.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





گه‌نجێكی هه‌ولێر، له‌پێناو چه‌ند ساتێكی كورت و تێپه‌ڕ له چێژێكی جه‌سته‌یی، ته‌واوی ژیانی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی رووبه‌ڕووی خراپترین چاره‌نووس كرده‌وه. ئه‌و به سێكسكردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی بێگانه و نه‌ناسراو، خۆی تووشی نه‌خۆشیی ئایدز كرد، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تا ئێسته زانست په‌ی به نهێنییه‌كانی نه‌بردووه و نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌و گه‌نجه ئێسته له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌می داهاتوودا خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی ئازار و تلانه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كه هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له بوژانه‌وه‌ی ئابووری و سه‌قامگیربوونی ئاسایشی به‌خۆوه دیوه، ئافره‌تانی سۆزانی له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی وه‌ك سووریا و ئێرانیشه‌وه رووی تێده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك بازاڕێكی گه‌رم بۆ ساخكردنه‌وه‌ی پیشه‌كانیان كه له‌شفرۆشیه ته‌ماشای ده‌كه‌ن، به‌ڵام مه‌ترسییه گه‌وره‌كه له‌وێدا سه‌رهه‌ڵده‌دات كه هێشتا گه‌نجی كورد له مه‌رگه‌ساته‌كانی نه‌خۆشیی ئایدز و هۆكاره‌كانی تووشبوون و ده‌ره‌نجامه‌كانی تێنه‌گه‌یشتووه و هۆشیاری به‌كارهێنانی كۆندۆم (به‌رگه چووك)ی نییه و ئه‌و ئافره‌ته سۆزانییانهش بێ باكن له‌وه‌ی مه‌رجی به‌كارهێنانی كۆندۆم به‌سه‌ر پیاواندا بسه‌پێنن.
تووشبوونی گه‌نجێكی زه‌نگینی شاری هه‌ولێر به ڤایرۆسی ئایدز بووه بیانوویه‌كی باش تا به‌هۆیه‌وه ئه‌و راپۆرته له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه ئاماده بكه‌م، به‌تایبه‌تی كه ئێسته گه‌نجانێكی زۆر روویان له سێكسی ناشه‌رعی كردووه، ئه‌م زۆربوونه‌ش پێوه‌ندیی به ڕه‌خسانی كه‌شی له‌بار بۆ ئه‌و جۆره ره‌فتاره هه‌یه له ئێسته‌دا. ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌مانه‌وێ باسی لێوه بكه‌ین، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام سێكسی ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندیی هاوسه‌ریی له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی بێگانه و نه‌ناسراودا ئه‌نجام داوه و له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشانی عه‌ره‌بی عێراقی و سووری و توركیدا جووت بووه. لێره‌دا به مه‌به‌ست به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی ئه‌و گه‌نجه‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه، كه زانیارییه‌كانم له نزیكترین كه‌سیه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هێشتا ئه‌و گه‌نجه به كه‌سوكاری خۆی نه‌گوتووه كه تووشبووی ئایدزه.
كوڕه هه‌ژارێك كه تاكه هیوای دایك و باوكه پیره‌كه‌ی بوو، هه‌موو رۆژێك له به‌ره‌به‌یانه‌وه رووی له‌نێو بازاڕی هه‌ولێر ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتره كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی ئه‌و دووكانی سارده‌مه‌نییه بكڕێت كه ئه‌وسا به كرێی رۆژانه كاری تێدا ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی لێهاتووانه كاره‌كانی خۆی به‌ڕێ ده‌كرد، خاوه‌نی سارده‌مه‌نییه‌كه گرنگیی زیاتری پێده‌دات و ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ خۆی بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی سارده‌مه‌نییه‌كه بدات، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه به خراپی متمانه‌ی خاوه‌ن كاره‌كه‌ی ده‌قۆزێته‌وه و رۆژانه بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگه‌دار بێت، بڕێك پاره له داهاتی دووكانه‌كه ده‌دزێته‌وه، تا ده‌بێته خاوه‌نی نه‌ختێك پاره و هێنده‌ی پێناچێ بۆ خۆی دووكانی سارده‌مه‌نی ده‌كاته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا خانوویه‌ك بۆ خۆی ده‌كڕێ و دایك و باوكه پیره‌كه‌ی ده‌باته لای خۆی و ئینجا له ساڵی 2005 هاوسه‌رگیری پێكدێنێت.
