❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چەند تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك (گرینگ)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-05-25 10:49:19

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsFirefox

چەند تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك (گرینگ)


بێگومان سات لەدوای سات پێشكەوتنەكان زۆر دەبن و بەو هۆیەشەوە چەندان شتی بەكەڵك و شتی گرنگ و بەبایەخ دەبینرێت كە بەهیچ شێوەیەك لەپێشدا وێنەو چەشنی نەبووە، لەوانە بوونی تۆڕی جاڵجاڵۆكەو لەناو ئەوەشدا بوونی تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك)، بۆیە ئەمەش كاریگەری خۆی هەیە چ بەباشە بێت یان بەخراپە بێت، چونكە مەرج نیە هەموو تازە داهێنراوێك خەڵكی بەباشی بەكاری بهێنێت، بۆیە لێرەدا ئەوەندەی پێمان بكرێت و تواناشمان هەبێت چەند تێبینی یەك دەخەینە بەرچاوی ئێوەی بەڕێز بەو ئاواتەی سەرەتا خۆمان و دواتر ئێوەی بەڕێزیش سودی لێ ببینن، ئەوانیش:

یەكەم: ئیخلاص:

پێویستە كەسی ئیماندار كاتێك شتێك بڵاودەكاتەوە هەوڵ بدات تەنها نیەتی بۆ خودای گەورە بێت و هیچی تر، چونكە خوا پەنامان بات ئێستا زۆرێك لەبەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتی یە دووركەوتوونەتەوە لەوەی كە كارەكان تەنها بۆ خودا بێت، بەڵكو زیاتر بۆئەوە شت بڵاودەكەنەوە كە خەڵكی (كۆمێنت) بنوسن لەسەر شتەكانیان، یاخود كاتێك شتێك بڵاودەكەنەوە دەنوسن (لایك)ی بكە، كە پێویست ناكات، گومانی تێدا نیە كاتێك مرۆڤ شتێك بڵاودەكاتەوە هیچ پێویست ناكات ئەو شتانەی لەپاشەوە بنوسێت، چونكە ئەگەر سودی هەبوو یاخود پێویستی كرد ئەوا خەڵكی خۆی لایكی دەكات و ئەگەریش زانیاری و تێبێنی هەبوو لەسەر ئەو بابەتە ئەوا شتیشی لەسەر دەنوسێت، بۆیە فەرموودەیەكی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) دەهێنمەوە یادتان كە دەفەرموێت: (إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى فمن كانت هجرته إلى الله ورسوله فهجرته إلى الله ورسوله ومن كانت هجرته إلى دنيا يصيبها أو امرأة يتزوجها فهجرته إلى ما هاجر إليه).(متفق عليه).

سەرچاوە : سایتی بەهەشت
بەشی یەکەم چاوەریی بەشی دووەم بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net