❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شیعرێكی تەڕتر لە ماچ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-02-16 12:37:53

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

شیعرێكی تەڕتر لە ماچ

ئێستا لە كوێی؟
چاو لێك بنێ و وا دێم بۆ لات!
هێندەی تروسكەی خەیاڵێ
ڕۆبچۆ بە ناخی خۆتدا و
بۆم بگەڕێ و چاوەڕوان بە:

ئاوی سوور بێ،
ئاوی زەرد بێ،
ئاوی ڕەش بێ..
من هەر نایەم!
بۆ تازەبوونەوەی گەردوون،
لەگەلَ ڕەنگی یادەوەری ماچێكدا دێم،
تا تەڕببێتەوە: لێوم
تا گەرمبێتەوە: گۆنات..

من ئەمڕۆ شیعرێ ئەنووسم
لە وێنەی ماچ
پڕ لە حەز و تامەزرۆیی
بۆ بەردەوامیی و ژیان،
پڕبێ لە تاسەی ڕامووسان
پڕ بێت لە ڕۆح و پڕ لە گیان..

شیعرێ پڕ بێ
لە تیلەی نیگایەكی شیرین
شیعرێ بە تام و بۆی هەنگوین،
شیعرێ بە بۆنی بێدەنگی و
لەدایكبوونی وشەكان
وەك مناڵی و یەكەمجاری زمان پژان
شیعرێ وەك یەكەمجاری فڕین،
فڕینی كۆتر و نەوڕەس
شیعرێ وەكو بەربوونەوە
بەربوونەوەی
سێو و هەرمێ بۆ سەر زەمین
شیعرێ وەك هەناسەی یەكەم
ماچی.. بەدزییەوە
پچڕ پچڕ
وەك بەرگریی بێگوناهێ لە خۆی
بۆ ئازادبوون
شیعرێ وەكو دەستڕاكێشانی كچێ
بۆ لێكردنەوەی گوڵێ
بۆ فڕێدانی بۆ كوڕێ..

من ئەمڕۆ شیعرێ ئەنوسم
پڕ لە بەساقە و بە قوربان
پڕ لە گیان و گیانەكەم و
ڕۆح و دلَ و
شاخوێنبەر و خوێن هێنەر و خڕۆكەكان
من ئەمڕۆ بەرز ئەبمەوە
بەرەو ئاسمان
سووكتر دەبم لە كێشی هەور
سپیتر لە ڕەنگی بەفر،
تەڕ تر لە فرمێسك و باران
من ئەمڕۆ، زیندوو ئەبمەوە و دەتوێمەوە و
دەمرم و دەبمەوە هەڵم و سەدجاری تر
دەڕۆمەوە بۆ تاراوگە و
هەزار جاران دەگەڕێمەوە نیشتیمان
من ئەمڕۆ گەردوون دەخەمەوە ناو ڕستەیەك
حینجەی بوون و مەرگ و ژیان دەكەمەوە
دەمەوێ سادە ببمەوە
بێ فەلسەفە و
بێ سیاسەت و
دوور لە شەرم و ڕۆشنبیریی و
پۆز لێدان و ناو ناوبانگ وخۆقیتكردنەوەی
بەردەمی مایكرۆفۆنەكان
دوور لەوەی خەڵك چی دەڵێن،
دوور لە پیاوان،
دوور لە ژنان
دوور لە ئایین و
بەهەشت و
سزای دۆزەخ
دوور لە ترس لە دۆستایەتی ڕق و
دوور لە تۆران و دووڕوویی و
تەریقبوونەوە و ئابڕووچوون..

من ئەمڕۆ دەمەوێ دیسان

لەبەردەمی ئەو كەسەی وا خۆشمدەوێ
بەبێ ترس و دەست لەرزین و
پەشۆكان و زمان تەتەڵەكردن و
پەنابردن بۆ نوشتە و قاوەگرتنەوە و
پێغەمبەر و ئەسحابەكان،
پێی بڵێم وا خۆشمدەوێ،
وەی خوایە گیان،
ئەوەندەم خۆشدەوێ هێشتاش
خەریكە بمرم لە خۆشیان..


s:facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net