به‌ڵام ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی دووكانه‌كه‌ی خۆی دابنێ و هاوسه‌رگیری پێكبێنێت، له ساڵی 2003 به‌دواوه به‌و پاره ناشه‌رعیه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وت، به‌رده‌وام سه‌ردانی سووریای ده‌كرد و له‌وێ هه‌فتانه ده‌مایه‌وه و له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی سێكسفرۆشدا جووت ده‌بوو. هه‌ر له‌و ماوه‌یه و زووتریش چه‌ندین جار سه‌ردانی شاره‌كانی مووسڵ و به‌غدا و كه‌ركووكی كردووه و له‌و شارانه‌ش له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی سۆزانیدا سێكسی كردووه.
ئه‌و گه‌نجه دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ریی پێكهێناوه، وازی له خوڕه‌وشتی جارانی نه‌هێناوه و به‌رده‌وام بووه له چوونه سووریا، وه‌ك هاوڕێكه‌ی ده‌یگێڕێته‌وه "هه‌ر جارێك چووبێته سووریا و گه‌ڕابێته‌وه، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست ده‌بوو، ده‌بوو به شه‌ڕیان، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ستی به‌وه ده‌كرد مێرده‌كه‌ی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژنانی تردا هه‌یه، به‌ڵام ژنه‌كه به كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌ده‌گوت له‌سه‌ر چی شه‌ڕیانه، ته‌نانه‌ت زۆر جار به‌زیزی ده‌چووه‌وه ماڵی باوكی، به‌ڵام پێی نه‌ده‌گوتن له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ی مێرده‌كه‌ی شه‌ڕیانه.
له دوای هاوسه‌ریشه‌وه، ئه‌و گه‌نجه خووی به چوونه توركیاشه‌وه گرتووه و له‌وێش سێكسی له‌گه‌ڵ كچانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات له ئیستانبوڵ كردووه.
ئه‌و كوڕه گه‌نجه كه خه‌ڵكی ناو شاری هه‌ولێره، ئێسته ته‌مه‌نی بووه‌ته 28 ساڵ و هاوسه‌ره‌كه‌شی ته‌مه‌نی ته‌نها 20 ساڵه، پێش ساڵێك زیبكه‌ی زۆری له جه‌سته‌ی ده‌هات، به‌م هۆیه‌وه سه‌ردانی چه‌ند پزیشكێكی كردووه، هه‌ریه‌ك مه‌رهه‌م و جۆره ده‌رمانێكی هه‌سته‌وه‌ری پێستیان داوه‌تێ، تا گه‌یشتووه‌ته لای پزیشكێكی شاره‌زا، كه ئه‌و پزیشكه پشكنینی بۆ كردووه، پێی گوتووه هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه، كوڕه‌ش هێزی له‌به‌ر بڕاوه و تووشی بێتاقهتییهكی كوشنده بووه، دوای ئه‌وه پزیشكه‌كه رایسپاردووه پشكنینێكی تر بۆ خوێنی بكرێ، یه‌كلا بووه‌ته‌وه هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدزه و پێی گوتووه به‌ڵێ نه‌خۆشیه‌كه‌ت زۆر ترسناكه، ئه‌و كوڕه‌ش پێی گوتووه چییه دكتۆر شێرپه‌نجه‌یه!؟ پزیشكه‌كه‌ش له وه‌ڵامدا پێی گوتووه "بریا شێرپه‌نجه‌ت بووایه، تۆ ئایدزت هه‌یه!".
دوای ئه‌و پشكنینه كوڕه گه‌نجه‌كه باوه‌ڕی نه‌كردووه و سه‌ردانی تاقیگه‌یه‌كی پزیشكیی كردووه له لوبنان، له‌وێش دووپات كراوه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری ئایدزه، له‌و رۆژه‌وه كوڕه نه‌خۆشه‌كه له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌ی هه‌ولێر رێك كه‌وتوون كه لای هیچ كه‌سێك باسی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی نه‌كات، پزیشكه‌كه‌ش به‌و مه‌رجه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی لێ وه‌رگرتووه كه چیتر سه‌رجێی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كات و له هه‌ردوو منداڵه‌كه‌شی دوور بكه‌وێته‌وه، پزیشكه‌كه ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی پێگوتبوو كه به ته‌نیا له ژوورێكدا بخه‌وێ و جلوبه‌رگ و پێخه‌ف و هه‌موو پێداویستییه‌كانی خۆی به‌ده‌ستی خۆی بشوات، كوڕه‌ش به‌وه رازی بوو.
كوڕه‌كه كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، لای خێزانه‌كه‌ی ئاشكرای كردبوو كه نه‌خۆشیی ئایدزی هه‌یه و نابێ چیتر لێی نزیك بكه‌وێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌شی لێ كردووه كه به كه‌س نه‌ڵێ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی گرتووه، به‌ڵام بێ ئاگا له‌وه‌ی كار له‌كار ترازاوه و ته‌نیا سێ هه‌فته پاش ده‌ركه‌وتنی ئایدزی كوڕه‌كه، زیبكه له ده‌وروبه‌ری كۆئه‌ندامی زاوزێی هاوسه‌ره‌كه‌شی هاتووه، ئه‌ویش به‌و ترسه‌وه بردوویه‌تیه لای هه‌مان پزیشكه‌كه و ئه‌ویش دوای پشكنین، بۆی ده‌ركه‌وتووه كه هاوسه‌ره‌كه‌شی به هه‌مان شێوه‌ی مێرده‌كه‌ی تووشی ئایدز بووه!
ئه‌و كوڕه دوای ئه‌وه‌ی بۆی روون بووه‌ته‌وه كه تووشی ئایدز بووه، سه‌ردانی چه‌ندان پزیشك و شێخ و مه‌لای كردووه، دواجار به‌ناچاری رووی له حه‌ج كردووه و ئێسته‌ش به‌رده‌وام خه‌ریكی نوێژكردنه و له‌نێو خه‌ڵكدا به حاجییه‌كی له‌خوا ترس ناسراوه. به‌ڵام ئه‌و ره‌فتاره‌ی لای هاوڕێكانی كه جاران به‌رده‌وام خه‌ریكی كه‌یف و سه‌فا بووه له‌گه‌ڵیان جێی سه‌رسڕمانه و نازانن بۆچی هاوڕێكه‌یان وازی له‌وان هێناوه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئێسته ئه‌و گه‌نجه به هه‌مان وره‌ی جارانی كاره‌كانی خۆی له دووكانه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌بات و ته‌نانه‌ت هاوڕێكانی هه‌ست ده‌كه‌ن له جاران زیاتر كار ده‌كات، به قسه‌ی هاوڕێكه‌ی كه زۆر لێیه‌وه نزیكه "ئه‌و گه‌نجه تووشبووه به ئایدز ئێسته له چاره‌نووسی خۆی بێ ئومێده و ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ماوه، كه‌س هه‌ستیان پێنه‌كات كه به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنن و ده‌یه‌وێ شه‌رمه‌زارانه نه‌مرێ".
له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه و هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی، دكتۆر خاڵس قادر به‌رپرسی هۆبه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم له دیمانه‌یه‌كی (باس)دا ئاماژه‌ی به‌وه دا "ئێسته له هه‌رێمی كوردستاندا 14 كه‌سی تووشبووی ئایدز هه‌ن، 4 كه‌سی دیكه‌ش هه‌بوون، ئێسته مردوون، یه‌كێكیشیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه هانده‌ران، واته تا ئێسته 19 كه‌س له كوردستان تووش بوون، یه‌كێك له‌و 19 كه‌سه‌ی تووشی ئایدز بوون، له ژیانیدا گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نه‌كردووه و له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه، هه‌روه‌ها پێش دوو مانگ دواین حاڵه‌تی ئایدز له دهۆك ئاشكرا بووه".
