.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









Slaw hawreyan ...
Pewistem ba raporteka darbaray (( Zhinga zany))) Zor pewistma dastm nakwe !!!
Swpas bo hamwtan

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو
فه‌رموو به‌ڕێزم به‌هیوای سودی هه‌بێت بۆت..
مانای ژینگه‌زانی
د.سدیق شێخ مه‌حمود به‌رزنجی
17/3/2011
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خۆمان و ژینگه‌كه‌مان بناسین ده‌بێ بزانین كه ژینگه‌زانی بریتییه له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوخۆییه‌كانی زینده‌وه‌ران به‌جیاو له‌گه‌ڵ ژینگهكانیشیاندا به‌تێكڕایی، هه‌روه‌ها زانستی كارلێكه زیندهگهرییهكانی نێوان تاك و كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگاكانه، هه‌روه‌ك بریتییه له‌زانستی سیسته‌مه ژینگه‌ییه‌كان په‌یوه‌ندییه ئاڵوگۆڕه‌كانی نێوان خودی كۆمه‌ڵگه زینده‌كان و هه‌مان په‌یوه‌ندی به‌ژینگه نازیندهییهكان.
واتای ژینگه
ژینگه به‌واتا گشتییه‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌یه كه به‌هه‌موو بارودۆخێكی كیمیایی و فیزیاییه‌وه ده‌وری مرۆڤی داوه‌و كار له‌یه‌كتری ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌و ناوه‌نده فراوان بێت و ناوچه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بگرێته‌وه، یان بۆ بازنه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ته‌سك بێته‌وه كه له‌ناوچه‌یه‌كی بچووكی وه‌ك چوارچێوه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی تیایدا ده‌ژیت تێنه‌په‌ڕێت.
به‌واتایه‌كی تر ژینگه بریتییه له‌و زه‌وییه‌ی به‌سه‌رییه‌وه ده‌ژین و له‌و ئاسمانه‌ی دایپۆشیوین، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و بوونه‌وه‌ره زینده‌و نازیندانهیه كهكارمان تێده‌كه‌ن و كاریان تێده‌كه‌ین، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ن كهههستهوهرییهكانی بینین و بیستن و بۆن و چه‌شتن و دهستبهركهوتنمان پێ راده‌گه‌یه‌نن، ئیتر ئه‌و شته سروشتكار بێت یان ئادهمكار تێكڕای ئه‌وانه‌ش له‌ژینگه‌ی ماڵ و گوزه‌ران و ژینگه‌ی كارتێداكردن و ژینگه سروشتییه كراوه‌كانی گه‌شتوگوزاردا هه‌ست پێده‌كه‌ین.
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌وه ده‌توانین ژینگه بكه‌ین به‌دوو به‌شی جیاوازه‌وه یه‌كه‌مییان ژینگه‌ی ئاده‌می (شارستانی) Human Environment ، دووه‌م ژینگه‌ی سروشتی Physical Environment.
ژینگه‌ی ئاده‌می (شارستانی)
مه‌به‌ست له‌ژینگه‌ی ئاده‌می یاشارستانی، ئاده‌میزادو ره‌وشت و به‌رهه‌م و دهستكهوتهكانێتی كه له‌ناو ژینگه‌ی سروشتی‌دا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، به‌مه‌رجێ شوێنكاری ئه‌و به‌رهه‌مه جیاوازانه بوارێكی جیاكاری له‌نیشانه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژینگه ئادهمییهكهیدا دروست كردبێت، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی سیفه‌ته سروشتییهكهیهوه لێكچوون هه‌ر ده‌بێت، ئاده‌میزادیش وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی له‌ڕووی ژماره‌و چڕی و ره‌چه‌ڵه‌ك و پله‌ی شارستانێتی و بالا ده‌ستی لهزانستهكاندا لهژینگهیهكهوه بۆ ژینگه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت.
ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی جیاوازیی كارلێكردنهكهی و لێكنه‌چوونی شوێن ده‌سته‌كانی كه‌وه‌ك مۆركی ئاده‌می بهژینگهكهیهوه دیار بێت.
ئه‌گه‌ر وه‌ك پێوه‌رێك چڕیی دانیشتوان وه‌رگرین ده‌توانین ده‌رك به‌جیاوازیی نێوان ژینگه‌ی چڕوپڕو دانیشتوان و ژینگه‌ی به‌تاڵ و كه‌م دانیشتوان بكه‌ین، به‌گوێره‌ی حاڵ ده‌ورو شوێنكاری مرۆڤ له‌ژینگه‌ی خۆیدا به‌پێی جیاوازی چڕی دانیشتوان و مه‌ودای په‌ستانی ئه‌و چڕییه له‌سه‌ر به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌گۆڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاسته شارستانی و زانستییه‌كه وه‌ریبگرین دیسانه‌وه ده‌توانین ژینگه شارستانییه پێشكه‌وتووه‌كان له‌ژینگه جیاواز‌و تازه پێگه‌یشتووه‌كان یا سه‌ره‌تاییه‌كان جیا بكه‌ینه‌وه، چونكه له‌ژینگه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌نده‌ی تیا هه‌یه كه‌توانایه‌كی گه‌وره بدا به‌مرۆڤه‌كانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومه ژینگه‌ییه‌كه‌ی، به‌لام ژینگه‌ی دووه‌میان توانا زانستییه‌كه‌ی له‌سنوورێكی دیاریكراودایهو ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆسپه رێگرهكانداو كه‌مكردنه‌وه‌ی تواناكانی له‌ده‌ست به‌سه‌راگرتن و به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومه ژینگه‌ییه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانی ئاده‌میزاد وه‌ك پێوه‌رێكی دابه‌شكردنی جیهان به‌چه‌نده‌ها ژینگه‌ی ئاده‌مییه‌وه وه‌ربگرین، ده‌توانین ده‌رك به‌جیاوازیی نێوان ژینگه‌ی راو‌و خۆراك كۆكردنه‌وه‌و ژینگه‌یه‌كی ئاژه‌ڵ له‌وه‌ڕاندنی سه‌ره‌تایی یان پێشكه‌وتوودا بكه‌ین، هه‌روه‌ها ژینگه كشتوكاڵییه‌كان به‌هه‌موو قۆناغه جیاوازه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ ژینگه كشتوكاڵییه سه‌ره‌تاییه‌كان و ژینگه كشتوكاڵییه پێشكه‌وتووه‌كان یا هه‌ره بالاكان و ژینگه كشتوكاڵییه چڕه‌كان و بهربلاوهكان و له‌كۆتاییشدا ژینگه پیشه‌سازییه‌كاندا بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه ژینگه‌ی ئاده‌می ده‌قاوده‌ق پهرچفهیهكی راسته‌قینه‌یه بۆ سروشتی كارلێكه‌كانی نێوان مرۆڤ و ژینگه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ده‌توانین له‌ڕێگه پله جیاوازه‌كانی گونجاندنی ئاده‌میزاد له‌گه‌ڵ به‌روبوومه سروشتییه‌كانی ژینگه‌دا جۆری ژینگه ئادهمییهكه بزانین و بڕیار له‌سه‌ر جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئاده‌میزادو ژینگه بده‌ین، ئایا چاك بێت یا خراپ؟ و ئایا شوێنكاری ژینگه سروشتییه‌كه بالا ده‌سته‌و سه‌ركه‌وتووه یان شوێنكاره ئادهمییهكه تیایدا له‌گه‌شه‌و گه‌وره‌بووندایه.
ژینگه‌ی سروشتی
بریتییه له‌هه‌موو ئه‌و ده‌ركه‌وته زینده‌و نازیندانهی كه‌ده‌وری ئاده‌میزادیان داوه‌و مرۆڤ هیچ ده‌ستێكی لهبوونیاندا نییه، ئه‌و ده‌ركه‌وته‌و به‌خشنده سروشتیانه‌ی ژینگه‌ش، پێكهاتنی ژینگهكهو به‌رزو نزمیی رووی زه‌وییه‌كه‌و كه‌شوهه‌واو رووه‌كه سروشتییه‌كان و خاك و گیانه‌وه‌ره كێوییه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌بوونی ئه‌وه‌یه كهپێكهێنهرانه له‌وه‌ده‌چێ هه‌ریه‌كه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌كی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت، به‌لام راستییه‌كه‌ی له‌ڕووی كار‌و فرمانه‌وه قه‌ت وانییه، چونكه هه‌میشه لهجووڵهیهكی خودیی به‌رده‌وامدایه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و پێكهێنه‌رانه به‌پێی سیسته‌مێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جووڵه‌یه‌كی هارمۆنییان هه‌یه‌و پێی ده‌ڵێن سیسته‌می ئیكۆلۆجی (Eco-system).
به‌گوێره‌ی حاڵ سیفه‌ته تایبه‌تمه‌ندییه سروشتییه‌كانی ژینگه له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر به‌پێی سروشتی پێكهاته‌ی كه‌ره‌سه‌كانی ده‌گۆڕێت، ده‌توانین به‌هۆی هه‌ر توخمێك له‌و توخمانه‌ی پێشووه‌وه ژینگه‌ی سروشتی بكه‌ین به‌چه‌ند ژینگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه.
بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر ئاووهه‌وا وه‌ك پێوه‌رێكی پۆلێنكردنی ژینگه وه‌ربگرین، ده‌توانین به‌هۆی توخمه‌كانی ئاو‌و هه‌واوه جیاوازی له‌نێوان ژینگه‌ی گه‌رم و مام ناوه‌ندی و سارددا بكه‌ین له‌ڕووی گه‌رمییه‌وه، یان ژینگه‌ی شێدار‌و نیمچه شێ‌دار، وشك و نیمچه وشكدار بكه‌ین له‌ڕووی بڕی بارینه‌وه، به‌پێی جیاوازیی باره سروشتییه تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی هه‌ریه‌كه له‌و ژینگانهو شوێنكاره جیاجیاكانی ده‌توانین سنوور بۆ بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤ و ژینگه‌كه‌ی دیاری بكه‌ین.
په‌یوه‌ندیی نێوان ئاده‌میزادو ژینگه‌كه‌ی
ئاشكرایه كهئامیزاد هه‌ر له‌و رۆژه‌وه كه‌خۆی له‌سه‌ر زه‌وی بینیوه‌ته‌وه به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه له‌هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی به‌روبوومه‌كانی ژینگه‌كه‌ی درێغی نه‌كردووه، بۆئه‌وه‌ش په‌یڕه‌وی هه‌موو رێگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی كردووه، تاپێشهكی خواست و ئاره‌زوو پێویسته سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی پێ تێر بكات و دوای ئه‌وه‌ش ناسه‌ره‌كییه‌كان، ئه‌وه‌ی به‌درێژایی زه‌مان له‌بواری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا په‌یڕه‌و كراوه (گۆڕانكارییه مێژووییه‌كان به‌درێژایی ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی مرۆڤ) و له‌سه‌ر ئاسته ئاسۆییهكهش (جیاوازیی ژینگه‌كان له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر) واده‌رده‌كه‌وێت به‌په‌یوه‌ندییه‌كی جیاواز‌و لهسیفهتێكی دینامیكیدا بێت، هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه بوو به‌هۆی سه‌رنج راكێشان و گرنگی پێدانی زۆربه‌ی ئه‌و زانا جوگرافی و ئیكۆلۆجیانهی كهبهردهوام له‌هه‌وڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌دا بوون، بێگومان یه‌كبوونی ده‌نگ و بیروڕا له‌كێشه‌یه‌كی ئاوا به‌رفراواندا قه‌ت یه‌كگرتوو نابێت، بۆچوونه‌كان له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا چوونیه‌ك نه‌بوون و له‌بۆچوونی فیكریدا بوون بهسێبهش یان سێ قوتابخانه‌وه، لێره‌دا ئێمه نامانه‌وێ به‌درێژی بچینه نێو باسی ئه‌و قوتابخانانه‌وه، ته‌نها فه‌لسه‌فه‌و بۆچوونی هه‌ریه‌كه له‌و سێ قوتابخانه‌یه باس ده‌كه‌ین:
