❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بيوستم به رابورت هه يه له سه ر بله ى كه رمى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-03-25 17:53:57

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

بيوستم به رابورت هه يه له سه ر بله ى كه رمى

سلاو هاولاييان
زور بيوستم به رابوت هه يه له سه ر بله ى كه رمى و برى كه رمى
يان رووناكى و دانه وه

هه ر يه كيكيان هه بوو تكايه بومى دابنين

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-03-26 09:43:12

serwanhh
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-26
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 95
WindowsXPOpera

Re: بيوستم به رابورت هه يه له سه ر بله ى كه رمى

ئةم لينكة بكةوة بابةتيكة لة زانستى سةردةم هيوادارم سوودى هةبىَ



به‌ڕێز دانانی لینکی سایته‌ کوردیه‌کان له‌نێو یانه‌دا ڕێگه‌ پێدراو نییه‌ ، تکایه‌ ئاگادار به‌ ..له‌گه‌ڵ ڕیزماندا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی

Kurdzhin
(مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-03-26 15:09:44

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: بيوستم به رابورت هه يه له سه ر بله ى كه رمى

سوباس به لام ئه و بابه ته ى من ده مه وى ئه وه نيه

سوباس بو مانديبوونت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-03-27 10:12:26

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: بيوستم به رابورت هه يه له سه ر بله ى كه رمى

بزانه‌ ئه‌مه‌


یان ئه‌مه‌


یه‌كه‌كانی گه‌رمی (كالۆری) چیه‌؟

ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌رگیز نه‌بووه‌ و نابێت به‌بێ به‌رنامه‌ بژین چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك بێ به‌رنامه‌ بژی له‌ ژیاندا هه‌ست به‌ بێزاری ده‌كات و په‌نا بۆ زۆر شتی لابه‌لا ده‌بات، جا بۆیه‌ لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانم كورته‌ باسێكی بچووك ده‌رباره‌ی یه‌كه‌كانی گه‌رمی (كالۆری) بخه‌مه‌ڕوو بۆ ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست، به‌ شێوه‌ی به‌رنامه‌یی و زانینی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی گه‌رمی له‌و خۆراكه‌ هه‌مه‌چه‌شنانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌یانخۆین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چه‌ند یه‌كه‌ی گه‌رمی ده‌چێته‌ له‌شمانه‌وه‌ و پێویستیشمان به‌ چه‌ند یه‌كه‌ی گه‌رمیه‌ تا وه‌كو له‌ ڕۆژێكدا به‌كاری بهێنین بۆ ئه‌و وزه‌یه‌ی كه‌ سه‌رفی ده‌كه‌ین به‌ بێ زیاد و كه‌م به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك چونكه‌ هه‌ر شتێك زیاتر بێت یاخود كه‌متر بێت له‌ڕێژه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌وا تووشی زیانمان ده‌كات.
سه‌ره‌تا با بزانین وشه‌ی (كالۆری) له‌ چیه‌وه‌ هاتووه‌ و له‌ چ زمانێكه‌وه‌ هاتووه‌؟
وشه‌ی (كالۆری) له‌ بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی لاتینیه‌ و به‌ واتای (گه‌رمی) دێت، وه‌مانای كالۆری بریتیه‌ له‌ (بڕی گه‌رمی پێویست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یه‌ك گرام له‌ ئاو به‌ بڕی یه‌ك نمره‌).
به‌ شێوه‌یه‌كی تر: (1گم) له‌ زه‌یتی زه‌یتون ده‌توانێت (9) نمره‌ پله‌ی گه‌رمی (1گم) ئاو به‌رزبكاته‌وه‌، وه‌هه‌روه‌ها (1گم) له‌ زه‌یتی زه‌یتون (9) یه‌كه‌ی گه‌رمی ده‌دات به‌ له‌ش له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ش ده‌یمژێت.
یه‌كه‌كانی گه‌رمی وزه‌ ده‌به‌خشێت به‌ مرۆڤ بۆ رێكخستنی كار و چالاكی (دڵ، مێشك، ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش)، به‌ڵام ئایا ده‌زانی چه‌ند یه‌كه‌ی گه‌رمیت پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری رۆژانه‌ی پێ ئه‌نجام بده‌یت؟.
سه‌ره‌تا ده‌ست پێ ده‌كه‌ین به‌و یه‌كه‌ گه‌رمیانه‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆ چالاكی كاری رۆژانه‌مان، له‌شی مرۆڤ له‌ كاتی خه‌وتندا نیو یه‌كه‌ی گه‌رمی به‌كاردێنێت له‌ خوله‌كێكدا، هه‌روه‌ها مێشك به‌ ته‌نیا (500) یه‌كه‌ی گه‌رمی سه‌رف ده‌كات له‌ڕۆژێكدا.
پاشان دێینه‌ سه‌ر رۆڵی جوڵه‌ بچوكه‌كانی رۆژانه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌:
ـ شۆردنی ددان (7) یه‌كه‌ی گه‌رمی.
ـ پاڵنانی عاره‌بانه‌ی منداڵان به‌ ده‌ست یاخود به‌ راكردن (41) یه‌كه‌ی گه‌رمی.
ـ سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر پلیكانه‌كان (34) یه‌كه‌ی گه‌رمی.
ـ باوه‌ش پیاكردن (2) یه‌كه‌ی گه‌رمی.
ئه‌مانه‌ بریتی بوون له‌ چه‌ند جووڵه‌یه‌كی رۆژانه‌ چه‌نده‌ها جووڵه‌ی تر هه‌ن به‌ڵام لێره‌دا ده‌رفه‌ت نابێ باسیان لێوه‌ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها راهێنانی وه‌رزشی یه‌كه‌یه‌كی گه‌رمی زۆر سه‌رف ده‌كات، چونكه‌ له‌ كاتی جوڵه‌ی وه‌رزشی یاخود راهێنانی وه‌رزشی سه‌رف بوونی وزه‌ش زیاتر ده‌بێت، به‌ زیادبوونی جوڵه‌ زیاتر پێویستمان به‌ یه‌كه‌كانی گه‌رمی ده‌بێت.
مرۆڤ هه‌ر كاتێك ماسولكه‌كانی به‌هێز كرد له‌ڕێگه‌ی راهێنانی وه‌رزشییه‌وه‌ ئه‌وا یه‌كه‌كانی گه‌رمی له‌ له‌شی مرۆڤ زیاتر سه‌رف ده‌بێت هه‌ر چه‌نده‌ له‌ كاتی پشوودانیش بێت.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و زانیارییه‌ به‌ده‌ست هاتوه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سه‌رف كردنی یاخود به‌كارهێنانی یه‌كه‌كانی گه‌رمی له‌ له‌شی مرۆڤ له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی (نێر و مێ) و ته‌مه‌ن و چه‌ند بارێكی تایبه‌ت كه‌م و زیاد ده‌بێت بۆیه‌ ئێمه‌ش كردوومانه‌ به‌ چه‌ند به‌شێك یاخود لێكمان جیاكردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا بیخه‌ینه‌ڕوو:
* له‌ پیاواندا: چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ وه‌كو...
- ئه‌گه‌ر بێتوو جووڵه‌ی كه‌م بێت و هیچ راهێنانێكی وه‌رزشی تایبه‌تیش نه‌كات، ئه‌وا پێویستی به‌ (2100) یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه‌ له‌ڕۆژێكدا.
- ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ستێ به‌ ئه‌نجامدانی راهێنانی وه‌رزشی رێكوپێك، ئه‌وا پێویستی به‌ (2700) یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه‌.
- ئه‌گه‌ر وه‌زرشێكی رێكوپێك ئه‌نجام بدات، ئه‌وا پێویستی به‌ (3000) یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه‌.
- ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زۆر چالاك بێت و زۆریش جووڵه‌ی هه‌بێت له‌و كارانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌وا پێویستی به‌ (3500) یه‌كه‌ی گه‌رمیه‌.

