.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









دنیای ئه‌مڕۆ پڕیه‌تی له‌و هۆكا را نه ى كه ده‌بنه‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌ركیزی مرۆڤ و هیلاككردنی مێشك،لێره‌دا چه‌ند ڕێگایه‌ك پیشان ئه‌ده‌ین بۆ باشتركردنی ته‌ركیز:• له كاتی كاركردنتدا خۆت به‌دووربگره له به‌كارهێنانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی ئینته‌رنێت كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی هاوڕێیان و چاتكردنه،هه‌وڵبده ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت به ئینته‌رنێت ده‌كرێت له كاتی پشووداندا ئیمهیڵهكانت بكه‌ره‌وه تاكو نه‌بێته‌هۆی سه‌رقاڵی و جهنجاڵبوونت.
• هه‌وڵبده ئامێری مۆبایله‌كه‌ت بێده‌نگ بكه له كاتی كاركردنتدا،چونكه جگه‌له‌وه‌ی قسه‌كردن به ته‌له‌فۆن كاتت به‌فیڕۆ ئه‌دات، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی ئاڵۆزكردن و تێكدانی هزر و بیركردنه‌وه‌ت.
• هه‌وڵبده كاره‌كانت یه‌ك له دوای یه‌ك بكه‌یت نه‌ك له‌یه‌ك كاتدا هه‌وڵی ڕاپه‌ڕاندنی چه‌ند كارێك بده‌یت، لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن كه ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێك له‌یه‌ككاتدا و پێكه‌وه كات و هیلاكییه‌كی زیاتری پێویسته وه‌ك له‌وه‌ی به جیاجیا بكرێن. هه‌وڵبده سه‌رنج و ته‌ركیزی خۆت له‌سه‌ر ئه‌و كاره چڕبكهیتهوه كه له‌ئێستادا ئه‌نجامی ده‌ده‌یت.• زۆر له‌و كارانه‌ی كه ڕۆژانه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین گران و قورسن كه ده‌بێته‌هۆی بێزاركردنمان هه‌ربۆیه سه‌رنجمان ورده ورده كه‌م ده‌بێته‌وه له‌سه‌ری.پێویسته له كاتی كاركردندا وچانێك ناوبه‌ناو وه‌ربگرین و پشوو بده‌ین به خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه یا خواردنی ژه‌مێكی سووك و گوێگرتن له میوزیك. به‌مه‌ش ده‌توانین كاتێكی زیاتر له كاركردندا به‌سه‌ربه‌رین و ته‌ركیزێكی باشترمان هه‌بێت.
• ڕه‌نگه زه‌حمه‌ت بێت بته‌وێت ته‌ركیزێكی باشت هه‌بێت له‌كاره‌كه‌تدا له كاتێكدا كه بیرت لای ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی په‌یوه‌ست به ماڵ و خێزانه‌كه‌ت بكه‌یته‌وه یاخود خه‌یاڵت لای ئه‌و گفتوگۆیانه بێت كه پێشتر ئه‌نجامتداوه. یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه بۆ ڕزگاربوون له‌مه بریتیه له نووسینی ئه‌و كارانه‌ی كه پێویسته له‌و ڕۆژه‌دا به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نیت.
• هه‌ستكردن به سه‌رقاڵی و بوونی چه‌ند كارێكی گران وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به ته‌نگژه‌ی ده‌روونی بكات به‌مه‌ش ته‌ركیزی كه‌م ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی جه‌سته‌یی وه‌ك په‌له‌په‌لی دڵ و ئازاری شان و ملی تیا ده‌ربكه‌وێت،پێویسته هه‌وڵی فێربوونی ته‌كنیكی زیادكردنی ته‌ركیز بكه‌یت وه‌ك ڕوانین بۆ هێڵێكی دیاریكراو.• هیلاكی و كه‌م خه‌وی ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌ركیز و توانای كاركردن،هه‌موو مرۆڤێكی كامڵ شه‌و و ڕۆژێك پێویستی به 7 - 9 كاتژمێر خه‌و هه‌یه تاكو بتوانێت ته‌ركیزێكی باشی هه‌بێت و كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی به‌باشی ڕابپه‌ڕێنێت.
• برسێتی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌ركیز،به‌تایبه‌تی نه‌خواردنی نانی به‌یانی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر نه‌مانی ته‌ركیز،چونكه مێشك پێویستی به‌و خۆراك و وزه‌یه هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌ركیز.
• یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی خه‌مۆكی بریتیه له نه‌مانی ته‌ركیز، واته ڕه‌نگه كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌ركیز به‌هۆی خه‌مۆكییه‌وه بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌ست به بێزاری و نه‌مانی حه‌ز و خولیاكانی پێشووی بكات و ئه‌مه‌ش پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی تایبه‌ت هه‌یه.• به‌هه‌مانشێوه نه‌مانی ته‌ركیز ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانانه‌وه بێت كه بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌كاردێت، هه‌ربۆیه له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌ته پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ گۆڕینی ئه‌و ده‌رمانانه0 سه رجا وه; س خه ندا ن
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Chiaband (2012-01-21 06:04:58)

له‌سه‌ر هێڵ نییه