❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن له‌زستاندا جوان ده‌بیت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-14 09:32:49

salma.chavrash
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-20
دواترین سه‌ردان: 2012-06-15
په‌یامه‌كان: 528
WindowsOpera

چۆن له‌زستاندا جوان ده‌بیت؟

خۆراك ڕۆڵێكی‌ گرنك ده‌بینێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ‌و كاریگه‌ری‌ به‌رچاویشی‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێست‌و قژ، لێره‌دا باسی‌ (10) جۆر خۆراكتان بۆ ده‌كه‌ین كه‌ كلیلی‌ جوانیه‌ له‌وه‌رزی‌ زستاندا:
1. میوه‌كان: میوه‌كان چه‌ند جۆرێكی‌ جیاوازن؛ وه‌ك (پرته‌قاڵ‌‌و ئه‌نه‌ناس)‌و جۆره‌كانی‌ تر كه‌ له‌وه‌رزی‌ زستاندا ده‌بنه‌ هۆی‌ پاراستنی‌ پێست له‌سه‌رمای‌ زستان‌و ڕێگرتن له‌وشكبوونه‌وه‌ی‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌وره‌دراون به‌ڤیتامین (سی‌) كه‌ پڕۆتین به‌رهه‌مده‌هێنێت.

2. ئاو: ئاو یه‌كێكه‌ له‌چاره‌سه‌ره‌ گرنگه‌كانی‌ پێست كه‌ ده‌یپارێزێت له‌وشكبوونه‌وه‌ له‌وه‌رزی‌ سه‌رمادا، پێویسته‌ به‌زۆری‌ چای‌ سه‌وزو شۆرباو میوه‌و سه‌وزه‌ بخورێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر ئاویان تێدایه‌.

3. شیر: شیر زۆر گرنگه‌ له‌وه‌رزی‌ زستاندا بخورێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ شیر جۆره‌ به‌كتریایه‌كی‌ تێدایه‌ كه‌ وا له‌پێست ده‌كات وشك نه‌بێته‌وه‌و به‌رده‌وام جوان ده‌ربكه‌وێت.

4. گێزه‌ر: خواردنی‌ گێزه‌ر پێویسته‌ له‌وه‌رزی‌ زستاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پێست ده‌پارێزێت له‌چرچ‌و لۆچبوون‌و وشكبوونه‌وه‌.

5. هێلكه‌: هێلكه‌ به‌ڕێژه‌كی‌ زۆر ڤیتامینه‌كانی‌ (ئه‌ی‌، بی‌، دی‌، ئی‌) تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ جوانكردنی‌ له‌ش‌و لار‌و ئه‌گه‌ر هێلكه‌ له‌گه‌ڵ‌ شیرو ماسیدا بخورێت، ئه‌وا وا له‌له‌شده‌كات تۆكمه‌و به‌هێزبێت‌و یارمه‌تیده‌ریشه‌ بۆ به‌هێزبوونی‌ قژو پێست.

6. كێوی‌: ئه‌م میوه‌ زۆر به‌له‌زه‌ته‌، ڤیتامینی‌ جۆری‌ (سی‌) تێدایه‌، خواردنی‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌م میوه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ جوانكردنی‌ له‌ش‌و لارو ڕێگرتن له‌وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێستت.

7. ماسی‌ ده‌ریا: ڤیتامین (بی‌) تێدایه‌، بۆ به‌هێزكردنی‌ قژو جوانكردنی‌ پێست‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ڕۆنی‌ ماسی‌ بۆ به‌هێزكردنی‌ چاو به‌سوده‌.
8. گوێچكه‌ ماسی‌: پاراستنی‌ پێست له‌سه‌رماو وشكبونه‌وه‌.

9. جگه‌ر: ڤیتامین (ئه‌ی‌) تێدایه‌و پێستیش ده‌پارێزێت له‌تیشكی‌ سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی‌.

10. ڕۆنی‌ ڕووه‌ك: ڕۆنی‌ ڕووه‌ك به‌سوده‌ بۆ پێست‌و قژ‌و ڕێگریشه‌ له‌وشكبوونه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ڤیتامینی‌ جۆری‌ (ئه‌ی‌) تێدایه‌.  يانة ى كو رد كليك

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر رۆژێک شاد بوی هێواش پێبکه‌نه‌ تاوه‌ک و خه‌مه‌کانت به‌ئاگا نه‌یه‌نه‌وه‌ !
ئه‌گه‌ر رۆژێک خه‌مگین بوی هێواش بگری تاوه‌ک و شادیه‌کانت نا ئومێد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net