❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێنج لە مەترسیدارترین شارەکانی جیهان بناسە !!! [زانیاری + وێنەیی]

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-03-04 16:12:49

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

پێنج لە مەترسیدارترین شارەکانی جیهان بناسە !!! [زانیاری + وێنەیی]

[center]سڵاو هاوڕێیان و خوێنەرانی خوشەویست،
سەرەتا داوای لێبوردن ئەکەم کە بە هۆی سەرقاڵیەوە ماوەیەک لەم یانە خوشەویستە دابڕام،
لەم کاتەش دا پێم خوشە ئەم بابەتە بکەم بە هەنگاوێکی نوێ پاش دابڕانێکی کاتی لەم ماڵە خنجیلانەیە،
هیوادارم جێگای ڕەزامەندی هەموو لایەک بێت ...

لە بابەتی ئەم جارە دا هەوڵم داوە تیشک بخەمە سەر پێنج لە مەترسیدارترین شارەکانی جیهان کە زۆرترین تاوانی تیا ئەنجام دەدرێت،
لە سەرووی هەمووشیانەوە ڕووداوی کوشتن! هەرچەندە باسێکی دڵتەزێنە بەڵام لە هەمان کات دا
حەقیقەتی ئەم جیهانەیە و بە پێویستم زانی ئێوەی خوشەویست بەم زانیاریانە ئاشنا بکەم ...  فەرموون:




5. شاری (کیپ تاون) لە ووڵاتی (باشووری ئەفریقیا) لە کیشوەری (ئەفریقیا)
بە ڕێژەی (62) کوژراو لە کوی هەر (100) هەزار کەسی نیشتەجێ بوو.

تاوان کێشەی سەرەکیە لە ووڵاتی باشووری ئەفریقیا (هەم بۆ کەسانی نیشتەجێ بوو، هەم بۆ گەشتیاران)
بە تایبەت دیاردەی کوشتن، دزی کرن، ڕفاندن و دەست درێژی.
بە پێی ئامارێک کە لە نێوان مانگی نیسانی 2008 بۆ مانگی ئاداری 2009 کراوە، تاوانەکان بەم شێوەیە بوون:
بە ڕێژەی (50) ڕووداوی کوشتن ڕۆژانە، (71،500) ڕووداوی دەست درێژی سێکسی، (18،400) ڕووداوی دزی،
(13،900) ڕووداوی دزی بازرگانی، (72،194) ڕووداوی دزی سەر شەقام.
بە پێی ڕوونکردنەوەکانی پۆلیس، زۆربەی ئەم تاوانانە لە ناوچە هەژارنشینەکان و قەراغی شار ڕوو دەدەن،
هەروەها گەشت کردن بە تەنها و لە شەو دا ئەستەمە بە بێ تاوان تێپەڕ بێت!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2d9f611cf8.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cfd54f6eed.jpg


4. شاری (نیو ئۆرلیانز) لە ووڵاتی (ئەمریکا) لە کیشوەی (ئەمریکای باکور)
بە ڕێژی (95) کوژراو لە کوی هەر (100) هەزار کەسی نیشتەجێ بوو.

بە پێی ئامارەکان سەرەڕای بچووکی ئەم شارە کە دانیشتوانی نزیەکی 300 هەزار کەسە،
بەڵام ڕێژەی تاوان 15% زیاد بووە لە چاو ساڵانی پێشتر، بە بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە دیاردەی دەست درێژی و دزی چەکدار.
تۆندوتیژی زۆر لەم شارە دا کاری کردووتە سەر ڕەوشی گەشتاران و بە تایبەت ئەوانەی بە تەنها گەشت دەکەن.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-66dd24dcbc.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e912998fd5.bmp


3. شاری (کاراکاس) لە ووڵاتی (ڤەنزوێلا) لە کیشوەری (ئەمریکای لاتین)
بە ڕێژی (130) کوژراو لە کوی هەر (100) هەزار کەسی نیشتەجێ بوو.

ئەم شارە پایتەختی ووڵاتی ڤەنزوێلا یە و بە هۆی زۆری ڕێژەی کوشتن لەم شارە دا گۆڤاری سیاسی جیهانی
ئەم شارەی بە (پایتەختی کوشتن لە جیهان) ناوبرد! کە بە پێی ئامارێکی ساڵی 2008 تەنها
لە مانگی دیسەمبەری ئەو ساڵە (510) کەس لەم شارە دا کوژراوە! ئەمەش بە پێی ڕاپۆرتێکی (CNN)
کێشەکانی ئەم شارە تەنها لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و شەڕی مافیاکان کو نابێتەوە،
بەڵکۆ ڕێژەی هەژاری زیادی کردووە بۆ 4 ملیۆن کەس! کە زۆربەی تاوانەکانیش هەر لەم ناوچە هەژارنشیانەنەی پایتەخت ڕوو دەدەن.
ئەوەی جێگای سەرنجە ڕێژەی هەژاری لەم ووڵاتە دا لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو 65% زیادی کردووە،
کە ئەم ڕێژەیەش لە ئاستێکی زۆر بەرز دایە ... هەروەها لەوەتەی هۆگۆ چاڤێز سەرۆکایەتی ئەم ووڵاتەی وەرگرتووە ڕێژەی کوشتن 67% زیاد بووە!
ئەمەش بە هۆی نالەباری پۆلیس و نەبوونی کۆنتڕۆل لەسەر چەک و میلیشیاکان لەم ووڵاتە بە گشتی و ئەم شارە بە تایبەتی وەکو پایتەخت.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-97cac40e5d.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-66204811ae.jpg