* له‌ ئافره‌تاندا: ئه‌ویش وه‌كو پیاوان چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌ وه‌كو...
- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ نووسینگه‌ كار ده‌كه‌ن و جووڵه‌یان زۆر كه‌مه‌ و به‌ سه‌ر پلیكانی كاره‌بایی هاتووچۆ ده‌كه‌ن، پێویستیان به‌ (1800) یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه‌ له‌ڕۆژێكدا.
- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ نووسینگه‌ كار ده‌كه‌ن و به‌ پێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ كاره‌كانیان بۆ ماڵه‌وه‌ و به‌ پلیكانی كاره‌بایی هاتووچۆ ناكه‌ن به‌ ڵكو پلیكانی ئاسایی به‌كاردێنن، ئه‌وا پێویستیان به‌ (2000) یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه‌.
- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی چالاكن و ڕاهێنانی وه‌رزشی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن (2 تا 3) سه‌عات له‌ هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌وانه‌ش پێویستیان به‌ (2000) یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه‌.
- هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دوو گیانن یاخود (سكپڕن) ئه‌وا (500) تا (600) یه‌كه‌ی گه‌رمی زیاد ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و سێ باره‌ی پێشوو كه‌ باسمان لێوه‌ی كرد.

* له‌ هه‌رزه‌كاراندا:
له‌ كچاندا...
- كچێكی هه‌رزه‌كار له‌ ته‌مه‌نی (10 تا 12) ساڵی كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ باری گه‌شه‌كردن، پێویستی به‌ (1950) یه‌كه‌ی گه‌رمیه‌.
- كچێكی هه‌رزه‌كار له‌ ته‌مه‌نی (12 تا 19) ساڵ، به‌ڵام هه‌ر له‌ باری گه‌شه‌كرندایه‌، ئه‌وا پێویستی به‌ (2100) یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه‌.

له‌ كوڕاندا...
- كوڕێكی هه‌رزه‌كار یاخود زۆر نه‌ماوه‌ بگاته‌ هه‌رزه‌كاری، له‌ ته‌مه‌نی (10 تا 12) ساڵی وه‌ زۆریش ده‌جوڵێ، ئه‌وا پێویستی به‌ (2200) یه‌كه‌ی گه‌رمیه‌.
- كوڕێكی هه‌رزه‌كار له‌ ته‌مه‌نی (12 تا 19) ساڵی ، كه‌ ماسولكه‌كانی له‌شی ده‌چنه‌ باری به‌هێز بوون، ئه‌وا پێویستی به‌ (2680) یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه‌.

* یه‌كه‌كانی گه‌رمی بۆ له‌شی خۆت ده‌ربێنه‌: به‌م راهێنانه‌ی خواره‌وه‌:
كێشی خۆت كه‌ڕه‌تی ژماره‌ (25) بكه‌ و پاشان ئه‌نجامه‌كه‌ كه‌ڕه‌تی یه‌كێك له‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ كه‌ چه‌ند بارێكی چالاكی وه‌رزشیه‌..
1 له‌ باری هێمنی
1.2 كاره‌كانی رۆژانه‌ (پلیكان و ڕاكردن)
1.4 راهێنانی وه‌رزشی (3 تا 4) جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا
1.6 راهێنانی وه‌رزشی زیاتر له‌ (4) جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا
وه‌ ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێنراو ده‌ریده‌خات كه‌ له‌شی مرۆڤ رۆژانه‌ پێویستی به‌ ئه‌وه‌نده‌ یه‌كه‌ی گه‌رمی هه‌یه‌.

* (1 تا 6) كه‌س به‌ هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌ جیهاندا..
له‌ جیهاندا (1) ملیار كه‌س ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست كێشی زیادی له‌شیان و قه‌ڵه‌وییه‌وه‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ش زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی به‌دخۆراكی بوون كه‌ ژماره‌یان (800) ملیۆن كه‌سه‌ له‌ جیهاندا.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی گه‌رمی ئه‌و خۆراكانه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ رۆژانه‌ یاخود هه‌فتانه‌ ده‌یخوات:
سه‌وزه‌وات/ بۆ هه‌ر (100) گرام له‌و سه‌وزانه‌ی خواره‌وه‌:
(سیر (60) یه‌كه‌ی گه‌رمی تیایه‌، پیاز (49) یه‌كه‌، قارچك (35) یه‌كه‌، باینجان (30) یه‌كه‌، چه‌وه‌نده‌ری سوور (45) یه‌كه‌، گێزه‌ر (20) یه‌كه‌، بیبه‌ری سه‌وز (64) یه‌كه‌، فاسۆلیای سه‌وز (40) یه‌كه‌، نیسك (337) یه‌كه‌، قه‌رنه‌بیت (30) یه‌كه‌، خیار (15) یه‌كه‌، سپێناخ (35) یه‌كه‌، خاس (19) یه‌كه‌، زه‌یتونی سه‌وز (215) یه‌كه‌، تور (20) یه‌كه‌، به‌زالیا (60) یه‌كه‌، نۆكی وشك (350) یه‌كه‌، مه‌عده‌نوس (55) یه‌كه‌).

میوه‌جات/ بۆ هه‌ر (100) گرام له‌م میوانه‌ی خواره‌وه‌:
(قه‌یسی نوێ (55) یه‌كه‌ی تیایه‌، قه‌یسی وشكراو (270) یه‌كه‌، باوی (620) یه‌كه‌، ئه‌نه‌ناسی نوێ (45) یه‌كه‌، مۆز (100) یه‌كه‌، لیمۆ (45) یه‌كه‌، هه‌نجیری نوێ (80) یه‌كه‌، هه‌نجیری وشكراو (280) یه‌كه‌، گوێزی وشكراو (660) یه‌كه‌، گوێزی هیندی (400) یه‌كه‌، پرته‌قاڵ (45) یه‌كه‌، شلیك (45) یه‌كه‌، كاڵه‌ك (30) یه‌كه‌، فستق (630) یه‌كه‌، قۆخ (60) یه‌كه‌، سێو (60) یه‌كه‌، ترێی نوێ (80) یه‌كه‌).

شه‌ربه‌تی میوه‌جات/ بۆ هه‌ر (یه‌ك په‌رداخ):
(شه‌ربه‌تی قه‌یسی (135) یه‌كه‌ی گه‌رمی تیایه‌، شه‌ربه‌تی گێزه‌ر (50) یه‌كه‌، شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ (135) یه‌كه‌، شه‌ربه‌تی ترێ (165) یه‌كه‌، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان (80) یه‌كه‌).

مادده‌ چه‌ورییه‌كان: بۆ هه‌ر (100) گرام له‌و ماددانه‌ی خواره‌وه‌:
(كه‌ره‌ (760) یه‌كه‌ی تیایه‌، رۆنی رووه‌كی (900) یه‌كه‌).

گۆشت: بۆ هه‌ر (100) گرام له‌ گۆشت:
(گۆشتی مانگا (205) یه‌كه‌ی گه‌رمی تیایه‌، سنگ (په‌راسوو)ی مانگا (250) یه‌كه‌، دڵی مانگا (150) یه‌كه‌، جگه‌ری مانگا (115) یه‌كه‌).
گۆشتی مه‌ڕ (250) یه‌كه‌ی گه‌رمی تیایه‌، په‌راسووی مه‌ڕ (300) یه‌كه‌، رانی مه‌ڕ (250) یه‌كه‌، جگه‌ری مه‌ڕ (130) یه‌كه‌).

باڵنده‌كان/ بۆ هه‌ر (100) گرام له‌ گۆشتی باڵنده‌كان:
(جوجكه‌یه‌كی پێگه‌یشتوو (175) یه‌كه‌ی تیایه‌، مریشك (300) یه‌كه‌، قاز (360) یه‌كه‌، عه‌له‌شیش (280) یه‌كه‌، مراوی (200) یه‌كه‌، هێلكه‌ی مریشك (75) یه‌كه‌، سپێنه‌ی هێلكه‌ (20) یه‌كه‌، زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ (55) یه‌كه‌).

شیرنه‌مه‌نییه‌كان/ بۆ هه‌ر (100) گرام له‌م شیره‌مه‌نییانه‌ی خواره‌وه‌:
(شه‌كر (380) یه‌كه‌ی گه‌رمی تیایه‌، شیر به‌ شوكولاته‌ (550) یه‌كه‌).

گوشراوی میوه‌جاته‌كان (موره‌با (290) یه‌كه‌، هه‌نگوین (330) یه‌كه‌).

به‌هارات و هاوشێوه‌كانی/ بۆ هه‌ر (100) گرام له‌م به‌هاراتانه‌ی خواره‌وه‌:
(خه‌رده‌لی تیژ (0) یه‌كه‌ی گه‌رمی تیایه‌، بیبه‌ری تیژ (0) یه‌كه‌، خه‌رده‌لی سه‌وز (95) یه‌كه‌، خه‌ل (0) یه‌كه‌، خوێ (0) یه‌كه‌).

خۆراكه‌ جۆراوجۆره‌كان/ بۆ هه‌ر (100) گرام له‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه‌:
(نانی سپی (260) یه‌كه‌ی گه‌رمی تیایه‌، نانی ته‌واو (240) یه‌كه‌، ئاردی گه‌نم (345) یه‌كه‌، گه‌نمی چێنراو (390) یه‌كه‌، گه‌نمی كوتراو (370) یه‌كه‌، ئاردی گه‌نمه‌شامی (350) یه‌كه‌، ماستی خه‌ست (60) یه‌كه‌، برنج (350) یه‌كه‌).
هه‌روه‌ها ئه‌م سێ باره‌ی خواره‌وه‌ش كاتێك كه‌ مرۆڤ یه‌كێك له‌م سه‌رچاوانه‌ی خۆراك ده‌خوات ئه‌وه‌نده‌ یه‌كه‌ گه‌رمی ده‌دات به‌ له‌شی مرۆڤ:
(1گم) له‌ شیره‌مه‌نی (4) یه‌كه‌ی گه‌رمی ده‌دات به‌ له‌ش.
(1گم) له‌ چه‌ورییه‌كان (9) یه‌كه‌ی گه‌رمی ده‌دات به‌ له‌ش.
(1گم) له‌ پڕۆتینه‌كان (4) یه‌كه‌ی گه‌رمی ده‌دات به‌ له‌ش.
له‌ كۆتاییشدا ده‌ڵێین سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی بۆ گشت لایه‌ك و هیوادارین هه‌موو لایه‌ك له‌ قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاد به‌ دوور بن و له‌شولارێكی رێك و پێكتان هه‌بێت، ئه‌ویش به‌ ئه‌نجامدانی راهێنانی وه‌رزشی رێك و پێك و خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ رێژه‌ی كالۆرییان تێدا كه‌مه‌، چونكه‌ ئه‌م خۆراكانه‌ زوو هه‌رس ده‌بن و راسته‌وخۆ ده‌بن به‌ وزه‌ و له‌ناو له‌شدا نامێننه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی رێژه‌ی كالۆرییان تێدا زۆره‌ ده‌بنه‌ هۆی قه‌ڵه‌وی و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ له‌شدا.

وه‌رگیراوه‌
..

به‌ڕێز دانانی لینکی سایته‌ کوردیه‌کان له‌نێو یانه‌دا ڕێگه‌ پێدراو نییه‌ ، تکایه‌ ئاگادار به‌ ..له‌گه‌ڵ ڕیزماندا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2012-03-27 18:55:02

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: بيوستم به رابورت هه يه له سه ر بله ى كه رمى

supas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-03-28 17:07:46

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsSafari

Re: بيوستم به رابورت هه يه له سه ر بله ى كه رمى

سوپاس بۆتۆش

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بمبورن توخوا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net