دكتۆر خاڵس گوتیشی "زۆر جار له عیاده‌كانی بازاڕ و نه‌خۆشخانه‌كاندا پشكنین بۆ خوێنی نه‌خۆش ده‌كرێ و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چێ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌هێنرێته لای ئێمه و پشكنینی تهوكیدی بۆ ده‌كرێ، ئه‌وكات له‌وانه‌یه نێگه‌تیڤ ده‌رچێ و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نه‌بێت، بۆیه هیچ نه‌خۆشێك له تاقیگه‌ی عیاده‌كان یه‌كلایی نابێته‌وه كه هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت "جگه له پشكنینه‌كه‌ی خۆمان، هه‌ندێك جار نه‌خۆش ده‌نێرینه به‌غدا و له‌وێش دووباره پشكنینه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه، تا یه‌كلا بینه‌وه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه، چونكه جاری وا هه‌یه كێشه‌یه‌ك له گورچیله‌ی نه‌خۆش هه‌یه، یان نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، وا ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ڵگری ئایدزه و كه‌چی له كۆتاییدا پێچه‌وانه ده‌رده‌چێت".
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ "به‌زۆری حاڵه‌ته‌كان له قۆناخی گه‌یشتن به هه‌ڵگرتنی ڤایرۆسه‌كه ئاشكرا ده‌كرێن. نه‌ك له كاتی تووشبوونیدا، چونكه ماوه‌ی تووشبوونه‌كه كورتتره له‌چاو هه‌ڵگرتنیدا و به زۆری له نێوان 2 هه‌فته تاكو 12 هه‌فته‌دایه و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خۆش هه‌ست به بێ تاقه‌تی ده‌كات و ئه‌مه قۆناخی دروستبوونه، دوای ئه‌و 3 مانگه نه‌خۆشه‌كه تووشی حاڵه‌تی هه‌وكردنی توند و ئه‌نفلۆنزا ده‌بێ. ئینجا كه به‌ته‌واوی دروست ده‌بێت، ده‌چێته قۆناخی بێ نیشانهییهوه كه قۆناخه درێژخایهنهكهیه و هه‌ندێ جار ئه‌و قۆناخه 10 ساڵ ده‌خایه‌نێ و له هه‌ندێ حاله‌تیشدا ئه‌و قۆناخه ته‌نها 3 ساڵ ده‌خایه‌نێت یان 5 ساڵ. دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ن، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه‌شدا كه هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه، هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه كاری سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بكات، ئه‌وا راسته‌وخۆ ڤایرۆسه‌كه بۆ ئه‌ویش ده‌گوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش لایه‌نی ترسناكی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه. نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش هه‌وكردنی زۆر و هه‌ڵامه‌ت و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش، هه‌روه‌ها ناسكبوونی نه‌خۆش و هه‌راسانبوونی به كه‌مترین نه‌خۆشی و پیسبوونی ئه‌و برینه‌ی ده‌كه‌وێته جه‌سته‌یه‌وه".
ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌و كه‌سه‌ی دوای ئاشكرابوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ی، ده‌رمان به‌كار نه‌هێنێت، ئه‌وا له ماوه‌ی ساڵێك تا دوو ساڵ گیان له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌كه وه‌ربگرێت، له‌وانه‌یه ته‌مه‌نی بۆ 10 ساڵ و زیاتریش درێژ بێته‌وه.
