.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌چه‌ند خاَڵێكدا رێنمایی دهداه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له‌م مانگه‌دا به‌رۆژووده‌بن.
به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ته‌ندروستی یه‌كی باش له‌و مانگه‌دا به ڕۆژوو ببین و خۆمان به‌دوور بگرین له ڕه‌فتاری خۆراكی هه‌ڵه كه زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت .
رێنماییه‌كان.
1- دوور كه‌وه له خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه
2- دووركه‌وه له‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر شه‌كریان تێدایه
3- دووركه‌وه له خواردنی خۆراكی سوێر ( خوێی زیاد) به‌تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو
4- دووركه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چایه به تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو
5- دوور كه‌وه له‌زۆر خواردن له كاتی پارشێو و به‌ربانگ
6- دووركه‌وه له‌خۆراكی تیژ
7- دووركه‌وه له جگه‌ره كێشان
8- كاته‌كانت ڕێك بخه و به باشی دابه‌ش بكه بۆ خوداپه‌رستی ، پشوودان و خه‌وتن ، وه‌رزشی سووك ، كاركردن و چاڵاكیهئاسایی یه‌كانی تر.
خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ رۆژ و شكاندن :-
1- هه‌وڵبده خۆراكه‌كه‌ت هاوسه‌نگ و هه‌مه‌چه‌شن بێت ، هه‌موو سه‌رچاوه خۆراكیه‌كانی تێدابێت وه‌ك پرۆتین (گۆشت ، شیر و به‌روبومه‌كانی ،پاقله‌مه‌نیه‌كان ) ، كاربۆهیدرات ، چه‌وری (زه‌یت ) ، سه‌وزه و میوه .
2- وا چاكه به‌ر له خواردن كه‌مێك شۆربا بخۆیت بۆ یارمه‌تی دان و ئاماده‌كردنی گه‌ده
3- له‌سه‌رخۆ خواردنه‌كه بخۆ و په‌له‌مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له به‌د هه‌رسی و ئازار
4- خواردنی خورما به چاك ده‌زاندرێت و سوودی زۆره
5- دوور كه‌وه له زۆر خواردن ، وا به چاك ده‌زاندرێت ژه‌مه‌كه دابه‌ش بكه‌یت بۆ دوو ژه‌می سووك .
خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ :-
1- دوور كه‌وه له خواردنی خۆراكی سوێر بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا زۆر هه‌ست به تینوێتی نه‌كه‌یت
2- دوور كه‌وه له خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه
3- دووركه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چایه
4- گرنگی به خواردنی سه‌وزه و میوه و زه‌ڵاته بده
5- ژه‌مێكی سووك و هه‌مه چه‌شن به‌هێواشی بخۆ
له‌دوای به‌ربانگ تاوه‌كو نوستن :
• هه‌وڵبده ئاو و شله‌مه‌نی زۆر بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا دووربیت له ووشك بونه‌وه.
• گرنگی به خواردنی میوه بده.
* له‌و مانگه‌دا گرنگی دان به‌كات و ڕێكخستنی كاته‌كان بۆ خودا په‌رستی و پشوودان و نوستن و وه‌رزش و كاركردن و هه‌رچالاكیه‌كی تر زۆر گرنگه و نابێت فه‌رامۆش بكرێن.
*ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان هه‌یه و ته‌ندروستی یان جێگیر نی یه نابێت
به بێ ڕاوێژكردن به پزیشكی پسپۆری خۆیان به رۆژ وو ببن .

له‌سه‌ر هێڵ نییه








das xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆۆۆۆۆۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








supas hawrean
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
