.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









- به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
2- کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
3- گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
4- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه
5- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
6- ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
7- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
8- له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
9- به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
10- دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
11- ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
12- تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
13- کای کۆن به‌با مه‌که
14- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
15- گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
16- ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
17- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
18- به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
19- دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
20- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
21- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
22- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات
23- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
24- له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
25- له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
26- ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
27- باری که‌ر دایم قورسه
28- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
29- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
30- هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
31- که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه