.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









پێی ووتم: هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستم هه‌بوو له جێگای برا بوو بۆم ... هه‌فته‌ی رابووردوو به رووداوی ئۆتۆمبیل و له ناكاودا كۆچی دوایی كرد ... داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه له تاوانه‌كانی خۆش بێت و ره‌حمی لێ بكات.. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه .. ئه‌م هاوه‌ڵه‌م شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌بوو له (ئه‌نته‌رنێت) وه خووی دابوو به سایته خراپه‌كان و به كۆ كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی رووته‌وه خه‌ریك بوو .. ته‌نانه‌ت سایتێكی تایبه‌تی بۆ خۆی رێكخستبوو كه وێنه‌ی رووتی له خۆ ده‌گرت .. به‌ڵكو كۆمه‌ڵه كه‌سێك هه‌بوون كه له سایته‌كه‌یدا تۆمار كرابوون و به‌شدار بوون .. هه‌موو جارێك نامه‌ی بۆ ده‌ناردن هه‌ر كاتێك وێنه‌ی نوێی ده‌ست بكه‌وتایه ... وێنه‌ی رووت ... سایته‌كه به شێوه‌یه‌كی (ئامێری) خۆی بۆی ده‌ناردن ... له ناكاودا ئه‌م كابرایه مرد .... كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئێمه ژماره نهێنی سایته‌كه‌ی نازانین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری سایته‌كه بكه‌ین یاخود دایخه‌ین ... من ته‌نها بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه .. له كاتێكدا چاوه‌ڕوانی نوێژ بووین كه له مزگه‌وت له‌سه‌ر جه‌نازه‌كه‌ی ئه‌نجامی بده‌ین ... له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌كه‌یدا به‌ره‌و گۆڕستان كه‌وتینه رێ ئه‌ویش له‌ناو تابوته‌كه‌یدا هه‌ڵگیراوه .. بیرم ده‌كرده‌وه ئاخۆ ئێستا له‌ناو گۆڕه‌كه‌یدا چی چاوه‌ڕوانی ده‌بێ .. وێنه‌ی رووت؟؟ حسبنا الله ونعم الوكیل ...گه‌یشتینه ناو گۆڕستانێكی ترسناك .. خه‌ڵكی زۆر بوون له سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی... ته‌ماشای ناو گۆڕه‌كه‌م كرد .... ئااااه .. ئاخۆ حاڵی چۆن بێت له‌و گۆڕه‌دا .. ده‌مبینی هه‌ندێ كه‌س ده‌گریان ... له ناخی خۆمدا ووتم: ئایه ئه‌و گریانه‌ی ئه‌وان سودی هه‌یه بۆی ...كابرامان به‌خاك سپارد .. پاشان رۆیشتین و ئه‌ومان به جێ هێشت ... دایكی له خه‌ودا بینی .. چه‌ند هه‌رزه‌كارێك به سه‌ر گۆڕه‌كه‌یدا ده‌ڕۆن و میز ده‌كه‌ن به سه‌ریدا ... ئه‌ویش پرسیاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆی مانا بكه‌ن .... ئه‌و هه‌ژاره نه‌یده‌زانی له‌و كاره شاراوانه .. منیش ئه‌و خه‌وه‌ی دایكیم بیست ..له ناخی خۆمدا ووتم: هیچ پێویست به مانا كردن ناكات ... ماناكه‌ی ئاشكرایه ... ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه میز ده‌كه‌ن به سه‌ر گۆڕه‌كه‌یدا ... ئه‌وانه‌ن كه وێنه‌ی بۆ ده‌ناردن ... پاشان ئه‌وانیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ینێرن كه ده‌یانناسن .. ئه‌ی هاوار ... چۆن ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانه بگرێت ...
(من دعا الی چلاله كان علیه من الوزر مثل أوزار من تبعه لا ینقص ذلك من أوزارهم شیئا)(1 ).
واته: هه‌ركه‌سێ بانگه‌واز بكات بۆ گومڕایی ئه‌وا وه‌كو تاوانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ هه‌یه كه شوێنی ده‌كه‌ون به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له تاوانه‌كانی ئه‌وان كه‌م ببێته‌وه.
هه‌وڵێكی زۆرم دا ... كه چاكه‌ی له گه‌ڵدا بكه‌م .. له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌دا قسه‌م كرد ..(ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه مێوانداری سایته‌كه‌ی كردووه) بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كردنه‌كه‌ی رابگرن ... بۆیه به داوای لێبوردنه‌وه داواكه‌میان ره‌تكرده‌وه‌و هیچیان بۆ نه‌كردم ته‌نانه‌ت باوه‌ڕیان پێ نه‌كردم .. چونكه من ژماره نهێنییه‌كه‌م نه‌ده‌زانی كه سایته‌كه‌ی پێ گرتبوو ... هاوارم به روویاندا كرد .. ئه‌ی خه‌ڵكینه ...كابرا مردووه ... كه‌چی روویان پێ نه‌دام... دانیشتم بیرم له حاڵی ئه‌و ده‌كرده‌وه چه‌ندم پێ ووت: چۆن به‌رگه‌ی تاوانی خه‌ڵكی ده‌گری؟ چۆن خۆت ده‌كه‌یته كلیلی خراپه‌كاری؟ چۆن له قیامه‌تدا تاوانه‌كانیان به شان هه‌ڵده‌گری؟ كه‌چی گوێ بیستی قسه‌كانم نه‌ده‌بوو وه كاری پێ نه‌ده‌كرد ... ئه‌و وای ده‌بینی كه هێشتا گه‌نجه‌و ده‌یه‌وێ خۆشی بكات ئه‌م كارانه‌یش ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر بردنه ... په‌نا به خوا ... چه‌ند گه‌نج ته‌ماشای ئه‌و وێنانه‌ی كردووه پاشان كه‌وتووه‌نه‌ته ناو تاوانه‌وه ... چه‌ند كچی به‌سته‌زمان كه‌وتووه‌نه‌ته ناو تاوانه‌وه به هۆی ئه‌و وێنانه‌وه ... كابرا مرد .. به‌ڵام له رۆژی قیامه‌تدا پرسیاری لێ ده‌كرێ ده‌رباره‌ی هه‌ر ته‌ماشایه‌ك كه كردبێتی وه ته‌ماشاكردنی هه‌ر گه‌نجێكی تر ... وه هه‌ر تاوانێك كه كردبێتی وه هه‌ر تاوانێك كه گه‌نجانی تر كردبێتی به هۆی ئه‌و وێنانه‌وه وه هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه بڵاوی كردبێته‌وه و هه‌ر وێنه‌یه‌ك ئه‌وانی تر بڵاویان كردبێته‌وه .. نازانم تاكو چه‌ند به‌رگه‌ی تاوانه‌كانیان ده‌گرێت به‌ڵام داوا له خوا ده‌كه‌م كه له تاوانه‌كانی خۆش بێت ... حسبنا الله ونعم الوكیل
سه رچاوه:-سایتی له وانی اسلام
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez

له‌سه‌ر هێڵ نییه