❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوريان برسياريكان هةية تكاية يارمةتيم بدةن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-01-29 15:18:53

kamo88
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 209
WindowsXPFirefox

هاوريان برسياريكان هةية تكاية يارمةتيم بدةن

ئايا تارمايي كةلتور نةخشةي جارةنوسي مرؤفي كؤنترؤل كردوة؟ مرؤف بةر لةوةي بيتة زيانةوة ئاراستةي كةلتوري باو دةست نيشاني سةرتاباي زياني دةكات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-01-29 19:48:47

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: هاوريان برسياريكان هةية تكاية يارمةتيم بدةن

بەڕێزم :
نازانم لێرەدا مەبەستتان لە کەلتور چیە ؟؟؟ دیارە کەلتور لە وشەی culture ی ئینگلیزیەوە هاتوە کە مانای ڕۆشنبیریە .... ئەگەر مەبەست لە ڕۆشنبیری بێت دیارە زۆر لە پرسیارەکەی بەڕێزتان دوور ئەکەوێتەوە ....

ئەگەر مەبەستی بەڕێزتان لە داب و نەرێتە کۆمەڵایەتیەکان بێت :
لەوانەیە سەردەمێک کەلتور توانیبێتی تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەری هەبێت لەسەر گۆڕینی نەخشەی چارەنووسی مرۆڤ و کۆنترۆڵی کردبێت ، دیارە ئەو سەردەمەش کەمی ڕۆشنبیری و دواکەوتنی کۆمەڵگا لە هەموو ڕووەکانەوە ئەو هەلەی ڕەخساندوە ....
بەڵام ئەم سەردەمە لە سایەی پێشکەوتنی تا ڕادەیەکی کۆمەڵگا و هەڵمەتی دژە باوەکان بۆ سەر کەلتوری دواکەوتووی کۆمەڵگا ئەو خەوەی ڕەواندۆتەوە کە کەلتووری باوی کۆمەڵگا بتوانێ بەو ئاسانیە ئاراستەی ژیری مرۆڤەکان بکات بەرەو دەستنیشان کردنی چارەنووسی مرۆڤەکان ....

بۆ نموونە سەردەمێک لە کوردستاندا خالکی کورد لە هەموو ناوچەکانی کوردستانەوە بەرەو مەزاری ( عەبابەیلێ ) لە هەڵەبجە سەفەریان ئەکرد بە نیازی نزا و پاڕانەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژیانیان ...... بەڵام دوای ئەوەی مێژووی ئەو مەزارە لای زۆربەی خەڵکی کورد ئاشکرابوو کە ( عەبابەیلێ ) کەسێکی عەرەب بوە بەناوی ( ابا عبیداللە ) و لەناوچەی بنگرد و مەرگەوە لە سنووری دووکان ڕای کردوە لەدەست شۆڕشگێڕە کوردەکان کە کچان و ژنانی ئەو ناوچەیەیان بە تەواوەتی ئەنفال کردبوو تەنها نێرینەیان بەجێهێشتبوو !!!! بۆیە خەڵکی سنوورەکە لە تۆڵەی کچ و خێزانەکانیان بەدوای ئەکەون و لە هەڵەبجە تۆڵەی نامووسی خۆیان ئەکەنەوە !!!

بۆیە ئێستا ئەبینین کە کەمترین خەڵک ڕوو لەو مەزارە ئەکەن و جارێکی تر بەو ئاسانیە خەڵک چارەنووسی خۆیان نادەنە دەست خۆڵ و بەردێکی خاوەنی ئەو ڕابووردوە .....

دیارە لێرەدا مەبەستم لە کەلتور داب و نەرێتە دواکەوتوەکانی کۆمەڵگیایە کە پێم وایە بەڕێزتان بەو مەبەستە پرسیارەکەتان کردوە ....

بەڵام ئەگەر مەبەستێکی ترت هەبێ دیارە ئەو کاتە بسێکی تر دێتە ئاراوە .... لەم بارەدا ئەو ڕستە پرسیارەی بەڕێزتان هیچ مانایەکی نامێنێت چونکە لێرەدا ماناکە تەواو پێچەوانەی حاڵەتی یەکەمە کە باسم لێوە کرد .

هیوادارم لاتان ڕوون بێت .
لەگەڵ ڕێزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net