.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







یمتری میدڤیدڤی سه‌رۆكی روسیا توشی شۆك بو كاتێك له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خوێندكاردا پرسیاری ئه‌وه‌ی روبهڕووكرایهوه كه ئایا ئاماده‌یه هاوشێوه‌ی سه‌دام حوسه‌ینی سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی پێشووی عێراق، له‌سێداره بدرێت.
فلادیمیر بولیاكوف خوێندكاری كۆلێژی راگه‌یاندن له زانكۆی “مۆسكۆ” به میدڤیدڤی وت “وڵاته‌مان بارودۆخێكی گرژ به‌خۆوه ده‌بینێت، ئایا ئاماده‌یت به‌رگری له بڕیاره‌كانت بكه‌یت له‌به‌رده‌م دادگا، له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له روسیادا”.
خوێندكاره‌كه به‌رده‌وام بوو له‌قسه‌كردن روبه‌ڕوی میدڤیدڤ و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌كرد كه ئه‌گه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، ئاماده‌یه هاوشێوه‌ی سه‌دام حوسه‌ین له‌سێداره بدرێت یان به‌ره‌و كۆریای باكور هه‌ڵدێت.
میدڤیدڤ كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بوو پرسیاری له‌و شێوه‌یه‌ی ئاڕاسته بكرێت، له وه‌ڵامدا وتی “پێم وانییه هۆكارێك هه‌بێت بۆ هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له روسیا، ناشترسم”.
ئه‌و وه‌ڵامه خوێندكاره‌كه‌ی رازینهكرد، ئه‌و سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی ورد‌و گونجاو بۆ پرسیاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆیه دوباره لێی پرسییه‌وه “ئاماده‌یت بمریت له‌پێناو مهبادیئهكانت؟”.
له وه‌ڵامیشدا میدڤیدڤ وتی “به‌دڵنیاییه‌وه ئاماده‌ی مردنم له‌پێناویدا” سة ر جاوة خة ندان

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