2. شاری (سیوداد خوارێز) لە ووڵاتی (مەکسیک) لە کیشوەری (ئەمریکای باکور)
بە ڕێژی (130) کوژراو لە کوی هەر (100) هەزار کەسی نیشتەجێ بوو.

بە شێوەیەکی گشتی ئەم ووڵاتە مێژوویەکی نایاب و سروشتێکی دڵڕفێنی هەیە،
بەڵام ئەوەی جێگای داخە زۆری ڕێژەی تاوانە لەم ووڵاتە و بە تایبەت لەم شارە دا،
کە تاوانەکانی کوشتن و دزی و ڕفاندن و دەست درێژی سێکسی و تاوانەکانی بەستراو بە ماددەی هۆشبەر پێک دێنێت.
ئەم شارە دەکەوێتە نێوان سنووری مەکسیک و ئەمریکا، دانیشتوانەکەی نزیکەی یەک ملیۆن و نیوە.
بەڵام تاوانەکان وای کردووە ناوبانگێکی خراب بەم شارە ببەخشێت، هەروەها شەڕی تۆندوتیژی و خوێناوی بەردەوام
لە نێوان گرۆپەکانی مافیا و خراپەکاران هەڕەشەیەکی گەورەی دروست کردووە بۆ سەر خودی دانیشتوان و گەشتیاران.
بە پێی چەند ئامارێک، لە ساڵی 2007 لە کوی (8،330) تاوانی کوشتن لە ووڵاتی مەکسیک بە ڕێژەی 50% لەم شارە دا بووە،
هەروەها ئەو ڕێژەی لە سەرەوەش ئاماژەم پێکرد کە 130 کوژراوە لە کوی 100 هەزار کەسی نیشتەجێ بوو بە پێی ئامارێکی ساڵی 2009 بووە.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2ef3ad1a1a.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-6f182009b0.jpg


1. شاری (مەقادیشو) لە ووڵاتی (صومال) لە کیشوەری (ئەفریقیا)
داتاکەی نەزانراوە!

ئەم شارە پایتەختی ووڵاتی صومالە و بە مەترسیدارترین شاری جیهان دادەنرێت،
بە جۆرێک کە هەڕەشەی کوشتن لەسەرە هەموو کەسێکە!
بە هۆی هەڕەشەکانی تیرۆر، شەڕی خێڵ (عەشایر)، شەڕی ڕەگەز، ڕفاندن بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز و جەردەی و دەست درێژی.
تاوانە دڕندەیی و سەختەکان هەڕەشەیەکی گەورەی دروست کردووە،
لە هەمان کات دا شەڕی ناوخۆیی (سیڤیل) وای کردووە ئەم شارە بەرەو وێران بوون بچێت
بە چۆرێک لە ساڵی 2008 نیوەی دانیشتوانی ئەم شارە (نیو ملیۆن کەس) کۆچیان کرد و پایتەختیان جێهێشت.
بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتوانرێت ڕێژەی کوشتن دیار بکرێت!
چۆنکە ڕۆژانە دەیەها هاوڵاتی ئەم شارە دەکوژرێن و بریندار دەبن بە هۆی زۆری بۆمب و تەقینەوە بەردەوامەکان.
بۆیە بە بێ گۆمانی ئەم شارە لە پلەی یەکەم دا دێت وەک مەترسیدارترین شار لە جیهان دا!
هەروەک کەناڵی (BBC) باس دەکات لەوە دەکات کە شاری مە‌‌قادیشو بەردەوام پڕە لە دیمەنی پاشماوەی هاوەن و تۆپ و خەڵکی چەکدار،
هەروەها نەخوشخانەی پڕ لە بریندار و کەمپی هەڵاتووان، ...
ئەوەی جێگای داخە لەوەتەی ساید بەڕی بووتە سەرۆکی ئەم ووڵاتە لە ساڵی 1991 ەوە (یەک ملیۆن) خەڵکی سڤیل لەم شارە دا کوژراون
بە هۆی شەڕی ناوخۆیی و برسێتی. سەرەڕای چەندین تاوانی تر لە دەست درێژی سێکسی و ڕفاندن.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ae1e50a299.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-f4b91b445f.jpg



ئامادە کردن: ساد کڵاون
تایبەت بە یانەی کوردژین
* بۆ ناوەڕۆکی بابەت سوودم لە سەرچاوەیەکی ئینگلیزی وەرگرتووە.
* بۆ وێنەکان سوودم لە مالپەڕی گووگڵ وەرگرتووە.

[/center]

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net