.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












رووداو -BBC
گەنجێكی ئەڵمان و خوشكەكەی كە پەیوەندی هاوسەریان دروستكردووە، سكاڵایەكیان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دۆڕاند، كە داوایانكردبوو دان بەو پەیوەندییەی نێوانیان دابنرێت و رێیان پێبدرێت وەك ژن و مێرد خێزانێك پێكبێنن، كە ئەوە لەلایەن دادگای ئەڵمانیاوە رێگەی پێنەدرابوو.
ئەو پەیوەندییەی نێوان برایەك كە ناوی (پاتریك شتوبینگ)ـە و خوشكەكەی (سوزان كارولیفسكی)، بووە هۆی لەدایكبوونی چوار منداڵ كە دووانیان كەم ئەندامن.
شتوبینگ لەلایەن دادگاوە تاوانبار كرا كە پەیوەندییەكی ناشەرعی دامەزراندووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ حوكمی زیندانیكردنی بۆ دەرچوو، بەڵام كارولیفسكی خوشكی تاوانبار نەكرد، لەبەرئەوەی نەخۆشی دەروونی هەیە و بەرپرس نییە لە هەڵسوكەوتی خۆی. سێ لە منداڵەكانیشیان درانە خانەی چاودێری منداڵان.
شتوبینگ رووبەڕوو خوشكەكەی خۆی نەبینی بوو، تاوەكو زیاتر لە 20 ساڵ بەسەر دووركەوتنەوەی لە خێزانەكەی تێپەڕ نەبوو، ئەو لە تەمەنی سێ ساڵیدا بوو كە خێزانێك ئەوی گرتەخۆ، دوای ئەوەی تەمەنی لە 20 ساڵ تێپەڕی ئەوجا كەوتە گەڕان بە دوای خێزانەكەیدا.
پەیوەندی نێوان ئەو برا و خوشكە دوای مردنی دایكیان بەهێزبوو، هەردووكیشیان سوورن لەسەر ئەوەی كە ئەو پەیوەندییەی لە نێوانیاندایە لەگەڵ هەر پەیوەندییەكی هاوشێوەی ئەو، هیچ جیاواز نییە.
بەشێك لە یاسای قەدەخەكردنی هاوسەری خوشك و براو كەسوكاری یەكتر، پشت بەوە دەبەستێ كە ئەو منداڵانەی رەنگە بەهۆی ئەو پەیوەندییەوە لەدایك دەبن، ئەگەری زۆر هەیە بە كەمئەندامی لەدایكببن.
پارێزەری شتوبینگ و خوشكەكەی وا داكۆكی لە كێشەكە دەكات، كە ئەو ئەگەرە رەنگە زیاتربێ لە حاڵەتی هاوسەرایەتی نێوان دوو كەمئەندامدا یان كچێك كە لە تەمەنێكی درەنگدا منداڵی دەبێت، بەڵام یاسا لەم حاڵەتانەدا ئەو پەیوەندییە كە منداڵی كەم ئەندامیشی لێدەكەوێتەوە، بە حەرامی دانانێت.
شتوبینگ دەڵێ، مافی پێشێلكراوە كە رێی ژیانی خێزانی و پێكهێنانی خێزانی لێدەگرن.
بەڵام دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبەرامبەر ئەو سكاڵایەی شتوبینگ رایگەیاند كە یاسای حەرامكردنی پەیوەندی ناشەرعی مافی هاووڵاتیان پێشێل ناكات لەڕووی هەڵبژاردنی ژیانی تایبەتی خۆیان و پێكهێنانی خێزانەوە.
لهسهر هێڵ نییه








دەست خۆش بابەتێکی سەرنج راکێش بوو
لهسهر هێڵ نییه






cholaka_kurd نووسی:
دەست خۆش بابەتێکی سەرنج راکێش بوو

لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش
لهسهر هێڵ نییه





zor sopas bo ewey berez her serkewtubn
لهسهر هێڵ نییه