❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ((((( باڵنده‌ی ناخ )))))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-10 18:35:00

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsFirefox

((((( باڵنده‌ی ناخ )))))

وانه‌زانی
چاوی سه‌رنج له‌سه‌ر باڵات
کوێر بۆته‌وه‌و
نابینایه‌
پێتوانه‌بێ
هه‌ناسه‌ی ساردی ئه‌وینت
ناگاته‌ که‌س
ده‌نگی نایه‌
وا هه‌ست نه‌که‌ی
که‌سێ نیه‌ خۆشی بوێی
هه‌ر تۆ ته‌نهای
له‌م دنیایه‌
خه‌یاڵ نه‌که‌ی
وابزانی
که‌س قه‌دری ئه‌سرینت ناگرێ
یان بڵێی ئای چه‌ند  بێکه‌سم
که‌س ڕێزی جوانیه‌که‌م ناگرێ
قه‌ت نه‌ڵێی
خه‌م و ئه‌ندێشه‌
ته‌نها به‌من ئاشنایه
نه‌ڵێ هه‌ر خۆم سیاچاره‌م
شانسه‌که‌م هه‌رگیز نایهێنی
ئه‌ستێره‌ی به‌ختم هه‌ڵنایه‌
ئه‌ی ئه‌و شۆخه‌ی
دنیات به‌هه‌ند وه‌رگرتوه‌
له‌نێو گۆمی
مه‌نگی خه‌یاڵ
وه‌ره‌ ده‌رێ
چیدی  ده‌رگا
له‌سه‌ر هه‌ستت کلۆم مه‌ده‌
ڕازه‌کانت چیدی له‌دڵ تا دیل مه‌که
باڵنده‌ی هه‌ڵگری ناخت
با به‌ ئازادی  بگه‌ڕێ
...........
ڕه‌وه‌ند

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net