.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














خه‌وتن‌و شیرینی چاره‌سه‌ره بۆ (شه‌قیقه) لاسهرئیشه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆر دراوه له لایه‌ن پسپۆڕانی پزیشكهییهوه بۆ چاره‌سه‌ری لاسهرئیشه (شه‌قیقه)، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سادهبوونو له‌ئاستی پێویست نه‌بوون. چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئازهرهكه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی ده‌رونیه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به لایه‌نی جهستهوهنیه، بۆیه پێشتر ئه‌و چاره‌سه‌رانه ته‌نها ته‌ركیز له لایه‌نی جه‌سته‌وه كراوه.
له‌چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه(5)ساڵی خایاند له‌لایه‌ن دكتۆر (میرل دیاموند) سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشیه‌كانی سه‌ر له زانكۆی شیكاغو ئه‌نجامدراوه، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ر نوستنه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ژنان زیاتر توشی ئازاری سه‌رو لاسه‌ر ئێشه ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تیچكچونی هۆرمۆناتیان كه له‌جه‌سته‌یاندا ڕوو ده‌دات پێش سوڕی مانگانه، یان كاتی سوڕی مانگانه یاخود له كاتی سك پڕیو دوای سكپڕیدا.
له‌میانه‌ی چاودێری كردنی (8000) ژن، كه توشی لاسه‌ر ئێشه بوون، دكتۆر( دیموند) بۆی ده‌ركه‌وت كه‌باشترین ڕێگه بۆ ڕزگاربوون له‌م نه‌خۆشیه نوستنه.
د.دیمۆند ده‌ڵێت: ئه‌مه نابێته گرفت نه‌خۆش ئه‌گه‌ر دوو ده‌نك حه‌بی له‌جۆری(painkiller) له‌گه‌ڵ چایه‌كی گه‌رم خواردوو هه‌ستی به‌جۆرێك له‌باشی كرد ئه‌مه بقۆزهێتهوه هه‌وڵی نوستن بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوستن بۆماوه‌ی نیوكاتژمێر ته‌نانه‌ت ڕزگاری ده‌كات له ئازاری زۆریش.
تاماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زۆرینه‌ی پزیشكه‌كان هۆكاری لاسه‌رئێشه (شه‌قیقه) له‌ئه‌نجامی نه‌خۆشی مێشك یان به‌ركه‌وته‌ی سه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت یان هه‌وكردنی گوێ یا لوت یا بوونی(جیوب) ئه‌مانه به‌هۆكاری لاسه‌رئێشه داده‌نا، به‌ڵام ئێستا له‌م توێژینه‌وه‌ی كه دكتۆر (دیامۆند) له‌سه‌ر 8000 ئافره‌ت ئه‌نجامی داوه له‌ماوه‌ی (5ساڵ) له‌گۆڤاری SCIENCE بڵاوی كردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دات 62% توشبوان
بارودۆخی ده‌روونیان خراپ بوو، ئه‌مه‌ش هۆكاربووه بۆ ئه‌م جۆره سه‌رئێشه‌یه.
د. دیامۆند ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌م جۆره ئازارهدهبن له‌دوای منداڵ بوون توش ده‌بن چونكه توشی (كه‌ئابه) ده‌بن، له‌وانه‌یه له‌كۆمپانیایه‌ك یان هه‌رشوێنێكی تر فهرمانبهربنو كاری ده‌ره‌وه بكه‌ن ئه‌مه‌ش وا له‌و ئافره‌تانه ده‌كات كه بكه‌ونه نێو دووڕیانه‌وه یان وه‌زیفه‌ی كاره‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت له‌خه‌می ئه‌ودا بێت شوێنێكی ئارام بۆ په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه یان واز له‌كاره‌كه‌ی بهێنێت، هه‌ركاتێك ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ربوون هه‌ست ده‌كات ئازاری سه‌ری باشتربووه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی لاسه‌رئێشه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌بارودۆخی ده‌رونی ئه‌وكه‌سه‌وه زۆرجاریش له‌كاتی سه‌فه‌ر شوفێر توش ده‌بێت كه له‌وه‌یه له‌وكاته‌دا خه‌وتن بۆئه‌و قورس بێت، دكتۆر دیاموند ده‌ڵێت خه‌وتن بۆماوه‌ی 10 بۆ 15 خولهك به‌سه بۆ ڕزگاربوون له‌و ئازاره ئه‌گه‌ر هه‌ر توانای خه‌وتنی نه‌بوو ئه‌وا هیچ نه‌بێت چاوی دابخات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ڵام بۆ سوك كردنی ئه‌م ئازاره نه‌سته‌له باشترین چاره‌سه‌ره بۆی چونكه نه‌سته‌له‌و شیرینی ماده‌ی (الپرامین)ی تێدایه كه كه‌یارمه‌تیده‌ره بۆ چالاكی ملولهخوێنیهكان.
وه‌باشتر گه‌یاندنی خوێن به‌ده‌ماغ هه‌روه‌ها هۆكاره بۆ باشتر پاراستنی ئۆكسجین، ئه‌مه‌ش كاری ده‌ماغ چالاك تر‌و نه‌خۆش زیاتر به‌رگری په‌یدا ده‌كات، و له‌كاتی ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا ده‌توانرێت ئه‌و خواردنانه بخورێت كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر(كافی) تێدایه.
س khushkani kurd
له‌سه‌ر هێڵ نییه