هاتنی ئافره‌تانی سێكسفرۆش له وڵاتانی وه‌ك ئێران و سووریا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان به هۆكارێك بۆ ئه‌گه‌ری زیادبوونی ئه‌و نه‌خۆشییه داده‌ندرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجی كورد ئه‌و هۆشیارییه‌ی نییه هۆكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشییه به‌كار بێنێ له كاتی جووتبووندا له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی سۆزانی، كه برێتین له به‌كارهێنانی كۆندۆم و خۆشتنه‌وه له دوای سه‌رجێییكردن. له‌مباره‌وه دكتۆر خاڵس ده‌ڵێ "ئه‌وانه یه‌كێكن له سه‌رچاوه‌كانی زیادبوونی نه‌خۆشییه‌كه، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێگری له‌و دیارده‌یه بكه‌ین، به‌ڵام كێشه‌یه‌كمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌شفرۆشی له وڵاتی ئێمه‌دا قه‌ده‌خه و نایاساییه، به‌م هۆیه‌وه كۆنترۆڵكردنیان له رووی ته‌ندروستییه‌وه كارێكی مه‌حاڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جارێك تۆڕێكی له‌شفرۆشی ده‌ستگیر بكرێ، ئاگه‌دارمان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌و ئافره‌تانه بكرێ كه له‌سه‌ر كاری له‌شفرۆشی ده‌ستگیر ده‌كرێن، له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ ته‌واو هاوكار بوونه و تا ئێسته‌ش له‌م رێگه‌یه‌وه حاڵه‌تێكمان ئاشكرا كردووه".
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش كه ئه‌گه‌ر كاری له‌شفرۆشی له كوردستاندا به یاسایی بكرێ و شوێنێكی دیاریكراو بۆ ئه‌و ئافره‌تانه دابندرێ و بخرێنه ژێر كۆنترۆڵی به‌رده‌وام و پشكنینی ته‌ندروستیه‌وه، تا چه‌ند یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه و به‌رگرتن له زیادبوونی؟ دكتۆر خاڵس گوتی "بێگومان له رووی زانستییه‌وه وا باشتره كاری سێكسفرۆشی به‌یاسایی بكرێ، به‌ڵام ئێمه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ناوخۆ و یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامی دانیشتووین و پێشنیازی له‌م جۆره ره‌ت كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سرووشتی كۆمه‌ڵگه و دابونهریتهكانی كه موسڵمان و خۆپارێزن، ده‌نا كاری سێكسفرۆشی له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌یه و قه‌ده‌خه‌ش بكرێت، بنبڕ ناكرێ". دكتۆر خاڵس ده‌ڵێ "هه‌ر ئافره‌تێك كاری سێكسی له‌گه‌ڵ زیاتر له پیاوێك ئه‌نجام بدات، یان پیاوێك له‌گه‌ڵ زیاتر له ئافره‌تێك سێكس بكات، ئه‌گه‌ری تووشبوونی به ئایدز هه‌یه و ئه‌م ره‌فتاره هۆكارێكی سه‌ره‌كیی تووشبوونه به‌و ڤایرۆسه، لێره‌دا گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه پیاو و ئافره‌ت خۆیان له ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره سێكسه به‌دوور بگرن، چونكه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌و جۆره ره‌فتاره ره‌تكراوه‌یه، ئه‌و سێكسه ناشه‌رعیه كاتێكی كورت و تێپه‌ڕه و زۆرترین ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی له‌ناوبردنی ژیانی ئه‌و گه‌نجه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیشیان دا و گوێیان به دابونه‌ریت و ئاینیش نه‌دا، ئه‌وا پێویسته لانی كه‌م پیاو كۆندۆم به‌كار بێنێت، ده‌نا به یه‌ك جار ئه‌نجامدانی سێكس به‌بێ به‌كارهێنانی كۆندۆم له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدز بێت، ئه‌وا ده‌موده‌ست پیاوه‌كه‌ش تووش ده‌بێت. له كاتی به‌كارهێنانی كۆندۆمیشدا ئه‌گه‌ری تووشبوون هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام زۆر كه‌مه".
ئێسته له ئه‌وروپا یه‌كه‌م هۆكاری تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه، به‌كارهێنانی ده‌رزیه بۆ وه‌رگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ماده هۆشبه‌ره‌كه ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ تێكه‌ڵاوبوونی خوێنی به‌كارهێنه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به هه‌مان شێوه ئامێری تری بڕه‌ری وه‌ك چه‌قۆ و ئامێره‌كانی ددانكێشان و نه‌شته‌رگه‌ری و هه‌ر شتێك كه ببێته هۆی برینداركردنی له‌شی مرۆڤ، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌كار بێت، ئه‌گه‌ری دروستبوونی ئایدزی لێ ده‌كرێت.