قوتابخانه‌ی حه‌تمییه‌ت: Determinism
قوتابخانه‌ی ژینگه‌یشی پێده‌ڵێن، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه ئه‌وه‌یه كه (ئه‌لن سمبل) ده‌یڵێت: (مرۆڤ كوڕی ژینگه‌یه‌و ئه‌ویش بهخێوكهرو چاودێریكهرێتی، ژینگه تێكه‌ڵ به‌گۆشت و ئێسقان و ئه‌قڵ و رۆحی بووه، ئاڕاسته‌كه‌ری فیكرێتی و گۆڕانكاری ره‌نگ و شێوه‌و چالاكییهكانێتی، به‌واتایه‌كی تر: ژینگه هه‌موو شتێكه له‌ژیانی ئاده‌میزاددا).
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌دا ڤیكتۆر كزن ده‌ڵێت: (نه‌خشه‌ی ژینگهیهكم به‌هه‌موو زانیارییه‌كی ته‌واوه‌وه ده‌رباره‌ی جێگه‌و ئاو‌و هه‌واو به‌روبوومه سروشتییهكانییهوه بده‌نێ، له‌سه‌ر ئه‌و رۆشناییه ده‌توانم جۆری ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ده‌توانن له‌و ژینگه‌یه‌دا بژین به‌چالاكی ئابوورییانه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌م، ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌روا به‌ڕێكه‌وت نادرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما پێویستانه ده‌بێت كهسیفهتهكانی ژینگه سروشتییه‌كه ده‌یسه‌پێنێت.
قوتابخانه‌ی ئیمكانییه‌ت: Possibilism
به‌كورتی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌ڵێت: (ئاده‌میزاد ته‌نها بوونه‌وه‌رێكی نهكارهی (نێگه‌تیڤ) بێ بیركردنه‌وه‌ی ملكه‌چی ته‌واوی كارتێكه‌رو مه‌رجه دابینكهرهكانی ژینگه سروشتییه‌كه‌ی نییه! به‌ڵكو هێزێكی به‌كارو (پۆزه‌تیڤ) كاریگه‌ری بیركهرهوهیهو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دینامیكی به‌توانای ته‌واوی لهگۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشه‌وه بردندا هه‌یه)، هه‌روه‌ها كۆبیری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌ڵێت: (ژینگه سروشتی ژماره‌یه‌ك كار بۆ هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش به‌مرۆڤ ده‌كات، مرۆڤیش به‌هه‌موو ویست و ئارهزوویهكییهوه سه‌ربه‌ستانه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توانا‌و ئامانج و خواست و نهریتهكهیدا بگونجێ لێی هه‌ڵده‌بژێرێت).
قوتابخانه‌ی هاوگونجان (توافقیه) Probabilism
له‌ئه‌نجامی ركهبهرێتیی نێوان لایه‌نگرانی ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه‌دا ده‌بێ قوتابخانه‌یه‌كی تازه به‌فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تازه‌وه بێته‌كایه‌وه‌و بیروڕای ئه‌و دوو قوتابخانه دژواره پێكه‌وه بگونجێ، ئه‌وه‌ش قوتابخانه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌بڕوای بهحهتمییهتی رههاو ئیمكانییه‌تی ره‌ها نه‌بێت، به‌ڵكو له‌و بڕوایه‌دایه كهگریمانهی گۆڕان له‌هه‌ندێ ژینگه‌دا هه‌یه، تا لایه‌نه سروشتییه‌كه‌ی له‌گه‌شه‌كردن و گه‌وره بووندا بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره خراپه‌كانی مرۆڤ و توانا بهسنوورهكهی (فه‌لسه‌فه‌ی حه‌تمییه‌ت)، له‌هه‌ندێ ژینگه‌ی تریشدا رۆڵی ئاده‌میزادی پێشكه‌وتوو له‌په‌ره‌سه‌ندن و گه‌وره‌بووندا ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌ڕووی كۆسپ و رێگره‌كانی ژینگه‌دا (فه‌لسه‌فه‌ی ئیمكانییه‌ت).
كه‌واته ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆی قوتابخانه‌یه‌كی واقعییه، چونكه بێ لادان و ده‌مارگیری بۆ لایه‌نگری لایه‌ك له‌سه‌ر حسابی لاكه‌ی تر راستی په‌یوه‌ندییه كردارییه‌كانی نێوان مرۆڤ و ژینگه‌كه‌ی وه‌ك چۆنیه‌تییه راستییه‌كه‌ی خۆی به‌به‌رجه‌سته‌یی دێنێته پێش چاو.
لایه‌نگرانی ئه‌م قوتابخانه‌یه كه‌زۆربه‌ی زۆری جوگرافی زانه هاوچه‌رخه‌كان ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه بنیادێكیان داڕشت كه‌ده‌ڵێ ژینگه‌ی سروشتی هه‌ر ته‌نها كارێك ناكاته سه‌ر مرۆڤ، هه‌روه‌ها مرۆڤیش بێگوێدانه ناوچه‌ی نیشتهجێكهی و پله‌ی شارستانییه‌ته‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك كار ناكاته سه‌ر هه‌موو ژینگه سروشتییه چوونییهكهكان.
بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌ش ده‌توانین ژینگه‌ی سروشتی له‌ڕووی توانای به‌رهه‌مدان و هاتنه ژێر باری گونجان بهكارتێكردنه مرۆییه‌كان بكه‌ین به‌دوو جۆری سه‌ره‌كییه‌وه.
یه‌كه‌مییان ژینگه‌ی گران: ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه‌پێویستی به‌ئه‌ركێكی گه‌وره‌و پێشكه‌وتنێكی زانستیانه‌ی به‌رزو دیار هه‌یه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، تابتوانێت هه‌موو به‌روبوومه سروشتییه‌كانی ژینگه‌كه‌ی به‌ته‌واوی بهێنێته به‌رهه‌م، چونكه ئه‌و جۆره ژینگانه له به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌مدا سست و گرانن، نموونه‌شیان وه‌ك: ژینگه وشكه‌كان، یا سه‌هۆڵبه‌ندانه شاخاوییه سه‌خته‌كان، یادارستانه چڕ‌و باراناوییه مهدارییهكان.
دووه‌مییان ژینگه له‌بارو تێر‌و پڕه‌كان: ئه‌و ژینگانهن كه به‌كه‌مترین ئه‌رك به‌ده‌سته‌وه دێن و هیچ كێشه‌و كۆسپێك له‌ڕێی مرۆڤ ناخه‌ن، ته‌نانه‌ت هێنده خێرا‌و ئاسانه بۆ كارتێداكردن به‌كه‌مترین ئه‌ركی ئاده‌می باشترین به‌رهه‌م ده‌به‌خشێت، ده‌شێ ژینگه‌یه‌كی مام ناوه‌ندیش له‌نێوان ئه‌و دوو جۆره ژینگه‌یه‌دا هه‌بێت.
