❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئێمەش بەدیلی ڤالانتاینمان ئەوێ!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-13 08:52:09

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsFirefox

ئێمەش بەدیلی ڤالانتاینمان ئەوێ!

ئێمەش بەدیلی ڤالانتاینمان ئەوێ!

هەڵبەتە؛ گومانمان نیە لەوەی كە بۆنەی ڤالانتاین(رۆژی خۆشەویستی) بۆنەیەكی ئەوروپیە، بە گوێرەی ئەو ئەفسانانەی كە باسی لێوە ئەكەن، بە گوێرەی هەموو ئەفسانەكانیش لە سەرەتاكانی پەیدا بوونیدا زۆر جیاوازی هەبووە لەگەڵ ئاراستەی ئێستای، واتا مێژوویەكی تەمومژاوی هەیە!
ئەوە لەلایەك، لە لایەكی دیكەوە، ئەگەر تەماشای رۆژمێری ساڵانە بكەین، زۆر بۆنە وجەژن ویاد ئەبینین، جەژنی كرێكاران، یادی لە دایك بوونی پێغەمبەران(سەلامی خوایان لێبێ) سەری ساڵەكان ورۆژی دایك، رۆژی ئافرەت، رۆژی بەساڵاچوان، رۆژی منداڵان و...هتد
وەكو هەمیشە؛ هەندێك لە ئیسلامیە وشكەكان وهەتا ئەگات بە زۆرێك لە بانگخوازەكانیش جیا لە بۆنە ویادەكانی دیكە، زۆر بەتوندی دائەبەزنە سەر بۆنەی رۆژی خۆشەویستی، بێ ئەوەی هیچ بەدیلێكی دیكەیان پێ بێ!
من سەیرم لە ساویلكەیی وكوێری ئەو ئەقڵ وسایكۆلۆژیانە دێت كە هەندێك لە دروست كراوەكانی خوا رەت ئەكەنەوە، یان بچووكی ئەكەنەوە، یان بە جۆرێك سروشتیەكەی ئەشێوێنن، تەنیا لە ژێر فشارێكی دەروونی یان لە باگراوندی ژینگە وژیانی تایبەتی خۆیانەوە، ئەوانەی ئێستاش ژیانی سەردەمی عەولەمە بە ژیانی سەردەمی پێغەمبەران( سەلامی خوایان لێبێ) قیاس ئەكەن، رەفزی هەر شتێكی نوێ ئەكەن كە لەگەڵ ئەفكاری ئەوان نەیەتەوە، رۆژانە خۆیان لادەرن لەو یاسایانەی كە خۆیان دایان ئەتاشن، با لێرەدا باسی هیچ لایەنێكی ژیان نەكەین كە خەتی سوریان بۆ كێشاوە، چونكە وەكو ئەڵێ" ئەو هەویرە ئاو زۆر ئەكێشێ"، تەنیا باسی خۆشەوستی ئەكەین، بەتایبەت تر بەدیل بۆ رۆژی خۆشەویستی.
ئەزانن!، تا ئێستاش ئەوانەش كە زیاد لە ژنێكیان هەیە، زۆر بە قێزەونی باسی شەهوەت وغەریزەی جنسی ئەكەن، یان سەركۆنە وسوكایەتی بە گەنج وهەرزەكاران ئەكەن لەسەر لاوازیان بەرامبەر غەریزەییان، بە بێ گوێدانە فاکتەرەکان، یان زۆر بە سلبی باسی خۆشەویستی نێوان هەردوو رەگەز ئەكەن وبە شتێكی قێزەونی سوكی بێ بەها ولاوەكی ئەیناسێنن، ئەوە جگە لەوەی لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا( كە حەتمەن لە خۆیان رازین)، تا ئێستا باسی خۆشەویستی ناكەن بۆ هاوسەرەكانیان، هەر بۆ نمونە؛ ئەگەر ئەم پرسیارەیان لێ بكەی كە چێت هەیە بە هاوسەركەت، دەستگیرانەكەت بڵێی، بە دەگمەن گوێت لە وشەی خۆشەویستی ئەبێت لەسەر زاریان، خۆ ئەگەر ئاگاداری ژیانی تایبەتیان بێ ئەوە هەمان شێوە، رەنگە بە ساڵ یان هەر بە تەمەنیان رۆژێك بە خێزانەكەی نەڵێ خۆشم ئەوێی، یان دیاریەكی وەكو گوڵی بۆ بكڕێ، هەڵبەتە زۆربەشیان بە شتێكی سوك وكەم بوونەوە لە رێزیان دائەنێن ئەگەر لای خەڵك خۆشەویستی بۆ هاوسەر ودەستگیرانەكانیان دەربڕن، یان ئەگەر خەڵك هەست بەوە بكەن كە خۆشەویستی وسۆزیان هەیە بەرامبەر هاوسەر ودەستگیرانەكانیان!!!
