.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ده‌م وشكی بارێكی باوه، ڕۆژانه لێره و له‌وێ خه‌ڵكی پرسیار ده‌كه‌ن له‌باره‌یه‌وه،هه‌ریه‌ك له‌ئێمه هه‌ندێ كات ڕوبه‌ڕوی ده‌م وشكبونه‌وه ده‌بین جا ئیتر هۆكاره‌كه كه‌ش و هه‌وا بیت یاخود كه‌می ئاوخواردنه‌وه یان ترس و دڵه‌ڕاوكێ ی له‌ناكاو ، ئه‌مانه هۆكاری كاتی ده‌م وشكین و جیگای مه‌ترسی نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته پزیشكیه ده‌خرێته ڕوو برییته له‌ده‌م وشكی درێژ خایه‌ن به‌رده‌وام، ده‌م وشكی گه‌ر هه‌ستی پێبكرێت وێرای ئه‌وه‌ی بێزار كه‌رو ناخۆشه ئه‌وا بۆ ته‌ندروستی ده‌م وددانهكانیش مه‌ترسیداره، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر تام و چێژ وه‌رگرتن له‌خۆراك له‌ئه‌نجامی خراپی كه‌می لیكاوه ڕێگا ده‌درێت له‌كلۆربونی ددانه‌كان و گه‌شه‌ی به‌كتریاو هه‌ره‌وه‌ها لابردنی ته‌نۆلكه‌ی خۆراك له‌نێو ددانه‌كان، جگه له‌وه‌ش ئه‌و لیكاوه یارمه‌تی وه‌رگرتنی تام و چێژ ده‌دات له‌خۆراك خۆراك نه‌رم ده‌كاته‌وه و ئاسان قوت ده‌درێت ،هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی له‌ناو لیكدا هه‌ن ئه‌وانیش یارمه‌تی هه‌رسكردنی خۆراك ده‌ده‌ن.
هۆكاره‌كان:
هه‌رچه‌نده هه‌رسكردن به ده‌م وشكی جاروبار جیگای مه‌ترسی نیه و هۆكاره‌كانیشی كاتین به‌ڵام ده‌م وشكی به‌رده‌وام زۆریك له‌هۆكاری هه‌یه
*ده‌رمان: چه‌ندین ده‌رمان هه‌یه كه ده‌بێته هۆی وشكبونه‌وه‌ی ده‌م و كه‌مبونه‌وه‌ی لیكاو له‌وانه، ده‌رمانی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و حه‌ساسیه‌ت و به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و سكچون و خاو كه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كان و كۆنترۆڵی میزو نه‌خۆشی پاركینسۆن.
*به‌ساڵاچون: هه‌رچه‌نده به‌ساڵاچون خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكی ده‌م وشكی نیه، به‌ڵام به‌هۆی به‌ساڵاچوندا زۆر ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێت بۆیه له‌ئه‌گه‌ری ڕوبه‌روبونه‌وه به ده‌م وشكییه.
* چاره‌سه‌ری كیمیایی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سروشت و ڕێژه‌ی دروستكردنی لیكی ده‌م.
*دوای نه‌شته‌رگه‌ری مل و سه‌رو كه ببێته هۆی برینداركردنی ده‌ماره‌كان.
*جگه‌ره كێشان .
كاتێك ناتوانرێت هۆكاره‌كانی ده‌م وشكی دیاریبكرێت یاخود چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت سود له‌م ڕێگایانه وه‌ربگیرێت
جوینی بنێشتی بێ شه‌كر.
كه‌مكردنه‌وه‌ی كافاین له‌خواردن و خواردنه‌وه.
كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی.
شتین ددانه‌كانی به مه‌عجونی فلۆراید.
وازهێنان له‌جگه‌ر كێشان.
ڕاوێژكردن به پزیشك له‌كاتی به‌كارهێنانی ده‌رمان.
س:باخجه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەستەکانت خۆش دڵان خان ... هیوای بەردەوامیت بۆ ئەخوازم ... هیوادارم هەردەم بە بابەتە جوانەکانتان یانە زیاتر بڕازێننەوە .
ئاسودە بیت ئەزیزم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه