❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەموو شەوێک ئەتخوێنمەوە و تەواو نابیت !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-08-06 09:56:12

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

هەموو شەوێک ئەتخوێنمەوە و تەواو نابیت !

.هەموو شەوێک ئەتخوێنمەوە و تەواو نابیت !
هەموو شەوێک چراکەی خۆتم ئەدەیتێ و
کەچی هێشتا من تاریکم ، هێشتا تەنیام !
وەرە ئەمبەری تەنیاییم ،
بەسەر پردی تەمەنمدا بپەڕێوە
پایز و هەتاو و شیعرم لەگەڵ بەش کە .
ڕۆژێک دێ ئەم حیکایەتە ببێتە بیرەوەری
هەینییەک دێت بەلای گۆڕێکدا تێپەڕیت
دڵێکی بێدەنگی تێدا ڕاکشاوە
بە خۆت بڵێیت ؛
...- لەم دڵەوە چەند نزیک بووم .
چەند جار ئەم دڵەم بردۆتە ناو ژوورەکانی خەیاڵم .
بە خۆت بڵێیت ؛
- لە هەیوانە تاریکەکەی مەراقمدا
چەند جار ئەم دڵەم وەک چرا هەڵکردووە .
لە نێوانی من و تۆدا ، "سلێمانی" خۆی شاهیدە ؛
دڵم چەند تێکشکانی بینیوە
ڕۆحم چەند جار خراوەتە قەفەسەکانی عیشقەوە !
کەچی من ئاقڵ نابم و
هێشتا دەست بۆ پشکۆکان ئەبەم .
من هەتا ئەبەد لەلاتم
هەتا ئەبەد مانگت بۆ ئەکەم بە دیاری ،
ڕوبارت بۆ ئەکەم بە قەسیدەی درێژ ،
گۆرانییت بۆ ئەهێنمە ماڵێ !
بەڵام ئەوەی تا ئەبەد ترسم لێی هەیە :
بەیانییەکی سارد
لەسەر تەمی پەنجەرەکەم بنووسیت ؛
- لەبیرم کە ئازیزی من ، لەبیرم کە !
ئەم حیکایەتەی من و تۆ
چنگێ خۆڵەمێشی خەم بوو
لە پشکۆی دڵتەنگیی جێما ..
مۆمێک بوو ، تەنیایی دایگیرساند و
بێهودەیی کوژاندیەوە .
لە بیرم کە ئازیزی من ، لەبیرم کە
s:facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-08-06 10:59:36

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsSafari

Re: هەموو شەوێک ئەتخوێنمەوە و تەواو نابیت !

بەڕاستی شیعرێکی زۆر زۆۆۆر جوانە دەستی شاعیر خۆشبن
وە دەستی تۆش خۆش خاتوو چۆلەکە بۆدانانی
بەهیوام سەرکەوتوو و ئاسوودە و بەختەوەر بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-08-06 13:14:17

Ledsen Flicka
جوانی کوردژین
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-01-23
په‌یامه‌كان: 1072
WindowsFirefox

Re: هەموو شەوێک ئەتخوێنمەوە و تەواو نابیت !

دەستەکانت خۆشبێت زۆر زۆر جوانە چۆلەکە گیان

Kurdzhin
کاتێک ستایشی که‌سێک ده‌کرێت که‌من ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتێک زه‌می که‌سێک ده‌کرێت هه‌موو که‌س باوه‌ڕ ده‌که‌ن!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-08-08 09:52:06

cholaka_kurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-12
دواترین سه‌ردان: 2013-11-15
په‌یامه‌كان: 2150
WindowsMSIE7

Re: هەموو شەوێک ئەتخوێنمەوە و تەواو نابیت !

supas bo ewae gullllllllll

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net