ئەوانە دەمیان راهاتووە بە چەند نەسیحەتێكی دووبارەی میزاجی، كە ئەسڵەن بچوكترین حەل نیە ئەگەر بیانخەیە تەرازووی هەڵسەنگاند وخوێندنەوە بۆ ئەرزی واقع، هەر سەبارەت بە خۆشەویستی ورۆژی خۆسەویستی ئەڵێن" گەنج ئەبێ بە رۆژوو بێت یان ژن بێنێت( هەڵبەتە ئەو حەدیسە بۆتە وێرد ووەڵامیان بۆ هەموو پرسیارێكی هاوشێوە، بە گشتی و بێ گوێدانە هیچ فاکتەرێك وجیاوازیەکان)" بەبێ ئەوەی كەمێك بیر لەو حەدیسە بكەنەوە كە ئەفەرموێ" هاوسەرگیری نیوەی ئیمانە"
یان ئەیانوت" ئێمە ئەبێ خۆمان لە بۆنەیەكی وا بەدوور بگرین، بۆ نابێ لە باتی ئەوە، یادی مانگی قوربان بكەینەوە كە حەجی تێدا ئەكرێت..." كارەساتەكە لێرەدایە، بە میزاجی خۆی، لە ناخی خۆیەوە قسە ونەسیحەت فرێ ئەدەن، لەبەر ئەوەی بۆخۆیان سەریان قاڵە بە دیراساتی دینی، لە رووی خێزانداریشەوە نەك بەس تەواون، بەڵكو زیاد لە ژنێكیشیان هەیە یان بەرنامەیان هەیە بۆی، لە رووی ماددیەوە هەمان شێوە، ئەیانەوێت خەڵك بەهەمان ئاراستەی باری ژیانی ئەوان بژیێت!
من پێم وایە چەند فەسادی وخەراپەكاری، لێكترازانی خێزان وكێشە كۆمەڵایەتیەكان لە تێكەڵی هەڕەمەكی وهەوەستبازی تاكەكان روو ئەدات، ئەوەندەش لە نكۆڵی كردن وبچوككردنەوەی ئەو غەریزەیە وگۆشەگیر كردنی تاك ودابڕینی ئارەزووە سروشتیەكانی روو ئەدات.
ئێمە هەموومان رەخنەمان هەیە لەو سەدان مەكینە راگەیاندنانەی كە بۆ داهات وبەرژەوەندی خۆین بە ئارەزووی خۆیان بێ سانسۆر، خەڵك ئاراستە ئەكەن بەرەو سلبیات وداڕمانی كەسایەتی وبەها باڵاكانی ئینسانیەت، بەڵام هەر رەخنە گرتن لەوان بەس نیە، چونكە هەر شتێك كە رەخنەی لێ ئەگری بە دڵنیایەوە ئەبێ باس لە بەدیلەكەی وچۆنیەتی هێنانەپێشەوەی بكرێ، ئەبێ بۆ هەر لایەن وبوار وحاڵەتێك لە چوارچێوەی بابەتەكەدا باس لە بەدیلەكەی بكرێت.
بۆیە؛ بەدڵنیایەوە كۆمەڵگای ئێمەش وەكو هەموو كۆمەڵگایەكی دیكە، پێویستی بەوە هەیە كە تاكەكان بە چەمكە گەردوونی ئینسانیە راستەقینەكان ئاشت بكرێنەوە، بەو ئاراستەیەی كە برەو بە هەموو لایەنە تابەتیەكانی ژیان بدرێت لەسەر حسابی خۆی، نەك ئەوی دیكە.
ئێمەش ئەگەر دان نەنێین بە رۆژی ڤالانتاین، وەكو بۆنەیەكی مێژوو لێڵی بێگانە، ئەبێ تاکەکان لەسەر ئەوە پەروەردە بکرێن کە چۆن بە رێگایەکی دروست مومارەسەی حەز وئارەزوو وغەریزەکانی بکات، چۆن لە چوارچێوەی بەها گەردوونیەکان ژیانێکی پڕ لە خۆشەویستی بکات، هەر هیچ نەبێت تاكەكان لەسەر ئەوە رابێنین كە نەك ساڵانە بەڵكو رۆژانە بە خۆشەویستی بە هەموو جۆرەكانیەوە لە ئاكار وگوفتاریاندا رەنگ بداتەوە، لەگەڵ هەر دیدارێك بیریان بۆ پێشكەش كردنی گوڵ بچێ وەكو بچوكترین نیشانە بۆ خۆشەویستی ونیەت پاكی...

س.به‌هاری دڵان

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net