❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێژوی سەرهەڵدانی شار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-01 20:46:08

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

مێژوی سەرهەڵدانی شار

بەشی یەكەم : مێژوی سەرهەڵدانی شار

ئەگەر بپرسین شار چی یە ؟ ئەوا دەبێت ئاوڕێك لە میژوو بدەینەوە چونكە پێناسەی پڕ مانا بۆ شار بە زانینی كات و شوینی دروست بونیەتی، سەیر ئەوەیە مێژووی شار زۆر كورت ترە لە مێژوی ژیانی مرۆڤ ، سەرەتایی ترین شارەكانی جیهان نزیكەی 5500 ساڵ لەمەوبەر بوون واتا دوای پەرەسەندن دروست بوون ، بەڵام مرۆڤ نیو ملیۆن ساڵە لەسەر زەوی دەژی ، بۆ ناسینی مێژووی كۆن دەبێت پشت بە شوێنەوارو كەرستە كۆنە بەجێ‌ ماوەكان ببەستین .
سەرەتا دەبێت لە بۆچوونی مرۆڤە سەرەتاییەكان بدوێین كە جۆرێك لە كەلتورو ژیانی تایبەتیان هەبووە ، یەكەم جۆرە نشتەجێ‌ بوون كاتی بووە و لە ئەشكەوت و حەشارگەكان دا بووە ، مرۆڤی ئەوكات ژیانی بریتی بووە لە جوڵە و جێگیری ئارامی و روداو ، هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی شوینی لەبار بەمەبەست بەدەست هینانی خۆراك و ئاو ئەمەش نەك تەنها لەناو مرۆڤ دا لەناو ئاژەڵیش دا دەبینریت .

مرۆڤ ناتوانی بەتەنها بژی و پەرە بستینی بەڵگەش ئەوەیە تەنانەت لە سەردەمی سەرەتایی دا كۆمەڵێ‌ وێنەو شێواز هەن كە لەسەر دیواری ئەشكەوتەكان كێشراون كە ڕەنگە دەرخەری دڵەراوكێ‌ و وەحشیەت بن بۆ رەهەندە میتافیزیكەیكان و تەنها مردووەكان شوێنان جێگیر بووە كە زیندووكان لە وەرزدا دەگەڕانەوە لە شوێنی ئەوان دا نیشتەجێ‌ دەبوون بۆ ئاشنا بوون بە گیانی كەسەكانیان یەكەمین ئەزموونی ئەندازیاری مرۆڤ لە ئەشكەوتەكان دەركەوت و خەیاڵەكانی خۆی كرد بە وێنە هەموو ئەمانە پێ‌ ی دەوترێ‌ چاخی بەردین ، سەرەڕای ئەوە لە شارە كۆنەكانی مصر و میزۆپۆتامیاو یۆنان و رۆم گۆڕستان بایەخ و بەهای خۆی هەبووە .
مرۆڤ بە پێچەونەی گیانلەبەرەكان بۆ نیشتەجێبوون لە شوێنێك دا تەنیا گرنگی بە لایەنی پراكتیكی نەداوە (واتا دابین كردنی ژیان و خۆراك) بەڵكو بۆ نیشتەجێ‌ بوونی یەكجاری كۆمەڵی َ خاڵی تر هەن كە زۆر گرنگن وەك شوێنی جوگرافی ، ئەو شوێنانەی هۆزو نەتەوەكان یەكتریان تیا دەدی بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردنی هەندێ‌ بۆنەو سروود یان گەڕانەوە بۆ هەمان گۆڕستان ، هیچ بورارێك بۆ دروست بوونی شار نی یە لە چاخی بەردین مرۆڤ خەریكی ڕاوو خۆراك كۆكردنەوە بوو (ڕوداو ، شەنس ، زەوی فراوان) هۆكاری دەست كەوتنی خۆراكی مرۆڤ بوو بەمەش ڕۆژێك زۆر تێر بوو ڕۆژێك برسی بوو.

شۆڕشی كشتوكاڵی لە چاخی ناوەڕاست بوو كە پانزە هەزار ساڵ پێش ئێستا دەكات ، بووە هۆی دەستەبەر كردنی خۆراكی پێویست ، نیشتەجێ‌ بوونی هەمیشەیی ، دەستەمۆكردنی ئاژەڵ ، دروست كردنی یەكەم شوێنی ژیان لە گوند بوو ، جیا كردنەوەی كاری ژن و پیاو بەمەش ژن سالاری دروست بوو ئەویش بە هۆی بەخێو كردنی منداڵ و پەروەردە كردن و سەرپەرشتی كردنی خێزان، بەرێوەبردنی زەوی و زاری كشتوكاڵی چونكە پیاو هەر لە ڕاو بوو و كەم كەم دەهاتەوە ،مان فۆرت دەڵێ‌ یەكەم گوند ئافرەت دروستی كردووە وە ئەویش كەرستەی بچوكی ناو ماڵ ی داهێناوە بۆیە گوند و ژن تەواو كەری ژیانن .
ئەم گوندانە توشی كێشە بوون چونكە نەتەوە كۆچەرییەكان و گیانلەبەری دڕندەش هێرشی دەكردە سەریان و بەجارێك وێرانیان دەكرد ، دوبارە نزیك بونەوە لە نێوان چاخی بەردین و ناوەراست دروست دەبوو بەهۆی ئەوەی ئافرەتان توانای بەرگری كردنیان نەبوو ،

بەڵام زۆری نەبرد چەند شتێك ڕووی دا :

1-یەكەم فۆڕمی دەسەڵاتی سیاسی و حكومی دروست بوو كە پارێزەری گوندو دەستەی ڕاوچی بوو
2-دۆزینەوەی مادەی كانزایی بۆ نمونە خاكەناز گۆڕا بۆ گاسن .
3-بەهۆی بە هێزی توانای لاشەیەوە پیاو سالاری سەری هەڵدا و دەسەڵاتی كۆمەڵایەتی لە ژن وەرگرتەوە

مان فۆرد دەڵێ‌ : پێش دروست بوونی شار لە ناوچەی فەلەستینی ئێستا شوێنەكانی ڕاوو قەڵای تیادا دروست كرا كە ناونراوە ( خویخای ناوچە ) كە حوكمی لە وێ‌ بووە ، پارێزەر ودەستەی خۆی هەبووە دەورێكی گرنگی  ئابووری و سیاسی و سەربازی گێڕاوە خەڵكیش وەك كەسیكی میتافیزیكی سەیریان كردووە ئەمەش لەبەر دوو هۆ:

1-    لەشێكی پتەوو بە هێزی هەبووە و زۆر بە توانا بووە بۆ جەنگ ، توانای بەرگری و هێرش كردنی هەبووە  لەبەرانبەر درندەو هۆزەكانی تر .

2-    بوونی توانای زۆری ڕاو كردن و خۆراك پەیدا كردن بۆ گوندەكە بۆیە یەكەمین جۆری دەسەڵاتی سیاسی دروست بوو .
ئەو كەسە بە پشت بەستن بە دەستكەوتەكانی هەردوو چاخەكە یەكەم هەنگاوی ناوە بۆ دروست كردنی شار بەڵگەش ئەوەیە لە سۆمەری دا حاكم پێ‌ ی دەوترێ‌ گەلگامێشی قارەمان و دروستكەری دیواری ئور  یان شێر كوژی شاری بابل ئەم كەسە بەرگری دەكرد لە زیانە ماڵی ژیانی و ئابووری وەچەییەكانی ڕاگرت بۆیە پێش كەوتن دروست بوو هەرچەندە ئەمانە ئەفسانەیین بەڵام واقعی كۆمەڵایەتی و مێژویی ئەو سەردەمە پشان ئەدەن .

كۆێخای ناوچەكان وردە وردە دەسەڵاتیان زیاد بوو بەرهەمەكان دەبێتە هی ئەو دواتر بوو بە حاكم یان پاشا ، ئەمیش بواری دروست كردنی شاری رەخساند دوای گەشە سەندنی كەرەستەی كشتوكالی بەرهەم زیاد بوو و هەڵگیرا ، هەر ناوچەیەك زیاترین بەرهەمی هەڵگیراو ، هیزی جەنگی ، پاشای بە هێزی هەبووبێ‌ مەیلی خۆی سەپاندووە بەسەر ئەوی تردا بۆیە یەكەم جۆری ململانێ‌ دروست بوو لە نیوان میللەتان .

