.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پله‌وپایه‌ى لا إله إلاّ الله
له‌ژیاندا ئه‌مه ووشه‌یه‌كه موسڵمانان ئاشكراى ده‌كه‌ن و ده‌یڵێن له بانگ دانء قامه‌ت كردن و ووتارو قسهكردنهكانیاندا, وه (لا إاله إلاّ الله) ووشه‌یه‌كه به هۆى ئه‌م ووشه‌یه‌وه زه‌وى و ئاسمانه‌كان رِاوهستاون, وه هه‌موو دروست كراوه‌كان له پێناویدا دروست كراون, وه به‌هۆى ئه‌م ووشه‌یه‌وه خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رانى خۆى ناردووه, وه په‌رتووكه‌كانى دابه‌زاندووه‌و شه‌ریعه‌ته‌كانى دامه‌زراندووه، وه له پێناو (لا إله إلاّ الله) له قیامه‌تدا ته‌رازووه‌كان دانراون و نامه‌ى كرده‌وه‌كان دانراون و بهههشتء دۆزه‌خ دروست كراون, وه به‌هۆى ئه‌م وشه‌یه‌وه خه‌ڵكى دابه‌ش بوون بۆ باوهرِدارء كافر, ئه‌م ووشه‌یه شوێنى سه‌رهه‌ڵدانى دروست كردنء فه‌رمان دهركردنء پاداشتء سزایه, وه ئه‌و حه‌قه‌یه كه له پێناویدا دروست كراوه‌كان دروست كراون. وه ده‌رباره‌ى ئه‌م ووشه‌یه و مافه‌كانى پرسیار‌و لىَ پرسینه‌وه له مرۆڤــ ده‌كرێت له رِۆژى قیامه‌تدا، وه پاداشتء سزا له‌سه‌ر ئه‌م ووشه‌یه رِوو ده‌دات, وه له‌سه‌ر ئه‌م ووشه‌یه قیبله دانراوه, وه میلله‌تى ئیسلامى له‌سه‌ر دروست كراوه, وه له پێناو ئه‌م وووشهیه شمشێرى جیهاد كردن هه‌ڵكێشراوه, وه ئه‌م ووشه‌یه مافى خواى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كان, وه ئه‌مه ووشه‌ى ئیسلامه, وهكلیلى ده‌رگاى ئاشتى¬یه وه سهرهتاكانء كۆتایى¬یه‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌م ووشه‌یه پرسیاریان لىَ ده‌كرێت ... وه دوو پێى هیچ به‌نده‌یه‌ك ناجووڵێت و نارِوات له‌به‌ر ده‌ستى خواى گه‌وره هه‌تا پرسیارى لىَ نه‌كرێت ده‌رباره‌ى دوو بابه‌ت:
(ئێوه له دونیا چیتان ده‌په‌رست, وه چى وه‌ڵامى پێغه‌مبه‌رانتان دایه‌وه).
وه وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كه‌م به جێبه‌جێ كردنى (لا إله إلاّ الله) ده‌بێت: ناسینى و دان پێدا نانى و ئیش كردن پآى .
وه وه‌ڵامى پرسیارى دووه‌م به جێبه‌جێكردنى (محمد رسول الله) ده‌بێت: ناسینى و مل كه‌چ كردن و گوآ رِایهڵى كردن بۆى) {ابن القیم(زاد المعاد): 1/2} .
ئه‌م ووشه‌یه جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان كوفر‌و ئیسلامه, وه ووشه‌ى خواناسین ء له خوا ترسانه, وه ئه‌و په‌ته به‌هێزو نهپچرِاوهیه كه ابراهیم(علیه الێلاه والسلام) هێشتى¬یه‌وه له ناو نه‌وه‌كانیدا به‌ڵكو بگهرِێنهوه بۆ سه‌رى ئه‌گه‌ر تووشى هاوبه‌ش برِیاردان بوون: وَجَعَلَهَا كَلِمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ {سوره الزخرف: 28}.
وه لا اله الا الله ئه‌و ووشه‌یه‌یه كه خواى گه‌وره شایه‌تى پێداوه بۆ نه‌فسى پیرۆزى خۆى, وه له دروست كراوهكانیشدا فریشتهكانء زانایان شایه‌تییان داوه بۆ خواى گه‌وره, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: شَهِدَ اللّهُ أَنَّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ وَالْمَلاَئِكَةُ وَأُوْلُواْ الْعِلْمِ قَآئِمَاً بِالْقِسْطِ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ {سوره آل عمران: 18}.
وه برِوانه مجموعه التوحید (105-167).
