.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













ماڵئاوایی کوردبلاگەر لە بلاگنووسانی کورد
پاش ئەوەی کە ماوەی چەند ڕۆژێك بوو، کوردبلاگەر ناجالاك بوو، ئەم بەیانییە ئەم پەیامەی لە جێدا بڵاوکراوەتەوە...
" کۆتایی عومری کوردبڵاگەر!
سایتی کوردبڵاگەر بۆ ماوەێیکی نادیار داخراوە!
وێڕای سپاسی و داوای لێبووردنی بێ پایان لە زیاتر لە 15000 ئەندامی کوردبڵاگەر، ئەمڕۆ کۆتایی عومری 7ساڵەی کوردبڵاگەرە!
ئەگەر چی لەو ساڵانەدا دەیان پێشنیاری فرۆشتنی داتای ئەندامانمپێدرا ڕەنگە زیاتر لە 500 هەزار دۆلار!! بەڵام هیچ کات ئەو کارە بۆ پێشەوە بردنی کوردبڵاگەر نەکردا لەم ساڵانەدا کوردبڵاگەر وەک مێدیایێکی هەر تاکێکی کورد لە بەرژەوەندی تەنیا گەلی کورد ئیشی کرد و بەداخەوە ئەمڕۆ کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.
پلانی داهاتووی زۆر نادیارە و نازانم چشێوەیێک داتاکانی بڵاگرەکان بخەمەوە بەردەست بەڵام هەوڵ ئەدەم پلانێکی خێرا بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش بکەم.
لەگەڵ ڕێزی بێ پایان
سەلاح ش "
بەکاربەرانی کورد بەهۆی داخرانی کوردبلاگەر تەنیا تووشی شۆك نەبوون، بەڵکو بەهۆی ناچالاکی ئیمەیل ئەدرسەکەی خودی کوردبلاگەرەوە، بەکاربەران ناتوانن پەیوەندی بە سەرپەرشتیکاری کوردبلاگەرەوە بکەن. بۆیە وەك بەکاربەرێکی کوردبلاگەر لە ساڵانی رابوردوودا، بە باشم زانی کە هەم هەواڵەکە پەژاراوییە بە خوێنەران و بەکاربەرانی دیکە ڕابگەیێنم و هەر لەم ڕێگەیەشەوە، پرسیاری خۆم لەمەڕ چۆنیەتی بەدەستهێنانەوەی باکئاپی بابەتەکانمان، ئاراستەی کاك سەلاح شاسواری بکەم، کە بەداخەوە بەهۆی نەبوونی ئەو ئامرازەوە (پاشەکەوتگەری باکئاپ) دروستکردنی باکئاپ بۆ بەکاربەران لە توانادا نەبوو، تاوەکو لە بارێکی ئاوادا، بە ئاسانی بتوانن هەواری خۆیان بۆ بلاگەرەکانی دیکە بگوزێزنەوە.
زۆرێكمان دەزانین، کە لە ساڵانی رابوردوودا کوردبلاگەر لەژێر فشاری زۆر لایەندا بووە و وەك خۆشی خستوویەتییە ڕوو، هیچ کات ئامادەی فرۆشتنی داتاکانی بەکاربەران نەبووە و .کارکرد و دڵسۆزییەکانی کاك سەلاح شایانی ستایش و پێزانینن وبۆیە پێویستە ئێمەی بەکاربەر ئەم داخستنە کتوپڕییەی بەدڵێکی فراوانەوە لێ وەربگرین، کە بەدڵنیاییەوە هۆکاری خۆی هەیە.
تەنیا دوا داواکاری و چاوەڕوانییەك، کە بەکاربەران لە کاك سەلاح و کوردبلاگەر هەیانە، ڕەخساندنی هەلە بۆ بەکاربەران، تاوەکو بتوانن بابەتەکانیان پاشەکەوت بکەن، بەوەی کە کاك سەلاح بەخۆی لەڕیگەی ئیمەیل ئەدرسی بەکاربەرانەوە، باکئاپی بلاگەکان یا بابەتەکان لە شێوەی فۆرماتی ([= small]XML[/]) بۆ بەکاربەران ڕەوانە بکات یا ڕێگەیەکی دیکەی گونجاو بۆ ئەم مەبەستە بدۆزێتەوە...
kurditgroup

لهسهر هێڵ نییه