌ره‌و ئازادكردنی كوردستان‌و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك"، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و زۆر خۆشحاڵ بووه وه‌ك كوردێك كه ئه‌و دیارییه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی جیهانه‌وه پێبه‌خشراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: كاتێك له‌ساڵی (1992) جه‌نگی یوگوسلاڤیا هه‌ڵگیرساوه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ سوید هه‌ڵاتوون، وتیشی:"توانیمان ته‌نها منداڵهكانمانو دوو جانتا له كه‌لوپه‌له‌كانمان له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین، به‌داخه‌وه ئه‌و سه‌عاته له ماڵه‌كه‌م له یوگوسلاڤیا به‌جێما".
س:خه‌ندان


له‌سه‌ر هێڵ نییه