بە پێ‌ ی تیۆرەكەی گۆردۆن چایڵد یەكەم شاری جیهان لە میزۆپۆتامیا نزیكەی سێ‌ هەزار ساڵ پێش زاین بووە و ژمارەی دانیشتوانی لە نێوان 12 تا 24 هەزار كەس بووە ئەو شارانەی كە لە میزۆ پۆتامیا بوون وەك ( كیش ، ئور، گاش ، بابل ، ئاشور، سۆمەر، نەینەوا) لە مصری كۆن سێ‌ هەزار ساڵ پێش زاین شارەكانی ( تبس ، منفیس ) هەبوون لە 2500ساڵ پێش زاین لە لێواری ڕوباری سند (مووهنجارو هاراپا)دروست بوون لە 1500 ساڵ پێش زاین شارگەلیك لە ڕوباری زەرد دروست دەبن ، شارەكانی یۆنان و رۆم 300 تا 400 ساڵ پ.ز. دروست دەبن ، 300 ساڵ دوا زاین لە كیشوەری ئەمریكا  شارستانیەتی مایا شارگەلیك دروست دەكات .

دوو ڕا هەیە بۆ هۆكاری دەركەوتنی شار :

1-    هەندێ‌ لە كۆمەڵناسانی شار وەك ڕایس مەن دەڵێ‌ هۆكاری دروست بوونی شار دیار نی یە
2-    تاقمی دووەم دەڵین هۆكاری ئەوە بووە گەشەی كۆمەڵایەتی دروست بووە ئەویش بەهۆی گەشەسەندنی ئابوری یە وە كە مرۆڤ دەستی گرت بەسەر سروشت دا و ویستی دروست كردنی سروشتێكی كۆمەڵایەتی ئاڵۆزتر دروست بكات و بژی تیایدا .
گۆردۆن چایڵد بۆ پێناسەی شار هۆكاردیاری دەكات كەلەسەرجەم شارە سەرەتاییەكاندا بەرچاون و بەم شێوەیە خاڵی جیاكەرەوەی نیشتەجێ‌ بونی شاری لە نیشتە جێ‌ بوەكانی دیكە جیا دەكرێنەوە

1)دەركەوتنی پسپۆڕ لەسەرجەم بوارەكان كە پسۆڕی خۆیان بەرامبەر بە وەرگرتنی بەرهەمی خۆراك بەكار دەهێنا، لەشارەكانی میزۆپۆتامیا پیاوانی ئاینی بژێوی خۆیان لەسەر كۆكردنەوەی باج پەیدا دەكرد، وە پایەی بەڕێوەبردنی پەرستگالە جوتیار و گوند نیشیان ەوردەگرت، شارەكان دانیشتوانیان كەمبوو چونكە تەكنەلۆژیای كشتوكاڵ باش نەبوو كە بەرهەمی زۆر بۆ دانیشاوان دابیبندەكات ، بە پێی بەڵگە مێژوویەكان 5% سۆمەریەكان كاری پسپۆڕیان دەكرد.

2) لەگەڵ ئەوەی كە ژمارەی دانیشتوان كەم بوو بەڵام چڕی دانیشتوان زۆر بوو  لە شار بە بەراورد لەگەڵ گوندەكانی سەردەمی بەردینی نوێ‌ ، چونكە شار پێویستی بە زۆوی زۆر نەبوو بەهۆی ئەوەی بەرهەم هێنەر نەبووە تەنها لە شارێكی بچوكی سۆمەریەكان 2-7 هەزار كەس بووە

3) هونەر بەشێوازێكی زۆر سەرنج راكێش لەلایەن هونەرمەندی نوێی پسپۆڕ لە بەرهەمهێناندا.

4) دەركەوتنی نوسین و واتای ژمارەكان لە یەكەمین شارەكانی جیهان دەردەكەوێت، لەسەرەتای بەكار هێنانی نوسین و ژمارە بۆ زانینی ڕێژەی ئەو ماددە خۆراكیانەی كە پاشەكەوت كراون هەر وەها بۆ ژماردنی چوار پێكان.

5)شێوازە سەرەتاییەكانی زانستی بیركاری و ئەستێرەناسی لەلاەیەن بەشێكی خوێندەوەرەكان داهێنران، دیاری كردنی بەروار و ڕێكەوت و كەرەستەكانی پەرستگا بە زانستی بیركار بووە.

6) باج لە جوتیار وەرگیراوە وە و پیاوانی ئاینی بەو بژێوە ژیاون، بەرهەمی زیادە لە پەرستگا كۆكراوەتەوە، بەرهەمی زیادە وەك سەرمایەیەكی هەمیشەیی سەیر نەكرتوە بەڵكو پیاوانی ئاینی سەرمایەی هەمیشەیی ئەوكات بوون.

7) نیشتەجێبوونی هەومیشەیی شار دروست دەكات ئەویش دەوڵەت دروست دەكات دەوڵەتیش كۆمەڵگا ڕێك دەخات، یەكەم شاری سۆمەری (2400) پ.ز دروست بوون ئەوكات دوای جەنگ بووە بەشێك لە ژێردەستەی بابل.

8) بینای گەورەو سەرنج راكێش دروست بوون كە بەرهەمی زیادەی كۆمەڵگان

9) بازرگانی دەرەكی بەهۆی بەرهەمە زیادەكان دروست بوو ئەمەش بووە هۆی دروست بوونی پەیوەندی لەنێوان گەلەكان

10) كۆمەڵگای چینایەتی دروست بوو، بەهۆی ناهاوسەنگی لە دابەشكردنی سەرچاوەكان هەروەها دروست بوونی كاری پسپۆڕی ، ئستاتیكا و كەلتور بەرز بوو ئەوەش مانای ئەوەیە كە بە ئاسودەی دەژیان.

ئەمە لەشارەكانی سەرەتایدا هەبوون و لە ئێستاش هەن

* وێنەیەكی گشتی لە فۆرم و دانیشتوانی شارە كۆنەكان *

هەوێنی سەرەكی شاری كۆن قەڵاو پەرستگا بووە، دوای گەشە یەندنی بازرگانی بازاڕیش فراوان بوو، شوێنی نیشتەجێ‌ بوونی پیاوانی ئاینی و گەورە پیاوان ناوەندی شار بوو، قەراغی شار شوێنی ژیانی چینی خوارەوە بوو، پێچەوانەی شارە مۆدێرنەكان هەتالە ناوەندی شار نزیك بێتەوە ئاسایش و ئارامی زیاتر دەبێت ئەمەش بەهۆی مەترسی هێرشی دەرەكی، چینی باڵا لەناوەندی شار بوون، شارەكان بەقەد گەرەكێكی ئێستا بوون

ئەنجام
بەشاری بوون دەستكەوتێكی مەزنی مرۆڤایەتی بوون، پارێزگاری كردن لەوژمارە زۆرەی دانیشتوان پێویستی بە لێهاتووی و شارەزایی هەمەلایەنەبوو، وە پێكهاتەیەكی كۆمەڵایەتی ئاڵۆز زیرەكی دەویست

* دوای سەرهەڵدانی شار گۆمەڵێك گرفت دروست بوو*   

1/ ئاستی نزمی تەكنەلۆژیا
2/ هەژاری، شەڕ، كەمی ماددەی خۆراك
3/ كەمی شوێنی نیشتەجێ‌ بوون و خزمەتگوزاری
4/ نەبونی پاك و خاوێنی بڵاو بونەوەی نەخۆشی
5/ بونی ئاڵۆزی كۆمەڵایەتی و نەبوونی چاودێری كۆمەڵایەتی.

یەكەمین دامەزراوەی شار
یەكەمین شارەكانی جیهان دیواریان نەبووە، بینا بەرزەكان یان قەڵاكان كەشوێنی نیشتەجێ‌ بوونی حاكم یان پاشا بوون بەشێوەیەكی گشتی پەرستگاشی لەدەرو دەبینرێت قەڵای ئەوكات وردە وردە ڕازاوەتر دەبێ‌ كە دەرخەری دەسەڵاتی حاكمە ئەو قەڵاو پەرستگایانە دەورە درابوو بەدیوار و شاریش دەوری داون، ئەم حاكمە پلەو پایەی ئاینیشی هەبوو واتە هێزی پیرۆزی و جەستەیی هەبوو.
شارەسەرەتاییەكان جۆرێك لە دوالیزمی تێدا بوو، چونكە لەلایەك شوێنی ئارامی و ئایاسش و بەرگری دەرەكی بوو لەلایەكی ترەوە دەسەڵاتی سساسی خودی دەسەڵاتی دەقۆستەوە و توندو تیژ ی ستەمی هەبوو.

چایڵد دەڵێ‌ شارە سەرەتاییەكان ئەندازیاری و هونەری جوانكاری تێدابوو كەنیشیانەی دەسەڵاتی حاكم بوو، دواتر لە داورو بەری شاردا دەروازە دروستكران، لەشارەكان وزەی مرۆڤ لە هونەردا بەكار دەهات هەر نەوەیەك شوێنەنەواری خۆی بەجێ‌ دەهێشت بۆیە شار شوێنی بەهرەمەند بوون بوو.
پتەوی ئەندازیاری شار بەهیچ شێوەیەك بە بیناكانی گوند بەراورد نەدەكرا، كەواتە شار یەكەمین شوێنە كە ئەزموونی مرۆیە تێدا كۆبوبوە  سەرەڕای ئەوەش شار لەو ناوچانە دەروست دەبن نە تەنیار گونجاوی شوێنی جوگرافی بەلًكو گرنگی بەهاتو چۆ دەدەرا كە ڕێگای لەسەر بێت.شار بە پێچەوانەی گوند شوێنی نەتەوەی جۆراو جۆر بوو بەرە بەرە كەسایەتیە جۆراو جۆرەكان دروست دەبێت،

ئەو كاتەی كە مرۆڤ لە گوندا دەژیا ملگەچی رۆحێكی دەستە جەمعی بوو ، شوناسی تاكی و خاوەنداریەتی تاكی بەڵام بە دەركەوتنی حاكم بۆیەكەمجار تاك لەخەڵكی تر جیادەكاتەوە یەكەم هەنگاوی دەركەوتنی چینایەتیە، یەكەم هەنداوی دابەشبونی كارە، لەكۆمەڵگای گوندا خاوەنداریەتی تایەبەتی نەبوو هەموویان پێكەوە كاریان دەكرد و بەرهەمەكەش هی هەومان بوو، بەڵام بە دەركەوتنی بەرهەمهێنان خاوەنداریەتی تایبەتی سەری هەڵدا لە شار، لەشارەكاندا ئەگەر بەرهەم زیاد بوایە ئەوا لە پەرستگا هەڵدەگیرا ، یەكەمین ژمارە و ڕێنوس و نوسن بەمەبەستی  تۆماركردنی پاشەكەوت دێتە ‌واراوە دواتر ئەگەر بەرهەم زیاد بوایە حاكم قۆرغی دەكرد. هەروەها باجی لە  وەر دەگرت واتە خاوەنداریەتی گشتی یەكەمجار بۆ خاوەنداریەتی تایبەتی حاكم كۆڕا بەڵام بەرهەمهێنەر نەبوو تەنها دەسەڵاتی سیاسی و ئابوری و ئاینی هەبوو،

بۆ دروست بونی شار چەند هۆكارێك پێویستن.
1/  ڕوبەرێكی لەباری سروشتی ( فراوانی ماددەی خۆراكی و ئاو )
2/ هەڵكەوتنی گونجاوی جوگرافی لەبواری گواستنەوە و پەیوەندیەكاندا
3/پێشكەوتنی تەكنیك
4/ دەرگەوتنی بەرهەمی زیادە
5/ دەركەوتنی سیستەمی ڕێبەرایەتی سیاسی
ئەم تایبەتمەندیانە لەسەرجەم شارەكانی سەرەتایی هەیە، بەهۆی بەشاری بونەوە سیستەمی جۆراو جۆی كۆمەڵایەتی دامەزراوەی وەكو رامیاری ، ئابوری، ئاین، دەردەكەون،
***                                   ***                                ***                                    ***

بەشی دووەم : شار بەر لە شۆڕشی پیشەسازی

شار : ناوچەیەكی جوگرافیە، تیایدا پێكهاتەی سیاسی و بەڕێوەبردن گەشتۆتە ئاستێك كە دەتوانرێ‌ سیستەمی( بەرهەمێنان، دابەشكردن، ئاڵو گۆڕكردن) بخوڵقێنرێت.
ئەنجامەكەی ئەم پێناسەیە شار ئەم سیفەتانەی هەیە

1/ لەڕووی كۆمەڵایەتیەوە سەرهەڵدانی سیستەمی چینایەتی
2/ سیستەمی سیاسی چینێك زاڵ دەكات و ڕێكخراوی كۆمەڵایەتی تایبەت دروست دەكات بۆ پارێزگاری لێكردنی
3/ سیستەمێ بۆ بەگەڕخستنی سەرمایە دروست دەبێت بەتایبەت لەبواری تەكنەلۆژیا
4/ سیستەمێكی هەیە بۆ پەیوەندی و ئاڵو گۆرشكردن لەگەڵ كۆمەڵگاكانی تر
تایبەتمەندیەكانی شاری پێش پیشەسازی

  شارەكانی ڕۆم

1-    هەبوونی دەسەڵاتێكی ناوەندی بەهێز و زاڵ بەسەر سەرجەم ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی
2-     هەنگاو نانی شارستانیەتی ڕۆم بەرەو شارستانیەتەكانی تر كەشێوازێك بوو لەداگیر كاری كۆن
3-    ئەم داگیركاریەش بۆتە هۆی زۆربوونی سەروەت و سامانی و بازرگانی لەڕۆمدا
4-    شار شوێنی بەرهەم هێنان نەبوو، بەڵكو شوێنی بەڕێوەبەرایەتی و سەپاندنی سزابوو
5-    دەتوانین بڵێین ڕوخانی ئیمپراتۆریتی ڕۆم بەهۆی لەناوچونی شارەكانەوەی بووە، واتە شار لەناوەندێكی سسایی گۆڕا بۆ ناوەنی سەر هەڵدانی دەرەبەگ


شارەكانی سەدەی ناوەراست

1-    هۆكاری دروست بوونی گۆڕانكاری بوو لە پێكهاتەی كۆمەڵایەتی
2-    بەهێزی و یەكگرتنەوەی سەرلەنوێ‌ دەسەڵاتی ناوەندی، بونی قەڵا و زۆری شزێنی نیشتەجێ‌ بوون لە سیمای شاری سەدەكانی ناوەراست بوو
3-    هەوڵی خزمەتگوزاری و پیشەسازی هەبوو، بازاڕ دوای گەشەسەندنی بازرگانی فراوانبوو
4-       سەربەخۆیی كاری بەڕێوەبردن و پەیوەندی بەهێز بە دەسەڵاتی ناوەندی سەربەخۆی سیاسی بوون
5-    دروست بونی (بۆژوازی)چینێك تەنیا كار بازرگانی بوو كەلتوری شاریشی كۆڕی ، لەڕوی ئابوریەوە سەربەخۆ بوون و لە پیشەسازی سەرمایەیان بەگەڕ خست، كەهەوڵیان ەددا لە دەستی دەرەبەگ و ناوەند خۆیان ڕزگار بكەن
6-    ڤیبەر دەڵێ‌ سیاسەت شار دەكاتە شوێنێكی تایبەت ،هزر و سنور دیاری دەكات.


تێبینی:
1/ هەر شوێنێك ناكۆكی و دوبەرەكی نێوان دەرەبەگ و دەسەڵات زۆر بوبێت ئەوا سەربەخۆی شار زیاتر بووە
2/نزیك بونەوەی بازرگانان و گەورە پیاوانی بورژوازی دەكەوێتە ژێر بەهای گەورە پیاوان
3/كاتێك كە شارەكان چینی بورژوازی و بازرگانان دەوری دا ئەوا بەهای نوێ‌ لەسەر بناغەی گرنگی سامان و قازانج دروست دەبێت لەبەر ئەوە بەهای شار جیاوازە لە هی گوند
4/ مانەوەی شار پشت ئەستورە لە توانای بەرهەم هێنان، گەشەی شار لەسەر بنەمای پەیوەندی بووە لەنێوان بازرگانان و دەسەڵاتداران
5/ هەر شارێكی پێش پیشەسازی سیستەمێكی كۆمەڵایەتی سەربەخۆ بوون بەهۆی ناكشتوكاