❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان چەند كەرێكی باش كاندید دەكەین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-28 03:31:14

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان چەند كەرێكی باش كاندید دەكەین

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-87fc6609dc.jpg

سەرۆكی گرووپی كەرگەلی كوردستان لە باشووری كوردستانەوە چاودێری رەوشی ئاڵۆزی سووریا دەكات، بەڵام چاودێرییەك كە لە چاودێری هەمووان جیاوازترە، ئەویش رەوشی ژیانی كەرە لەو وڵاتە. عومەر كڵۆڵ سەرۆكی گرووپەكە دەڵێ لەدوای دەستپێكردنی خۆپیشاندان و شۆڕش لەو وڵاتە "17 كەر كوژراون".
كڵۆڵ دڵتەنگی خۆی لەبارەی "رەوشی خراپی كەر" وەك خۆی وەسفیدەكات، دەربڕی "بەسە ئیتر با كەم زوڵم لەكەر بكرێ لە هەموو شوێنێكی دنیا"، كڵۆڵ بە (رووداو)ی گوت "لە سووریا بەشار ئەسەد خەڵكی نەهێشت هەمووی كوشتن، كەچی نەیارەكانی لەسەر پشتی كەرێكیان نووسیووە بەشار ئەسەد، ئەمە یەكێك لەو زوڵمانەیە كە لە دنیا لە كەر دەكرێ، كەر خەڵك ناكوژێ ئەوە شێرە خەڵك لەنێودەبات، دەبێ ناوی ئەسەد لەسەر پشتی شێر بنووسن".
پێشتر سەرۆكی گرووپی كەرگەلی كوردستان رایگەیاندبوو گرووپەكەیان بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكات لە كوردستان. جارێكی دیكەش جەختی لە بەشداریكردنیان كردەوە و گوتی بە باشی خۆیان ئامادەكردووە، بەڵام نیگەرانن لە دواخستنی پرۆسەكە بۆ مانگی ئەیلولی داهاتوو "ئەمجارە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەچینە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، بەوهیوایەی ئەنجامی باش بەدەستبێنین و بتوانین چەند كورسییەك بە كەری باش پڕ بكەینەوە". گوتیشی "بۆ ئەو هەڵبژاردنە چەند كەرێكی باش كاندید دەكەین".

rudaw net

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net