.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سڵاو هاوڕێ ئه‌زیزه‌کانم ئه‌م کاته‌تان باش
به یارمه‌تیتان بابه‌تێک یان باسێکم ئه‌وێت له‌سه‌ر(خه‌مۆکی) له‌شێوه‌ی ڕاپۆرت بێت یان باسی بکات و هۆکار و ئه‌و دیاردانه‌ی که ئه‌بنه هۆی خه‌مۆکی به گشتی بخاته ڕو
به‌هیوای لاتان ده‌ست بکه‌وێت
مه‌منون بۆ هاوکاریکردنتان کاتێکی خۆش و پڕ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه
خوشکئ بچوکتان شیوه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو شیوه‌ن خان به‌یانیت باش ئه‌زیزم
فه‌رموو سه‌یرێکی بکه بزانه ، ئه‌مه سودی ئه‌بێت بۆت
خەمۆکی
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
خه‌مۆکی ئه‌توانرێت وه‌سف بکرێت به حاڵه‌تێکی هه‌ست کردن به غه‌مباری، دڵته‌نگی، به‌دبه‌ختی، و بێجارهیی و هه‌ست کردن به فه‌رامۆشکراوی و بێ هیوایی. زوربه‌مان هه‌ست به‌م حاڵه‌ته ئه‌که‌ین له ساتێك یان ساتێکی تر له ژیانمان دا به‌ڵام ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و درێژه ناکێشێت. خه‌مۆکی توند و ڕاسته‌قینه بریتیه له کێشه‌ی مه‌زاجی مرۆڤ که تیایدا هه‌ست ئه‌کات به غه‌مباری ، گوم بوون ( Loss )، توڕه‌یی و بێ هیوایی له هه‌موو ڕۆژێکی ژیاندا و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن.
ناوەڕۆک [بیشارەوە]
١ نیشانه‌کانی خه‌مۆکی
٢ له منداڵ و مێردمنداڵ و تازه پێگه‌یشتوان دا له‌وانه‌یه ئه‌م نیشانانه ده‌ربکه‌ون
٣ هۆکار و فاکته‌ره مه‌ترسی داره‌کانی خه‌مۆکی
٤ ژماره‌یه‌ك فاکته‌ر ڕۆڵیان هه‌یه له ڕودانی خه‌مۆکی دا
٥ ده‌ستنیشان کردنی
٦ چاره‌سه‌ر کردن
٧ چاره‌سه‌ری ده‌روونی
٨ ماکه‌کانی خه‌مۆکی (Complication - المظاعفات )
٩ بۆ باشتر چاره‌سه‌ر کردنی خه‌مۆکی له ماڵه‌وه
١٠ ئه‌نجام
١١ سەرچاوەکان
[دەستکاری]نیشانه‌کانی خه‌مۆکی
له خه‌مۆکی توند و ڕاسته‌قینه دا ئه‌و که‌سه له‌وانه‌یه هه‌ست به پێنج یان زیاتر له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه بکات : -- • غه‌مباری و ڕه‌شبینی. • هه‌ست کردن به تاوانباری، بێ نرخی، بێ پشتیوانی، بێ هیوایی، ڕق له خۆبون و نائارامی. • نه‌مانی هه‌وه‌س و له‌زه‌ت بینین له ئه‌نجامدانی چالاکیه ئاساییه‌کان که پێشتر ئاره‌زوی کردون ( به ئه‌نجامدانی سێکسیشه‌وه ). • ئاسته‌نگ له ته‌رکیز کردن و که‌م بونه‌وه‌ی زاکیره ( Memory ). • خراپتر بونی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان له‌و که‌سانه دا که نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه، نمونه ڕۆماتیزمی جومگه‌کان، نه‌خۆشی شه‌کره. • گۆڕان له ڕژێمی خه‌وتن دا که ئه‌بێته هۆی بێ خه‌وی یان خه‌واڵوێتی و زۆر خه‌وتن. • گۆڕانی ئیشتیها بۆ خواردن که ئه‌بێته هۆی زیاد بون یان که‌م بونی کێشی له‌ش. • هه‌ست کردن به ماندویه‌تی و که‌م وزه‌یی. • دڵه‌ڕاوکێ، ڕاڕایی و ئاڵۆزی ( Irritability ). • بیر کردنه‌وه له خۆکوشتن و مردن. • خاو قسه‌کردن و خاو جوڵان. • سه‌رئێشه، ئازاری گه‌ده و کێشه له کۆئه‌ندامی هه‌رس دا.
[دەستکاری]له منداڵ و مێردمنداڵ و تازه پێگه‌یشتوان دا له‌وانه‌یه ئه‌م نیشانانه ده‌ربکه‌ون
• خه‌وزڕان، ماندویه‌تی، سه‌رئێشه، ئازاری گه‌ده و گێژ بوون. • بێ‌موبالاتی، دورکه‌وتنه‌وه له کۆمه‌ڵگا و دابه‌زینی کێشی له‌ش. • به‌کارهێنانی ده‌رمانه نایاساییه‌کان، ئه‌لکهول، دواکه‌وتن له خوێندنگا و ئاسته‌نگی ته‌رکیز کردن. • دابڕان له خێزان و هاوڕێیان.
[دەستکاری]هۆکار و فاکته‌ره مه‌ترسی داره‌کانی خه‌مۆکی
هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌مۆکی به ته‌واوی نه‌زانراون تا ئێستا، زۆر له لێکۆڵینه‌وه پزیشکیه‌کان ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دروست بونی ناهاوسه‌نگی کیمیایی له مێشك دا که له‌وانه‌یه بۆماوه‌یی بێت یان به هۆی ڕودانی کاره‌ساتی ژیانه‌وه بێت.
هه‌ندێ جۆری خه‌مۆکی له خانه‌واده‌کاندا ڕو ئه‌ده‌ن ( بۆماوه‌ییه )، به‌ڵام ئه‌مه مه‌رج نییه چونکه له‌وانه‌یه خه‌مۆکی له هه‌ندێ که‌س دا ڕو بدات که په‌یوه‌ندی نییه به بۆماوه‌ییه‌وه و له خێزانی ئه‌و که‌سه‌دا حاڵه‌تی خه‌مۆکی نه‌بینراوه. ژیانی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری و پڕ له سترێس و کاره‌ساتی گه‌وره له هه‌ندێ که‌س دا ئه‌بێته هۆی ڕودانی خه‌مۆکی، به‌ڵام له ڕاستیدا کۆمه‌ڵێ فاکته‌ر به یه‌که‌وه کار ئه‌که‌ن بۆ رودانی خه‌مۆکی. پیاو و ژن له هه‌موو ته‌مه‌ن، نه‌ته‌وه و هه‌موو ئاستێکی ئابوری توشی خه‌مۆکی ئه‌بن هه‌روه‌کو چۆن له منداڵ و مێردمنداڵ و تازه‌پێگه‌یشتوانیش دا ڕو ئه‌دات.
[دەستکاری]ژماره‌یه‌ك فاکته‌ر ڕۆڵیان هه‌یه له ڕودانی خه‌مۆکی دا
• ڕاهاتن له‌سه‌ر ده‌رمان و ئه‌لکهول، ڕوداو و کاره‌ساته‌کانی ژیان وه‌ك دابڕان له خۆشه‌ویست ( هاوڕێی کچ یان کوڕ )، که‌وتن و ده‌رنه‌چون له پۆله‌کانی خوێندنگا، نه‌خۆش که‌وتن یان مردنی ئه‌ندامێکی خێزان، یان جیابونه‌وه‌ی دایك و باوك ( بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان و مێردمنداڵان ). • ڕوداو و کاره‌ساته‌کانی ژیانی منداڵی وه‌ك خراپ مامه‌ڵه کردن و پشتگوێ خرانی ئه‌و که‌سه له ته‌مه‌نی منداڵی دا. • ته‌ڵاق، مردنی هاوڕێیه‌ك یان خزمێکی نزیك یان له‌ده‌ست دانی کار ( بۆ گه‌وره‌ساڵان ). • دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ( بڵاوه له گه‌وره‌ساڵان دا ). • هه‌ندێ حاڵه‌تی نه‌خۆشی وه‌ك که‌م کارکردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی ( Hypothyroidism )، به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌ك له چاره‌سه‌ی به‌رزه‌په‌ستانی خوێن، شێرپه‌نجه، نه‌خۆشیه گه‌وره‌کان و چاره‌سه‌ری ئازاره درێژخایه‌نه‌کان. • کێشه‌کانی خه‌و ( Sleeping Problem ). iخه‌مۆکی ئه‌بێته هۆی گۆران یان لادانی ( إنحراف – Distort ) دیدی ئه‌و که‌سه بۆ خودی خۆی و ژیانی و که‌سانی ده‌ور وبه‌ری، به مانایه‌کی تر که‌سی خه‌مۆك ڕه‌شبینه به‌رامبه‌ر به هه‌موو شتێك و زۆر نێگه‌تیڤه به‌رامبه‌ر به هه‌موو ڕوداوێك و ناتوانێت وا ته‌سه‌ور بکات که هه‌ر ڕوداوێك، کێشه‌یه‌ك یان هه‌ڵوێستێك به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ حه‌ل ئه‌بێت.