به‌هه‌مان پێوه‌ر ده‌توانین مرۆڤه‌كانیش بكه‌ین به‌دوو گروپی سه‌ره‌كییه‌وه:
مرۆڤی پێشكه‌وتووی ئازا‌و كاركه‌ر: ئه‌و مرۆڤانه‌ن كهلێهاتوون و توانا زانستییه‌كه‌یان له‌پله‌یه‌كی ژیریی ئه‌وتۆدایه كه‌بتوانن هه‌موو سامانی ژینگه‌كه‌یان بۆ هێنانه دیی خواست و پێویستییه‌كانی خۆیان كۆنترۆڵ بكه‌ن و به‌زیاده‌وه سوود له‌هه‌موو چه‌شنه به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
مرۆڤی سه‌ره‌تایی و نهكارهی دواكه‌وتوو: ئه‌و مرۆڤانه‌ن كهتواناكانیان له‌سنوورێكدا قه‌تیس بووه‌و ناتوانن سامانی ژینگه‌كه‌یان به‌ته‌واوی دابین بكه‌ن و له‌به‌رده‌م كۆسپ و كێشه‌كانی ژینگه‌كه‌یاندا ده‌سه‌وه‌سان ده‌وه‌ستن و مل بۆ باره سه‌خته‌كانی ژینگه‌كه‌یان كه‌چ ده‌كه‌ن، ده‌شێ لێره‌شدا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی له‌نێوان ئه‌م دوو گروپه‌دا هه‌بێت.
ئیتر له‌پێی ئه‌و پۆلێنكردنه ده‌توانی پله‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ له‌نێوان ئیمكانییه‌ت و حهتمییهتدا بۆ هه‌ر ژینگه‌یه‌ك لهژینگهكان ده‌ستنیشان بكه‌ین. بۆ نموونه: ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر ژینگه‌یه‌كی سه‌خت و گران و مرۆڤێكی نهكارهو نه‌زان پێكه‌وه‌لكان ئه‌وان حهتمییهن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا زاڵ و سه‌ركه‌توو ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر ژینگه‌یه‌كی بژوێن و ئاسان و مرۆڤێكی زانا‌و پێشكه‌وتوو پێكه‌وه‌لكان ئه‌وا بێگومان ئیمكانییه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا زاڵ و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. ئابه‌و شێوه‌یه په‌یوه‌ندیی مرۆڤ و ژینگه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ما سروشتییه‌كانی ژینگه له‌لایه‌ك و جۆری مرۆڤه‌كانیش له‌لاكه‌ی تره‌وه دیاری ده‌كرێت. مێژوونوسی جیهانی (ئانۆڵد توینپی Arnold toynpe)ی ئینگلیزی له‌چوار راهاتنی جیاوازدا هه‌وڵی زۆری بۆ گۆڕین و پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤ ژینگهكهیداوه، ره‌نگدانه‌وه‌كانی ئه‌و راهاتنانه له‌كۆمه‌ڵه چالاكییه‌كی ئادهمییانهو سروشتی ئه‌و راهێنانه‌ی كه‌مرۆڤ پێی هه‌ڵده‌ستا له‌نێوان حه‌تمییه‌تێكی روون ئیمكانیه‌تێكی داهێنه‌رانه‌دا وهدهردهكهوتن كه‌ئه‌مانه‌ن:
-1راهاتنی نێگه‌تیڤه‌كان: به‌و مه‌به‌سته دێت كه‌مرۆڤ له‌گه‌ڵ دواكهتنه زانستی و شارستانییهتهكهیدا هێشتا هه‌ر ناتوانێت ژینگه‌كه‌ی رابهێنێت و به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی بێ توانا‌و ملكه‌چ و بێدهسهلات به‌رامبه‌ر گۆڕانه‌كانی راده‌وه‌ستێت، وه‌ته‌نها كارێك كه‌بتوانێت بیكات، راوه، به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانی و كۆكردنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌یه، هه‌موو به‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانیشی له‌سه‌ر پله‌ی به‌خشنده‌یی ژینگه‌كه‌ی به‌نده، ئه‌م پله‌یه‌ش له‌راده‌ی پێشكه‌وتنیدا خۆی له‌نێو پله‌كانی حه‌تمییه‌تی ژینگه‌كه‌یدا وه‌ده‌رده‌خات.
