❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنی دەستكردی چینی 99%ی تایبەتمەندی ژنی ئاسایی تێدایە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-04-19 13:54:46

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

ژنی دەستكردی چینی 99%ی تایبەتمەندی ژنی ئاسایی تێدایە

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-d71e8dcd6f.png
رووداو - العربیەنت

كۆمپانیا چینییەكان لەلایەك بۆ كێبركێ لەگەڵ كۆمپانیاكان و دەستخستنی داهاتی زیاتر، لەلایەكی دیكەشەوە بۆ رێگرتن لە زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانیان، جۆرێك لە"ژنی دەستكرد" یان بەرهەمهێناوە كە 99%ی تایبەتمەندی ژنی ئاسایی تێدایە و لە هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی بە قاچاخ دەفرۆشرێن.

ئەو ژنە دەستكردەی چینییەكان درووستیانكردووە، بە گوتەی خاوەنی كۆمپانیای بەرهەمهێنەر، لە درووستكردنیدا پشتیان بە هێڵ و تایبەتمەندییەكانی ئافرەتی ئاسایی بەستووە، بە كۆمپیوتەر دیزاین كراوەو، ماددەی سلیكۆن تێیدا بەكارهێنراوە، كە پزیشكەكانی جوانكاری بۆ گەورەكردنی سینگی ئافرەتان بەكاریدێنن.



مەلایەك: سێكس لەگەڵ كردنیان حەرامە


چینییەكان دەڵێن ئەو ژنە دەستكردە هێندە لە ژنی ئاسایی دەچێت كە ئەگەر لە تاریكیدا بیبینی قەت باوەڕناكەی دەستكردە.

بەڵام ئەم بەرهەمە تازەیەی چینییەكان هەروەك لە راوەرگرتنێكی گۆڤاری (سیدتی)ی ئیماراتدا هاتووە، نەیار و هەواداری زۆرن، گۆڤاری ناوبراو لە دوا ژمارەیدا رای 100كەس لە هەواداران و نەیارانی ئەو بەرهەمە تازەیەی وەرگرتووە. زۆربەی ئەوانەی رایان وەرگیراوە و بە تایبەتیش ژنان دژایەتی خۆیان بۆ ئەو بەرهەمە تازەیەی چین دەربڕیوە.

كوڕە خوێندكارێكی زانكۆ گوتوویەتی كە تاوەكو ئەوكاتەی كە زەمینەی پێكهێنانی خێزانی بۆ فەراهەم دەبێ، پێی باشە سوود لەو ژنە دەستكردە وەربگرێت، چونكە دواتر كێشەی ئەوەی لەگەڵ نابێ كە چۆن لێی جیا ببێتەوە، بەڵام گلەیی لە نرخی دەكات، كە نرخەكەی 7000 دۆلارە و ئەوەش پارەیەكی زۆرە!

مەلایەكیش دەڵێ كە بەكارهێنان و ئەنجامدانی كردەوەی سێكسی لەگەڵ ئەم ژنە دەستكردانە حەرامە.

ژنێك: با پیاو دڵیان خۆش نەكەن چین پیاوی دەستكردیش دروستدەكات!

ژنێك كە وەك فیمینیستێك خۆی ناساندووە، بە گۆڤاژەكەی گووتووە كە باپیاوەكان دڵیان خۆش نەكەن، هەر ئەو كۆمپانیا چینییەی كە ئەو ژنەی بۆ پیاوەكان دروستكردووە رایگەیاندووە كە بەم زووانە پیاوی دەستكردیش بۆ ژنەكان دروستدەكات.

بەپێی راپۆرتەكان ئەم بەرهەمە ماوەیەكە لە بازاڕەكانی جیهانە و بە شێوەی قاچاخ دەهێنرێتە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و بازاڕی گەرمی هەبووە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-04-19 18:53:11

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsSafari

Re: ژنی دەستكردی چینی 99%ی تایبەتمەندی ژنی ئاسایی تێدایە

خوایه‌ تۆبه‌ ئه‌وه‌ی نه‌مانبیست بیستمان به‌راستی  زه‌مانیكی سه‌یره‌
ده‌ست خۆش

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-04-20 10:59:25

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaSafari

Re: ژنی دەستكردی چینی 99%ی تایبەتمەندی ژنی ئاسایی تێدایە

Ba  rai mn  pyawi awash drust kan  aw kat keshaka yaksan abe
mrov zoora ba zhn u ba pyaw
kwesh na chin  prra la harduki
isheki zyada

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net