.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









تاڵە موی له‌شی مرۆڤ بریتیە لە داوێکی باریک کە ئەستوریەکەی تەنها یه‌ك میلیمه‌تر ده‌بێت و پێكدێت له ئاو، چەوری، مادەی گیراتین، هەر مرۆڤێک نزیکەی 100 هه‌زار تاڵه قژی بەسەرەوەیە
جیاوازی لە دابەشبونی دەنکۆلە هۆرمۆنیەکان (Dihydrotestosteron) لەجەستەی پیاواندا دەبیَتە هۆی جیاوازی لە کەمی و زۆری موی قژ و هەروەها دەبێتە هۆی جیاوازی لە خێرایی و گەشەکردنیشیاندا.
بەگشتی تاڵە قژ مانگانە یه‌ك سانتیمه‌تر دریَژ ده‌بێت و گەشە دەکات و هەرتاڵە قژێک ماوەی 6 ساڵ دەژی و بەرلە مردنی درێژێکەی دەگاتە 70 سانتیمه‌تر لە ماوەی 6 ساڵدا پاشان 2 مانگ لە قۆناغی متبوندا دەژی دوای ئەم ماوەیە دەمرێت و هەڵدەوەرێت.
بەپێی چۆنیەتی جۆری تاڵە موەکان، رەنگیان و ژمارەی سەلکە موەکان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، مرۆڤی قژ زەرد تەنها 150 هه‌زار سەلکە مویان هەیە، مرۆڤی قژ قاوەیی واتە تۆخ، تەنها 100 هه‌زار سەلکە مویان هەیە، مرۆڤی قژ سور تەنها 75 هه‌زار سەلکە مویان هەیە.
ریشی پیاو رۆژانە 0،3 مللیمه‌تر درێژ دەبێت و گەشەدەکات و ماوەی 10 مانگ دەژی، درێژترین تاڵەموی ریش دەگاتە 90 سانتیمه‌تر لە ماوەی 6 مانگدا.
برژانگ و برۆ تەنها ماوەی 56 رۆژ دەژی و پاشان دەمرێت و هەڵدەوەرێت و تاڵێکی نوێ لەجێگەی دەڕوێتەوه.
بەڵام گەشەی موی بن باڵ و سەر کۆئەندامەکانی زاوزیَی هەردو رەگەزی نێر و مێ هێواشترە لە گەشەی تاڵی قژ و ریش، دەنکۆڵە هۆڕمۆنیەکان لەم جێگایانەدا بە شێوەیەکی کەم دابەشبون و ئەو چالاکیە گەورەیە ئەنجام نادەن. هەمو ئەم گەشەکردنانەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر و بەپێی تەمەن و تەندروستی دەگۆڕێت.
سەرچاوە:zanyari
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دەس خۆش بەسوودە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه