.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌مڕۆ رێبه‌ركویك ده‌كرێته‌وه‌و سێ مانگیش به‌خۆڕاییه
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم و رێبه‌ركویك ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به بڕیاری كۆتایی دادگای به‌رایی سلێمانی، ئه‌مڕۆ هێڵی ئینته‌رنێتی رێبه‌ركویك له سلێمانی ده‌خرێته‌وه‌كارو وتیشی سێ مانگ هێڵه‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌خۆڕایی.
شه‌وكه‌ت عیزه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم و رێبه‌ركویك، به سایتی "خه‌ندان"ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دادگای سلێمانی له چواری ئه‌م مانگه‌دا بڕیاریدا كه هێڵی ئینته‌رنێتی رێبه‌ركویك بكه‌وێته‌وه‌كار، به‌ڵام به فه‌رمانی پارێزگاری سلێمانی هێڵه‌كه راگیرایه‌وه‌و تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگا دا‌و داوای ته‌میزكردنه‌وه‌یان كرد.
وتیشی: "دوێنێ بڕیاری كردنه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێتی رێبه‌ركویك له دادگا پله‌ی كۆتایی وه‌رگرت‌و له‌لایه‌ن دادگای باڵای سلێمانییه‌وه بریاردرا به كردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌مان، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌ستده‌كه‌ین به تێست‌و كردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانمان و بۆ ئێواره هێڵه‌كه ده‌خه‌ینه‌وه‌كار".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پارێزگاری سلێمانیش به بڕیاری كۆتایی دادگا رازی بووه‌و ئه‌وانیش وه‌ك كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تیلیكۆم بڕیاریانداوه سێ مانگ هێڵه‌كه‌یان بكه‌ن به‌خۆڕایی له‌به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و به‌شداربوانی هێڵكه‌یاندا، كه له‌ماوه‌ی راگرتنیدا زیانیان پێگه‌یشتووه.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه هێڵی ئینته‌رنێتی رێبه‌ركویك به فه‌رمانی پارێزگاری سلێمانی راگیراوه‌و به وته‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌ش، له سنووری شاری سلێمانی زیاتر له (70) هه‌زار هاوڵاتی هێڵی ئینته‌رنێتی رێبه‌ركویك به‌كارده‌هێنن
سةرجاوة:خةندان


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه