.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














وریابە!! خواردنی بەردەوامی دەرمانی ڤیتامینبەخش ئەگەری توشبوون بە "شێرپەنجەی مەمك" زیاتر دەكات
بەپێی نوێترین لێكۆڵینەوەی زانسی سوێدی دەركەوتووە كە ئەو حەپ و دەرمانانەی كە بۆ زیادكردنی ڤیتامینەكانی بەكاردەهێنێنرێن، ئەگەری توشبوونی ئافرەنات بە شێرپەنجەی مەمك زیاتر دەكەن.
ڕۆژنامەی "The Daily Mail"ـی بەریتانی دەرەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی تیمێكی پسپۆڕی پزیشكیی سویدی كە لە پەیمانگای"كارۆلینسكا"ـی پزیشكی كاردەكەن، بڵاو دەكاتەوە، كە بە پێی توێژینەوەكە ئەو ئافرەتانەی كە زۆر ڤیتامینەكان دەخۆن زووتر و زیارت دووچاری نەخۆشی "شێلرپەنجەی مەمك" دەبن.
توێژینەوەكە 114 پزیشكی پسپۆڕ سەرپەرشتیان كردووە و تاقیكردنەوە و پشكنیان بۆ زیاتر لە 34 هەزار ئافرەت كردووە كە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 50 ساڵاندا بووە. ماوەی توێژینەوەكەیش 2 و ساڵ و 7 مانگ بووە.
دەرەنجامی توێژینەوەكە ئەوەی دەرخستووە كە ئەو ئافرەتانەی بۆ ماوەی 10 ساڵ دەرمانی ڤیتامینبەخشیان بەكار هێناوە 20%ـیان تووشی شێرپەنجەی مەمك هاتوون. هەروەها ئەوەیش دەركەوتووە كە دەرمانانە وا دەكەن كە نەتوانرێت لەڕیگەی پشكنینەوە ئاشكراكردنی پێشوەختەی شێرپەنجەكە بكرێت بۆ ئەوەی بەزووی چارەسەریی بۆ بكرێت.
توێژینەوەكە ئەوەیشی دەرخستووە كە ئەو ئافرەتانەیشی كە بۆ ماوەی 5 ساڵ ئەو درەمانانە بەكاردەهێنن ئەوا ئەگەر توشیوونیان بەو نەخۆشییە كوشندەیە 45% زیاترە لە ئافرەتێك كە ئەو درەمانانە بەكارناهێنێت.
پزیشكە سەرپەرشتیارەكانی توێژینەوەكە ئەوەیان ڕوون كردووەتەوە كە بەكارهێنانی دەرمانی ڤیتامینبەخش بۆ كەسێك كە پێویستی بێت و بە چاودێری پزیشك بێت، گرنگە و بۆ هەر كەسێك پێویستە، بەڵام زۆر بەكارهێنانی لەلایەن ئافرەتانی سەروو 25 ساڵان وادەكات كە خانەكانی مەمك تووشی چڕبوونەوەو ئەستووربوون ببن، سەرەنجامیش ئەگەر توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاد دەبێت.
پسپۆڕەكان پێشنیازی ئەوەیشیان كردووە بۆ پڕكردنەوەی كەمی ڤیتامینەكان، باشتر وایە لە ڕێگەی خواردن و میوەی سروشتیەوە ئەو كەمییە پڕ بكرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك تووشی كەمی موزمینی "ڤیتامین C" هاتبوو، باشترە بۆ چارەكردن و ڕاگرتنی هاوسەنگی وزەی لەشی زیاتر میوە مزرەمەنییەكانی وەكو پرتەقاڵ و لیمۆ و نارنج و كەباد و كیوی بخوات. بەهەمان شێوە بۆ ڤیتامینەكانی دیكەیش، چونكە خواردنی میوە ئەگەرچی بڕێكی زۆر لە ڤیتامینی پێویستی بۆ لەش تێدایە، لەلایەكی دیكەوە هاوسەنگی كێشی لەش ڕادەگرێت و ڕێگە لە قەڵەوبوون و تێكچوونی لەش و لار دەگرێت.
^astera^

لهسهر هێڵ نییه