.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












گرنگه كارگه‌رییه‌كانی دانیشتن له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ بزانرێت، چونكه له ژیانی رۆژانه‌ماندا ره‌نگه زۆربه‌مان به‌دانیشتن له ئۆفیس یان هه‌ر شوێنێی تر به‌سه‌ری به‌رین، له‌پاش ئه‌نجامدانی چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌و بواره‌دا، ده‌ركه‌وتوه دانیشتنی درێژخایان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك زیانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت، بۆیه پێویسته له‌كاتی ئیشكردنت ماوه ماوه له جێگاكه‌ت هه‌ستیت و چه‌ند خوله‌كێك به‌پێ بڕۆیت، چونكه دانشتنی زۆر:
1.مه‌ترسی نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌كات
توێژه‌ران له زانكۆی میسۆری له ئه‌مریكا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه دانیشتنی درێژخایان كه‌سه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه بۆ توش بوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره. قه‌ڵه‌وی و هه‌روه‌ها زیادبوونی چه‌وری له‌ناو جگه‌ری مرۆڤ.
2.مه‌ترسی مردن زیاد ده‌كات
له توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی تایبه‌تدا له ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتووه: ئه‌و ژنانه‌ی شه‌ش سه‌عات زیاتر داده‌نیشن له رۆژێكدا له‌سه‌دا 40یان زووتر ده‌مرن له‌وانه‌ی 3 كاتژمێر كه‌متر داده‌نیشن. به‌ڵام بۆ پیاوان له‌سه‌دا 18 زیاتره.
3.په‌یوه‌ندی هه‌یه به شێرپه‌نجه‌وه
دانیشتن ساڵانه هۆكاره بۆ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه، كه ساڵانه 170,000 حاڵه‌ت تۆمار ده‌كرێت به‌هۆی دانیشتنه‌وه، رۆژانه 30 خولهك رۆشتن مه‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشیه كه‌م ده‌كاته‌وه.
4.مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵ زیاد ده‌كات:
چه‌ند پزیشكێكی لێكۆڵیار له لویزیانا- ئه‌مریكا، ده‌ریان خستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر داده‌نیشن به رێژه‌ی له‌سه‌دا 54 له مه‌ترسیدان بۆ مردن به جه‌ڵده‌ی دڵ، دانیشتن هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ توشبوون به نه‌خۆشییه جیاوازه‌كانی دڵ.
سه‌رچاوه\huffingtonpost.com
-


له‌سه‌ر هێڵ نییه