[دەستکاری]ده‌ستنیشان کردنی
بونی پێنج یان زیاتر له و خاڵانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ دراوه وه‌ك نیشانه‌کانی خه‌مۆکی به لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، به‌سه بۆ ده‌ستنیشان کردنی. له هه‌مان کات دا پێویسته دیاری بکرێت که هۆکاره‌که‌ی یه‌کێ له‌و نه‌خۆشیه جه‌سته‌ییانه یان ده‌رمانانه نین که ئه‌و که‌سه به‌کاریان ئه‌هێنێت وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌کی تر هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ دراوه.
[دەستکاری]چاره‌سه‌ر کردن
ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که ئه‌وکه‌سه به‌کاریان ئه‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی تر له‌وانه‌یه ئاستی خه‌مۆکی به‌ره‌و خراپتر ببات و له‌وانه‌یه پێویست به گۆڕینیان بکات ( له‌خۆته‌وه هیچ ده‌رمانێك مهوستێنه یان مه‌یگۆڕه به بێ ڕاوێژ کردن به پزیشکه‌که‌ت ). ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌وه‌نده خه‌مۆکن ناتوانن کار و فه‌رمانه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن، یان ئه‌و که‌سانه‌ی که بیر له خۆکوشتن ئه‌که‌نه‌وه یان مه‌ترسیان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌یه پێویسته له نه‌خۆشخانه‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌رونی داخڵ بکرێن بۆ چاره‌سه‌ر. زوربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌مۆکیان هه‌یه چاره‌سه‌ر ئه‌بن و سود وه‌رئه‌گرن له ده‌رمانه‌کانی دژی خه‌مۆکی ( Antidepressants ) شان به شانی چاره‌سه‌ری ده‌رونی. چاره‌سه‌ر به‌م جۆره ده‌رمانانه کاریگه‌رن و بیرکردنه‌وه نێگه‌تیڤه‌کان که‌م ئه‌که‌نه‌وه، به‌ڵام کاتیان ئه‌وێت تا هه‌ست به باشتر بون بکه‌ن هه‌رچه‌نده ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ست به باشتر بوون ئه‌که‌ن. ( *** )
دوای ده‌ست پێکردنی چاره‌سه‌ر به ده‌رمانه‌کانی دژی خه‌مۆکی توند، هه‌ندێ که‌س دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی که‌م هه‌ست به باشتر بون ئه‌که‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێکیشیان وا پێویست ئه‌کات چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن بۆ ماوه‌ی 4 – 9 مانگ تا کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت و کاریگه‌ری ده‌رمانه‌کان ده‌ربکه‌وێت و دوباره خه‌مۆکی ده‌رنه‌که‌وێته‌وه. هه‌ندێ که‌س که باشتر نابن دوای به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی دژی خه‌مۆکی به بڕی ( جورعه‌ی ) ئاسایی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌کرێت به خه‌مۆکی به‌رگری له چاره‌سه‌ر ( Treatment-Resistant Depression ). سه‌باره‌ت به‌وه زۆر جار بڕی ( جورعه ) گه‌وره‌تریان ئه‌درێتێ ( که بێ مه‌ترسیه ) یان دو یان زیاتر له ده‌رمانه‌کانی دژی خه‌مۆکیان ئه‌درێتێ به‌یه‌که‌وه.ئه‌و ژنانه‌ی که دوگیانن یان ئه‌یانه‌وێت دوگیان ببن و ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی به‌کاردێنن، نابێت به هیچ جۆرێك بێ ڕاوێژ کردن به پزیشکه‌که‌یان ده‌رمانه‌که بوه‌ستێنن بۆ پێشگیری له خراپ بون و توند تر بونی خهمۆکیهکهیان.
تێبینی گرنگ
گه‌نجانی ته‌مه‌ن 18 – 24 ساڵ زۆر زۆر پێویسته چاودێری بکرێن له نزیکه‌وه بۆ پێشگیری له هه‌ولی خۆکوشتن، به تایبه‌تی له مانگه‌کانی یه‌که‌می دوای ده‌ستپێکردنی چاره‌سه‌ره ده‌رمانیه‌کان.
[دەستکاری]چاره‌سه‌ری ده‌روونی
ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌مۆکیان هه‌یه سود وه‌رئه‌گرن له هه‌ندێ چاره‌سه‌ر کردن به ئاخاوتن و ڕاوێژ کردن و کارێکی باشی ئه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ست و بیرکردنه‌وه و له‌وه‌ش کاریگه‌ر تر فێر ئه‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌که‌ی دا بکات. ئه‌توانرێت له‌م ڕێگایه‌وه که‌سی خه‌مۆك فێر بکرێت که چۆن بجه‌نگێت دژی بیرکردنه‌وه نێگه‌تیڤه‌کانی و زیاتر ئاگادار بکرێته‌وه له نیشانه‌کانی خه‌مۆکی و فێر بکرێت که خه‌مۆکیه‌که‌ی به چی خراپتر ئه‌بێت، له هه‌مان کاتدا فێری کارامه‌یی ئه‌بێت له حه‌ل کردنی کێشه‌کانی دا. چاره‌سه‌ری ده‌رونی یارمه‌تی که‌سی خه‌مۆك ئه‌دات که تێبگات چی له پشتی ئه‌و جۆره هه‌ست کردن و بیرکردنه‌وه و ڕه‌وشتانه‌یه که لای دروست بوه.چاره‌سه‌ر کردن به کاره‌با ( Electroconvulsive Therapy - ECT ) مه‌زاج و حآڵهتی ده‌رونی ئه‌و که‌سانه باشتر ئه‌کات که خه‌مۆکیان هه‌یه و سود وه‌رناگرن له چاره‌سه‌ر به ده‌رمان یان هه‌وڵی خۆکوشتن ئه‌ده‌ن.
[دەستکاری]ماکه‌کانی خه‌مۆکی (Complication - المظاعفات )
ڕاهاتن له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ده‌رمانه هۆشبه‌ره‌کان و ئه‌لکهول و جگه‌ره. خۆکوشتن ( 15 % ی ئه‌و که‌سانه‌ی خه‌مۆکیان هه‌یه کۆتایی به ژیانی خۆیان ئه‌هێنن به خۆکوشتن ). دروست بونی کێشه‌ی تری ته‌ندروستی بۆ که‌سی خه‌مۆك که له‌وانه‌یه ببێته هۆی زوتر مردن ( Premature Death ) له ئه‌نجامی به‌کارهێنانی ده‌رمان و نه‌خۆشیه‌کانی تر دا. که‌سی توش بو به خه‌مۆکی پێویسته به خێرایی په‌یوه‌ندی بکات به پزیشکی پسپۆڕی ده‌رونیه‌وه ئه‌گه‌ر : -- • گوێی زرنگایه‌وه، واته گوێی له ده‌نگ بو که له ڕاستیدا بونی نه‌بوو. • زۆر جار گریا به بێ ئه‌وه‌ی هۆکارێکی گه‌وره هه‌بێت یان به بێ هۆ. • ئه‌گه‌ر خه‌مۆکیه‌که بو به‌هۆی دابڕان له کار کردن، دابڕان له خوێندنگا یان ژیانی خێزانی. • هه‌ستی کرد ئه‌و ده‌رمانه‌ی که بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆکی به‌کاریان ئه‌هێنێت کاریگه‌ریان نیه یان ماکیان هه‌یه ( مظاعفات ).
