.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










سلاوتان لێبێ بەرێزان بە پێویستم زانی لێرەدا بۆزیاتر ئاشنابونمان به شیعری شاعیران وهەولدان بۆزیاترتێگەیشتنمان لەشیعری شاعیران لێكدانەوە بۆشیعرە كوردیەكان بكەین خوازیارم ئەندامانی كوردژینی خۆشەویست هەولدەن لێكدانەوە بۆشیعری یەكتروشاعیران بكەن دلنیام لەوەی ئەم شتەتان بەلاوە سەیرئەبێت بەلام پێویستیەكە دەبێ هەبێت رەنگە شیعرێك بێنم من لەمەبەستەكەی حالی ببم بەلام تۆلێی تێنەگەی یاخود بە پێچەوانەوە خۆشترە هەموان لێی تێبگەین
بە نمونە شیعرێكی شێركۆبێكەس دێنمەوە
من قەلەمێكم یادەوەری مەرەكەبمە
سەعات ناگێرمەوە دواوە, بەلام بەویادەوەریانە
سبەینێ رونتر ئەنووسمەوە
من شاعیرێكم بەردەوام وەك ئاوێنە
بەبیرەوەریتاندا ئەچمەوە
شارەبیرەوەریتان ئەوروژێنمەوە
بۆئەوەی دۆزەخەكانمان بیرنەچێتەوە
بۆئەوەی گولە شەهیدەكانم لەیادنەكەن
ئەوگولانەی جارێكی دی بەرەنگێكی دی و
لەباخێكی دیولەوەرزێكی ترداو
ئەمجارەیان لەپاركی ئازادی ئەڕوێنەوە(1) .
ئێمە نازانین كەشێركۆبێكەس بۆچی دەیەوێ لەڕێگەی یادەوەریەوە بەردەوام دۆزەخ بیربهێنێتەوە, ئایادۆزەخ شوێنیكی هێندە خۆشە تابەردەوام لەبیرمان بێت ؟ لەبیرنەچونەوەی دۆزەخ ڕەنگە بۆئەوەبێت كەیەك قازانجی هەیە ئەویش ئەوەیە نەیەوێ بگوترێ كەكورد دۆزەخی نەبینیوە یان بەوفۆرمەی پێشترونەوەكانی پێش ئێمەبینیویانە وئێمە نەمانبینیوە, جاتائێمە بارودۆخی ئەوانمان لە بە رچاوبێت ئەوبارودۆخەی ئەوان بەرگەیان گرت و ئەمرۆبەجۆرێك لەجۆرەكان بەلای نەوەی پێش ئێمە بەرهەمی ئەوێ رۆژێیە كەئەوان تیایدا لەدۆزەخ دەژیان ئەمەش زیاترڕەنگە مەبەستی لێی دۆزەخی بەعسی بێت ئەودۆزەخەی كەبەعس بۆنەوەی كوردی رێك خستبوو لەسالانی حوكمرانی خۆی دا .
ئەمەش وەك خۆی دەلێ:
بۆئەوەی گولە شەهیدەكانم لەیادنەكەن
ئەوگولانەی جارێكی دی بەرەنگێكی دی و
لەباخێكی دیولەوەرزێكی ترداو
ئەوجارەیانە لەپاركی ئازادی ئەروێنەوە.
بەلێ شیركۆبێكەس بۆئەوەیەتی نایەوێ ئیمە دۆزەخمان بیربچێتەوە, تائەوانەی جارێكی دی بەڕەنگێكی دی ژیان ئەكەن لە باخێكی دی لەوەرزێكی تری جیاوازلە( وەرزی دۆزەخ )دێنە دونیاوە لە بیریان بێت یان ئەوانەی لە پاركی ئازادی واتا ئەوانەی لەسایەی ئازادی ئەژین, دیارە هەرخۆی بوونی وشەی ( پارك )مانای ئەوە دەگەینێ كە ئەوان لەسایەی ئازادی ئەژین چونكە ( پارك )گەر وەك وشەیەكی دژبە ( دۆزەخ )تەماشای بكەین ئەوادەبێ بڵێین كەسێك كەرۆژێك لەدۆزەخ دا ژیاوە, بوونی ئەویش لەدۆزەخ دا وایكردووە من لە ئازادی بژیم , هەلبەتە كەسە دۆزەخیەكە كەناكرێ وشەی دۆزەخی لەیادبچێتەوە, شێركۆبێكەس دەیەوێ بڵێ لەپارك داژیانەكەی ئێوە بەرهەمی لەدۆزەخ داژیانی ئێمەیە واتا ئەوە نەوەی ئێمەیە كە خاوەنی ئەو سەروەریە یە ئەگەرئەوان نەبوونایە ئەوا نەوەی ئەمرۆنەوەی ئێستا لەپاركدا نەدەژیان بەلكولەدۆزەخدا دەژیان .
لەهەلەكانیشم ببورن
ئا. مانگەشەو

لهسهر هێڵ نییه