.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














جادە چۆڵ و سێبەر بو..
... کات بەیانی بو بەیانی ، ئەڕۆیشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی.
بۆ سەوزایی دەورو پشتم بۆ ئاسمان
بۆ شاخی بەرز خانوی تازە دنیای جوان
ئەڕۆیشتم بە ئەسپایی کشومات
لاشە سستو دڵ کەیلی تاسەو ئاوات
لەپڕ نازانم چۆن سەرم هەڵبڕی
بەرامبەرم بەژنیک دەرکەوت وەک پەری!
لەگەڵ ئەوەی لە عاباوە ئاڵابو
لە دیمەنی شیرینی ئاشکرا بوو
باڵا بەرزو بچکۆلە پێو ئێسکەر پی
گۆرەویو پوز سفتو سپی و ئاوریشمی
ئەڕۆییم و بزەی نیگام جار جارێ
لەژێر عابای ڕەشا ئەیدی نازدارێ!
بە ڕەوتی کەو ، لەنجەی تاوسو قومری
گورج گورج ، جوان جوان ئەهاتو جادەی ئەبڕی..
مابوی بگاتە عاستم چەند هەنگاوێ
درزێ کەوتە پەچە و دیم '' نیگای '' چاوێ !!
دەستو پەنجە و مەچەکێک و نیگایە
چی بنوسم ؟؟ خوایە هێزی ئینشایە !
قۆڵو مەچەک سافو سپی وەک شوشە
سەر پەنجەکان یاقوتێک بون بە ورشە.
نوسینی ؛ گۆران
وتنی ؛ قادر کابان

لهسهر هێڵ نییه








دەس خۆش ماندوو نەبیت

لهسهر هێڵ نییه