.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












وێنەی تاوەری پادشایی لە سعودیا کە بریارە ببێته بەرزترین تاوەری جیهان
,
,
,
رووداو- ئاژانسەکان
ئەمرۆ دوشەممە، بەردی بناغەی بەرزترین تاوەری جیهان لە شاری جدەی پادشایی سعودیا دانرا.
بەردی بناغەی ئەو تاوەرە، که بە تاوەری (پادشایی) بەنێوبانگە، لە لایەن شازادە وەلید تەلال، میلیاردێری سعودی دانرا.
به گوتەی شازادە وەلید، ئەو تاوەرە به گوژمەی 30 میلیارد دۆلار و لەماوەی 3 ساڵ دروست دەکرێت.
بەرزایی ئەو تاوەرە زیاتر له 1000 مەتر راگەیەندراوە.
به گوتەی تەلال ئەلمەیمان، ئەندازیاری بەرێوەبەری تاوەرەکە، تاوەری پادشایی لە کەنارەکانی دەریای سوور و بەپێی نوێترین شێوازی بیناسازی جیهان دروست دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت ئەو تاوەرە یەکێک لە سەرنج راکێشترین شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان بێت و ساڵانه به سەدان هەزار گەشتیار رووی تێبکەن.
تا ئێستا تاوەری خەلیفە لە شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات، به 828 مەتر بەرزایی، به بەرزترین تاوەری جیهان دادەندرێت.
وێنەی تاوەری خەلیفه لە دوبەی (بەرزترین تاوەری ئێستای جیهان):
لهسهر هێڵ نییه