له وڵاتانی هه‌ژار و دواكه‌وتووی وه‌ك ئه‌فریقیاش یه‌كه‌م هۆكار ئه‌نجامدانی سێكسه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا، دواتر هۆكاری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه له باوانه‌وه بۆ منداڵ، دایكی هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه راسته‌وخۆ منداڵه‌كه‌شی تووش ده‌كات.
دكتۆر خاڵس ئه‌و ئه‌گه‌ره‌شی ره‌ت كرده‌وه كه له رێگه‌ی لیكه‌وه نه‌خۆشیی ئایدز بگوازرێته‌وه و گوتی "تا ئێسته له دنیادا هیچ حاڵه‌تێكی ئایدزی وا تۆمار نه‌كراوه كه له رێگه‌ی ماچكردن و لیكه‌وه نه‌خۆشیی ئایدز گوازرابێته‌وه".
هه‌روه‌ها دكتۆر خاڵس ئامۆژگاریی گه‌نجان ده‌كات له كاتی سێكسی ناشه‌رعیدا ماده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ی كحوولی به‌كار نه‌هێنن، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاگایان له خۆیان نه‌مێنێ و نه‌توانن به‌هۆی كۆندۆمه‌وه خۆ بپارێزن.
وه‌ك دكتۆر خاڵس روونی كرده‌وه، ئایدز له گرووپی ڤایرۆسه لهسهرخۆكانه و كار له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگریی مرۆڤ ده‌كات، تا ئه‌و كۆئه‌ندامه تێك نه‌شكێنێ، ناتوانێ كه‌سه‌كه نه‌خۆش بكات. بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه له كاتێكی زوودا ده‌رمان وه‌ربگرێ، كه ده‌رمانه‌كه بریتییه له به‌هێزكردن و زیادكردنی توانای كۆئه‌ندامی به‌رگری و بێهێزكردنی ڤایرۆسه‌كه، ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه دره‌نگتر ده‌یڕووخێنێ، كاتی رووخانی سیسته‌می به‌رگریی مرۆڤیش له‌و قۆناخه‌دا ده‌ست پێده‌كات كه ژماره‌ی خڕۆكه سپییه‌كان له 200 كه‌متر ده‌بنه‌وه.
ژماره‌ی خڕۆكه سپییه‌كان له دۆخی ئاسایی‌دا له هه‌ر مرۆڤێكدا 700 تا 1100 خانه‌ن، ئه‌و ڤایرۆسه ساڵانه 50 خانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه له له‌شی مرۆڤ، ئه‌و تووشبووه‌ش كه خه‌وی باشه و توانای جه‌سته‌یی به‌هێزه و وه‌رزش ده‌كات و ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌یه، دره‌نگتر نه‌خۆشییه‌كه كۆئه‌ندامی به‌رگریی ده‌شكێنێت.
ئه‌و پزیشكه له‌باره‌ی كاریگه‌ریی دوعا و چاره‌سه‌رییه‌كانی مه‌لا و سه‌ید و شێخیشهوه گوتی "هیچ چاره‌سه‌رێكی رۆحیی وه‌ها بوونی نییه، تا ئێسته له هه‌موو جیهاندا كه‌س نه‌یتوانیوه ئه‌و نه‌خۆشییه چاره‌سه‌ر بكات".
له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی تووشبووی ئایدزیشه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا گوتی "ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خوڕه‌وشتی تووشبووه‌كه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له كاری سێكسی شه‌رعی یان ناشه‌رعی، ئه‌و كه‌سانه تووش ده‌كات كه له‌گه‌ڵیان جووت ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پزیشكی كرد، ده‌بێ پێی رابگه‌یه‌نێ كه ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها نابێ خوێن بداته كه‌س، نابێ فڵچه‌ی ددان و مووسی تاشین به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا به‌كار بێنێ".
خوای گه‌وره بمان پاریزیت
س.هةلاتنى كةورة
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