-2راهاتنی خۆگونجاندن: پله‌یه‌كی به‌رزتره وه‌ك له‌حاڵه‌تی په‌یوه‌ندی یه‌كه‌م، چونكه مرۆڤ له‌هه‌وڵ و كۆششدا به‌رده‌وام بووه‌و بڕێك زانیاریی وه‌ده‌ستهێناوه تابتوانێت له‌گه‌ڵ باری ژینگه سروشتییه‌كه‌یدا خۆی بگونجێنێ، نموونه‌ش بۆ ئه‌و كارانه پیشه‌ی لهوهراندنێكی سه‌ره‌تایی ئاژه‌ڵ یان كۆچه‌ری بووه، چونكه به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن ئاده‌میزاده‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر‌و هه‌ڵكه‌ندنی بیر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی ئاو به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانی راهاتنی خۆ گونجان ده‌ژمێرێت له‌گه‌ڵ باری ژینگه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ی لێره‌دا سهرنجڕادهكێشێت ئه‌وه‌یه كهژینگه له‌سایه‌ی ئه‌م راهاتنهشهوه هێشتا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین شوێنكاره له‌سه‌ر مرۆڤ.
-3راهاتنی پۆزه‌تیڤانه: ئه‌مه‌شیان به‌و مهبهستهدێت كه‌مرۆڤ به‌رامبه‌ر ژینگه‌كه‌ی به‌ته‌واوی ده‌سته‌وسان راناوه‌ستی، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵی زاڵبوونی به‌سه‌ر كۆسپ و بهبهرستهكانی ژینگه سروشتییه‌كه‌یدا داوه تاهه‌موو پێویستییه‌كانی ژیانی ده‌سته‌به‌ر بكات، نموونه‌ش به‌پیشه‌كردنی كشتوكاڵه، له‌م پیشه‌یه‌دا توانا‌و به‌كاریی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌رده‌كه‌ویت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌پله‌كانی ئیمكانییه‌ت ده‌سه‌لمێنێت.
-4راهاتنی داهێنه‌رانه: مه‌به‌ست له‌مه‌یشیان ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤ ته‌نها بهخۆگونجان له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌یدا قایل نابێت، به‌ڵكو زیاتر ده‌ڕوات بۆ داهێنان و چاكسازیی كارێك تابه‌سه‌ر ژینگه‌كه‌یدا سه‌ربكه‌وێت، به‌ڵگه‌ی سه‌لماندن لێره‌دا به‌پیشه‌كردنی پیشه‌سازییه. ئه‌مه‌ش به‌رزترین جۆری پیشهكانهو له‌هه‌مووشیان زیاتر توانا‌و كه‌سایه‌تی مرۆڤ ده‌رده‌خات، هه‌رچه‌نده كشتوكاڵ بیرۆكه‌كه‌ی راهاتن و لاساییكردنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن ئاده‌میزاده‌وه كهلهژینگهكهیدا ده‌یهێنێته روودان، به‌لام پیشه‌سازی داهێنان و چاكسازیی ده‌ستی ئاده‌مییه، بێگومان قۆناغی داهێنان له‌و زیاتر كه‌ته‌نها وه‌ك لاسایی یان كارێكی باو بێت. به‌وانه‌ی پیشه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كهپهیوهندیی نێوان مرۆڤ و ژینگه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی جیاوازه، هه‌ندێجار رۆڵی ژینگه‌و گۆرانكارییه‌كانی گه‌وره ده‌بێت، هه‌ندێكجاریش رۆڵی ئاده‌میزاد. ئه‌وجا بڕوا پێكردن به‌هه‌ریه‌كه لهحهتمییهتی رههاو ئیمكانییه‌تی ره‌ها ده‌بێت به‌كارێكی نه‌ویست به‌رامبه‌ر راستیی ئه‌و ژیانه‌ی كه‌مرۆڤ له‌ژینگه جیاوازه‌كاندا به‌سه‌ری ده‌بات.
وه‌رگیراوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه



Swpas gyan balam Sar4awakai 4ya????
له‌سه‌ر هێڵ نییه