.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان
باڵندەی چێرگ کە یەکێک لە دەگمەنترین باڵندەکانی کوردستان و تەنانەت جیهانە، مەترسی لەناوچوونی لێ دەکرێت.
چێرگ کە لە زمانی زانستی به Otis Tarda بەناوبانگە، گەورەترین باڵندەی گیاخۆری جیهانە.
ئەو باڵندەیە کە ئێستا به هێمای ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و تەنانەت ئێران ناسراوە، سەرەرای کێشی زۆری خاوەنی دوو باڵی درێژ و پڕهێزە و بەو هۆیەوە نازناوی قورسترین باڵندەی جیهانی پێدراوە کە توانای فڕینی درێژ مەودای هەبێت.
ناوچە دەشتاوییەکانی کوردستان یەکێک لە ژینگە رەسەنەکانی چێرگه و رۆژهەڵاتی کوردستان گەورەترین ژینگەکانی ئەو باڵندەیەی لەخۆ گرتووە.
چێرگ لە دەشتەکانی خوارووی دەریاچەی ورمێ (کانی بەرازان، گردە قیت، مەیمەند، قەرەشلاغ) لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایی (ورمێ)، دەشتی قوروە، دەشتی گەز، دیواندەڕە و زەرینەی ئوباتۆ لە پارێزگای سنه و دەشتی هەشتلان و تلێسم لە پارێزگای کرماشان بینراوە.
ئەو باڵندەیە زیاتر لە نێو کێلگەکانی گەنم و جۆ و نیسک و وێنجە هێلانە دەکات.
ناوچەی موکریان بەتایبەت دەشتەکانی نێوان بۆکان و مەهاباد گرنگترین ژینگەی باڵندەی چێرگ لە کوردستان و تەنانەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاسته کە نزیکەی 45 دانە لەو باڵندەیەی لەخۆ گرتووە.
ئامارێکی دروست بۆ رێژەی راستەقینەی ئەو باڵندەیە لە کوردستان لەبەر دەست نییە، بەڵام دەشتی سووتاو لە بۆکان سەرەکیترین و گەورەترین ژینگەی چێرگه که زیاتر لە 20 باڵندەی چێرگ تێیدا دەژی.
لە مانگی رابردوو، یەکەمین ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی چێرگ لە ئێراندا لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.
ئێستاکە ئەو باڵندە دەگمەن و ئەفسانەییەی کوردستان رووبەڕووی هەڕەشەی لەناوچوون بووەتەوە و تەنانەت خراوەتە ناوریزی سوور (دۆخی مەترسیدار)ی یهکێتی نێودەوڵەتی پاڕاستنی ژینگە و سهرچاوه سروشتییهکان (IUCN)ی سهر به رێکخراوهی نهتهوه یهکگرتووهکانەوە.


rudaw.net
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤؤؤؤؤؤؤش
لهسهر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez

لهسهر هێڵ نییه





zor sopas bo ewey berez
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش هاورێ گیان

لهسهر هێڵ نییه