واته: خواى گه‌وره شایه‌تى داوه كه هیچ په‌رستراوێكى تر‌ى حه‌ق نى¬یه كه شایه‌نى په‌رستن بێت جگه له (الله) وه فریشته‌كان و زانایان ئه‌م شایه‌تى¬یه‌یان داوه شایه‌تى¬یه‌كى دادپه‌روه‌رانه, هیچ په‌رستراوێكى تر‌ى حه‌ق نى¬یه كه شایه‌نى په‌رستن بێت جگه له (الله) كه خوایه‌كى باڵاده‌ست ۆ كاربه‌جێیه .
وه لا اله الا الله وشه‌ى نیه‌ت پاكى و دڵسۆزى¬یه بۆ خوا، وه شایه‌تى دانى حه‌قه, وه بانگه‌وازى حه‌قه, وه خۆ دوورخستنه‌وه‌یه له هاوبه‌ش برِیاردان, وه له پێناویدا دروست كراون, وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ {سوره الذاریات:56}.
واته: من جنء مر‌ۆڤم دروست نه‌كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه من بپه‌رستن به تاكء ته‌نهایى و هاوبه‌شم بۆ برِیارنهدهن.
وه له پێناو لا إله إلا الله پێغه‌مبه‌ران نێردراونء په‌رتووكه‌كان دابه‌زێنراون, وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ {سوره الأنبیاء:25}.
واته: له‌پێش تۆدا ئه‌ى محمد(ێلی الله علیه وسلم) هیچ پێغه‌مبه‌رێكى ترمان نه‌ناردووه ئیللا سروشمان بۆى ناردووه كه هیچ په‌رستراوێكى¬تر‌ى حه‌ق نى¬یه كه شایه‌نى په‌رستن بێت ته‌نها من نه‌بێت، كه‌واته ته‌نها من بپه‌رستن به‌تاك و ته‌نها و هاوبه‌شم بۆ برِیار مه‌ده‌ن, وه ده‌فه‌رموێت: يُنَزِّلُ الْمَلآئِكَةَ بِالْرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ أَنْ أَنذِرُواْ أَنَّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ أَنَاْ فَاتَّقُونِ {سوره النحل: 2}.
واته: خواى گه‌وره سروش بۆ پێغه‌مبه‌رانى ده‌نێرێت له‌سه‌ر زمانى فریشته (جبریل) علیه السلام كه خه‌ڵكى ئاگادار بـــــكهنهوه كه هیچ په‌رستراوێكى تر‌ى حه‌ق نى¬یه كه‌شایانى په‌رستن بێت جگه له من، ده‌ى كه‌واته ته‌نها له من بترسێن.
ابن عیینه ده‌فه‌رموێت: (خواى گه‌وره هیچ به‌خششێكى نه‌داوه به به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌كانى له‌و به‌خششه گه‌وره‌تر كهفێرى لا اله الا الله ى كردوون وهپآى ناساندوون, وه لا اله الا الله بۆ خه‌ڵكى به‌هه‌شت وه‌كو ئاوى سارد وایه بۆ خه‌ڵكى دونیا(1 ), وه هه‌ر كه‌سێك بیڵێت خوێن و ماڵى پارێزراو ده‌بێت, وه هه‌ر كه‌سێك نه‌یڵێت ئه‌وا خوێنء ماڵى به زایه دهرِوات .
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من قال لا اله الا الله، وكفر بما يعبد من دون الله حُرم ماله ودمه وحسابه على الله (2 ) .
واته: هه‌ركه‌سێك بڵێت لا اله الا الله، وه كوفر بكات ء بآ باوهرِ بێت به‌و شتانه‌ى كه جگه له خوا ده‌په‌رسترێن ئه‌وا ماڵ و خوێنى پارێزراو ده‌بێت و حسابى له لاى خواى گه‌وره‌یه .
وه لا اله الا الله یه‌كه‌م شته كه داوا له كافران ده‌كرێت بیڵێن كاتێك كه بانگ ده‌كرێن بۆ ئیسلام، وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كاتێك كه معاذى(رضی الله عنه) نارد بۆ یه‌مه‌ن پێى فه‌رموو: إنك تأتي قوماً من أهل الكتاب فليكن أول ما تدعوهم اليه شهادة أن لا إله الا الله ( 3).
واته: ئه‌ى معاذ (رضی الله عنه) تۆ ده‌چیته ناو كه‌سانێك گاورن (فه‌له‌ن) با یه‌كه‌م شتێك كه بانگیان ده‌كه‌یت بۆ لاى بریتى بێت له شایه‌تى دان به لا اله الا الله .
به‌مه پله‌و پایه‌ى (لا إله إلاّ الله)ت له دیندا بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و گرنگى له ژیاندا ده‌زانیت كه یه‌كه‌م پێویستى¬یه له‌سه‌ر به‌نده‌كان؛ چونكه لا اله الا الله بنچینه‌یه‌و هه‌موو كرده‌وه‌كانى تر‌ى له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت.
س:لاوانی ئیسلام
له‌سه‌ر هێڵ نییه