[دەستکاری]بۆ باشتر چاره‌سه‌ر کردنی خه‌مۆکی له ماڵه‌وه
• ده‌رمانه‌کان به باشی و ڕێکوپێکی به‌کار بێنه. • فێر به چۆن چاره‌سه‌ری ماکه‌کانی خه‌مۆکی ئه‌که‌یت. • فێربه چاودێری نیشانه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌مۆکی بکه کاتێ ده‌رئه‌که‌ون و فێری مامه‌ڵه کردن ببه له‌گه‌ڵیان کاتێ به‌ره‌و خراپتر ئه‌ڕۆن. • هه‌وڵ بد زیاتر وه‌رزش بکه‌یت، خۆت خه‌ریك بکه به‌و چالاکیانه‌ی که ئاره‌زویان ئه‌که‌یت و له‌زه‌تیان لێ ئه‌بینیت. • دورکه‌وه‌ره‌وه له ئه‌لکهول و ده‌رمانه نایاسییه‌کان چونکه ئه‌مانه ئه‌بنه هۆی خراپتر کردنی باری خهمۆکیهکهو زیاتر هان دان بۆ خۆکوشتن. • کاتێ ئه‌جه‌نگیت دژی خهمۆکیهکهت هه‌وڵ بده له‌گه‌ڵ که‌سێك که متمانه‌ت پێی بێت بدوێیت له باره‌ی چۆنێتی هه‌ست کردنهکانتهوه. • هه‌وڵ بده تێکه‌ڵی خه‌ڵکی کارامه و پۆزه‌تیڤ ببیت. • هه‌وڵ بده به‌شداری بکه‌یت له‌و چالاکیانه دا که به گروپ ئه‌نجام ئه‌درێت.
[دەستکاری]ئه‌نجام
خه‌مۆکی عاده‌ته‌ن ئه‌نجامێکی باشی ئه‌بێت به چاره‌سه‌ر کردن به‌ڵام نه‌ك بۆ هه‌موو که‌سێك، هه‌روك چۆن خه‌مۆکی کێشه‌یه‌که بۆ هه‌ندێك که‌س که سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌مۆکیان توش ئه‌بێت چاره‌سه‌ری خێرا و به‌رده‌وام بون له‌سه‌ریان پێویسته بۆ پێشگیری له زیاتر توند بونی حاڵه‌ته‌که‌ی و خراپتر بونی و درێژخایه‌نی. هه‌ندێ جار وا پێویست ئه‌کات که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ چاره‌سه‌ر وه‌ربگیرێت.

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه










نیشانه‌کانی خه‌مۆکی
نیشانه‌کانی خه‌مۆکی له خواره‌وه شی کراوه‌ته‌وه. به پێی سه‌ختی نیشانه‌کان، پزیشک خه‌مۆکی پۆل پۆل ده‌کات به‌سه‌ر که‌مێک سه‌خت، نیوه سهختو سه‌ختدا.
خه‌مۆکبوونی حاڵه‌تی ده‌روونی (بێزاری)
خه‌مۆکبوونی بێزاری په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ستی دڵگوشراوی، خه‌مگینی، سڕبوون‌و په‌ستبوون. پاشه‌ڕۆژ به ماتی یان بێ نرخ دێته پێشچاو. ڕه‌نگه گریان زۆریش زیاد بکات.
له ده‌ستدانی زه‌وق (خۆشی)
ئه‌و شتانه‌ی پێشتر جێگه‌ی خۆشی بوون، چیتر چێژ‌و خۆشیان نییه. له ژیاندا دڵخۆشی بزربووه.
بێ تاقه‌تی (ماندوێتی)
خه‌مۆکی بێ توانایی ده‌ستپێکردن، هه‌ستکردن به بێ دهستکهوتو ماندوێتی. هه‌ست ده‌کرێت که ئێنێرجی (تاقه) بۆ بچوکترین کاریش نییه.
له ده‌ستدانی بڕوابوون یان نرخدانان به خۆت
بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به خراپی‌و بێ نرخی خۆ ئاساییه‌و باوه‌ڕبوون به ئیراده‌کردنی خۆ که‌م ده‌بێت.
ڕه‌خنه‌گرتنێکی بێ ڕاده له خۆ یان هه‌ستکردنی خۆ به تاوانبارزانین به بێ بنه‌ما
هه‌ستکردن به‌وه‌ی که تاوانباره‌و شایسته‌ی سزادانه. هه‌ستکردن به تاوانباری هه‌ندێ جار په‌یوه‌سته به‌و شتانه‌وه که نه‌یتوانیوه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بێت یان که تییدا به هه‌ڵه هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌کردوه.
دووباره بوونه‌وه‌ی فکری مردن یان خۆ له ناوبردن یان هه‌ڵسوکه‌وتی زیان به خۆ گه‌یاندنانه
ئه‌کریت که‌سی خه‌مۆک بیرکردنه‌وه‌ی له په‌یوه‌ند به مردنه‌وه هه‌بێت، وه‌ک خۆزگه خواست به مردنی خۆ یان بیرکردنه‌وه له خۆکوژی.
هه‌ستکردن به بڕیارنه‌دان یان بێ توانایی ته‌رکیزکردن
توانای ته‌رکیزکردنی نییه یان کارکردنی نییه له سه‌ر ئه‌و کارانه‌ش که پێشتر به لایه‌وه سووک بووه.
خاوبوونه‌وه‌ی یان خێرابوونی ماتۆڕی ده‌روونی
لە کار کەوترن یان هاروهاجی دڵتەنگی
تێکچوونی خه‌و
تێکچوونی خه‌و ده‌کریت لە قورس خەولێکەوتن، خه‌وی پچر پچڕ، لە بەرەبەیاندا لە خەو هەڵسانو خه‌وتنی زیاد له پیویستدا دەربکەوێت.
گۆڕان به‌سه‌ر ئاره‌زووی خواردن (ئیشتیها)و کێشدا
ئاره‌زووی خواردن بزر دهبێتو کێش که‌م ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار ئاره‌زووی خواردن‌و کێش زیاد بکات.
له خه‌مۆکیدا نیشانه‌کان له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌کرێت زۆریش بگۆڕێت. هه‌ندێ جار دیارده سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌مۆکی ده‌کریت ئێشێکی فیزیکی‌و تێکچوونی باری ته‌ندروستی دیارینهکراوبیت: به گشتی له‌و کاته‌دا دیاریکردنی خه‌مۆکی قورسه. هه‌ندێ جار ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌کێشێ، بۆی سه‌خته باسی هه‌ستی بۆ که‌سانی نزیکی یاخود کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی بکات. ده‌کرێت له بری خه‌مۆکی باس له کێشه‌ی پەیوەندی کۆمەڵایەتی‌و گرفتی خه‌و یاخود قه‌له‌قی باری ئابووری یان ته‌ندروستی بکات.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










[size=16]خه‌مۆکی "کآبة" چیه؟
نیشانه‌کانی چین؟
خه‌مۆکی یه‌کێکه له باره ته‌ندروستیه هه‌ره باوه‌کان له جیهان. خه‌مۆکی برییتی نیه له ته‌نها بێ هێزیه‌ک. خه‌مۆکی به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ناوزه‌ندکراوه به خه‌مۆکی سه‌رگورد. خه‌مۆکی سه‌رگورد برییتیه له نه‌خۆشیه‌کی پزیشکی که جه‌سته و مێشک ده‌گرێته‌وه. کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت، هه‌روه‌ها ده‌کرێت ببێته هۆی جۆره‌ها کێشه‌ی سۆزداری و جه‌سته‌یی. که‌سی نه‌خۆش ناتوانێت کاروباری ئاسایی ڕۆژانه‌ی بکات، هه‌روه‌ها خه‌مۆکی واده‌کات که هه‌ست بکه‌ی ژیان هیچ بایه‌خێکی نه‌ماوه.
زۆربه‌ی شاره‌زایان ئێستا خه‌مۆکی به نه‌خۆشیه‌کی درێژ خایه‌ن داده‌نێن که پێویستی به چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن هه‌یه وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن. هه‌رچه‌نده هه‌ندێک له خه‌ڵکی ته‌نها جارێک تووشی نۆره‌ی خه‌مۆکی ده‌بن، به‌ڵام زۆرینه‌یان تووشی نۆره‌ی دووباره‌ی نیشانه‌کانی خه‌مۆکی ده‌بن "چاک ده‌بنه‌وه و دووباره تووش ده‌بنه‌وه" به درێژای ژیانیان.
ده‌ستنیشان کردن و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ نه‌خۆشیه‌که یارمه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ختی خه‌مۆکی ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ریه‌کی به‌هێز، زۆربه‌ی نه‌خۆشان به زووی باش "له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک" و ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاروباری ئاسایی ڕۆژانه‌یان.
