.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







هاوڵاتی
ئه‌و وێنانه‌ی كه میدیا كوردییه‌كان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پیشانیاندا 11 كورد بوون كه به تونێلێكی 80 مه‌تریدا له زیندان هه‌ڵهاتن.
رۆژی پشوو، رۆژێكی ئاسان بوو بۆ (عوسمان عومه‌ر عوسمان) كه بتوانێت له زیندانییه‌كی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبێت.
له پارێزگای دهۆك دوای هه‌ڵكه‌ندنی تونێلێكی 80 مه‌تری له شه‌وی هه‌ینیدا كه پشوو بووه‌و زۆربه‌ی پاسه‌وانه‌كان له مۆڵه‌تدا بوون، كارئاسانیی كرد كه 11 زیندانی له به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌دا بتوانن هه‌ڵبێن له زیندانی زیرگا.
عوسمان عومه‌ر عوسمان، كه ناوی راسته‌قینه‌ی (فه‌ره‌یدون له‌تیف شه‌ریف)ه له نێوان زیندانییه‌كاندا بووه. كه تاوانبار بوو به كوشتنی ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌ره‌ف، به ناوی (ماریتا ستریوم).
ئه‌و تاوانباره له 2004 دا چووه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له 1999دا ژنی هێناوه‌و سێ منداڵی هه‌یه. دوان له منداڵه‌كان شاهیدن كه دایكیانی كوشتووه.
(ماریتا ستریوم) به‌ره‌گه‌ز نه‌رویجی خه‌ڵكی شاری (ستاینشهر) نزیك شاری (ترۆینهایم) له نه‌وریج، له‌گه‌ڵ عوسمان عومه‌ر له‌ساڵی 2004 هاته شاری سلێمانی، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژرا.
میدیا نهروجییهكان ئه‌وكات بڵاویانكرده‌وه، كه عوسمان عومه‌ر وتویه‌تی ماریتا له‌لایه‌ن ئیسلامیی توندڕه‌وه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان كوژراوه، به‌ڵام دواتر لیكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی یه‌وه ده‌ریانخست كه تاوانه‌كه خودی عوسمانی هاوسه‌ری ئه‌نجامیداوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌وكات بڵاوكرانه‌وه، مه‌به‌ست له كوشتنی ماریتا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماریتا له‌خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌و مێره‌ده‌كه‌ی ویستویه‌تی له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ماڵوموڵكهكهیدا بگرێت.
دوای ماوه‌یه‌ك له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه، رێكخراوێكی نه‌رویجی هاته هه‌رێمی كوردستان‌و دوو منداڵه‌كه‌ی ماریتای برده‌وه نه‌رویج.
جه‌مال حه‌مدانی هه‌ڵبژێردراوی هاوپه‌یمانی كوردستانییه له په‌رله‌مانی كوردستان. راسپێردارهوه بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌م زیندانییه راكردوانه.
جه‌مال، به نوسینگه‌ی ئاژانسی عێراقی راگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر به وردیی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیا بكرێت. ئه‌م 11 زیندانییه هه‌موویان تاوانباربوون به تاوانی جیاواز.
ئه‌م زیندانییه ڕاكردوانه تا ئێستا هیچیان ده‌ستگیر نه‌كراونه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵات ناوه‌كانیان و وێنهكانیانی ناردروه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی به‌دویاندا بگه‌ڕێن.
پارێزه‌ره‌كه‌ی، تاوانبار (عوسمان) ده‌ڵێت، له پێش جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌وه په‌یوه‌ندی نه‌بووه له‌گه‌ڵیدا تا بزانێت عوسمان داوای پیاچوونه‌وه‌ی دادگا ده‌كات یان نا.
عوسمان داوای یه‌ك ملیۆن دۆلاری لێكراوه له‌لایه‌ن خێزانی ماریتاوه. به گوێره‌ی قسه‌ی دادگا ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌ی عوسمان ده‌بێت.
خوشكێكی (ماریتا ستریوم)، ده‌ڵێت له لایه‌ن منداڵێكی پارێزهرهكهمانهوه هه‌وڵی ڕاكردنی عوسمانی تاوانبار به كوشتنی خوشكه‌كه‌مانی پێڕاگه‌یاندین، كه توشی شۆكی كردین.
ماریتا ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌م جۆره خورپانه ڕاهاتوین، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئێمه كولانهو سة ر جاوة خة ندان

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