نیشانه‌کانی خه‌مۆکی؛
نه‌مانی ئاره‌زوو له چاڵاکی ئاسایی ڕۆژانه
هه‌ستکردن به دڵ ته‌نگی
هه‌ستکردن به بێ ئومێدی
گریان به بێ هۆ
کێشه له نووستن
کێشه له وردبوونه‌وه‌و تێڕوانینی قووڵ
کێشه له بڕیاردان
زیادبوون یاخود دابه‌زینی کێش به‌بێ ئه‌نقه‌ست
ناڕه‌حه‌تی
بێ پشوویی
به سانایی تێکچوونی میزاج
هه‌ستکردن به ماندوویی و بێ هێزی
نه‌مانی ئاره‌زوو له جنس کردن
بیری و هه‌ڵوێستی خۆکوشتن
کێشه‌یه‌کی جه‌سته‌یی ناڕوون؛ بۆ نموونه ئازاری پشت یاخود ژانی سه‌رێکی به‌بێ زانینی هۆکار یاخود بێ هۆکار.
نیشانه‌کانی خه‌مۆکی جیاوازه له نه‌خۆشێک بۆ یه‌کی تر، که‌سێکی 25 ساڵان جیاواز له که‌سێکی 60 ساڵان هه‌ست به نیشانه‌کان ده‌که‌ن.
هۆکاره‌کانی خه‌مۆکی
هۆکاره‌کانی دروست بوونی خه‌مۆکی به شێوه‌یه‌کی دیار نه‌زاندراوه. به‌ڵام وا بڕوایه که هۆکاری زینده‌کیمیایی و بۆماوه‌یی و ژینگه‌یی به‌رپرسیارن له دروست بوونی خه‌مۆکی. خه‌مۆکی به‌شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی له دوای 20 ساڵی ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام ده‌کرێت له هه‌موو ته‌مه‌نێک ده‌ربکه‌وێت، ڕێژه‌ی تووش بوونی ئافره‌تان دووهێنده‌یه بۆ پیاوان.
هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی تووشبوون به خه‌مۆکی
یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزان تووشی خه‌مۆکی بووبێت
به‌سه‌رهاتێکی سه‌خت وه‌ک مردنی که‌سێکی نزیک
میزاجێکی خه‌مۆک له ته‌مه‌نی گه‌نجی
نه‌خۆشی، وه‌ک شێره‌په‌نجه، نه‌خۆشی دڵ، نه‌خۆشی ئایدز
ده‌رمان به‌کارهێنان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن، وه‌ک ده‌رمانی چاره‌سه‌ری به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن
جگه‌ره‌کێشان، خواردنه‌وه‌ی کحول
له ئافره‌تان دوای منداڵبوون
که‌م ده‌رامه‌تی و خراپی باری ئابووری
که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟
زۆر ئاسایییه که‌سێک جاروبار تووشی تێکچوونی میزاج و دڵ ته‌نگی ببیت، یاخود دڵ خۆش نه‌بیت به‌و بارودۆخه‌ی بۆت ڕێکده‌که‌وێت، به‌ڵام له خه‌مۆکی ئه‌م هه‌ستانه درێژه ده‌خایه‌نێت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک یاخود چه‌ند مانگێک یان چه‌ند ساڵێک. هه‌روه‌ها له خه‌مۆکی ئه‌م هه‌ستان زۆر زۆر توندترن و کاریگه‌ریان ده‌بێت له سه‌ر کاروباری ئاسایی ڕۆژانه. هه‌روه‌ها هه‌ستکردن به خه‌مۆکی ده‌کرێت ببێته هۆی په‌نابردن بۆ خۆکوشتن. ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رچی نیشانه‌کانی خه‌مۆکیت هه‌بوو پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت، چونکه خه‌مۆکی له‌خۆیه‌وه چاک نابێته‌وه هه‌روه‌ها به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت.
ئه‌مانه هه‌مووی سه‌یر بکه بزانه کامیان سودی هه‌یه
هیواسارم سودی لێ ببینیت و سه‌رکه‌وتوو بیت
شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت [/size]
له‌سه‌ر هێڵ نییه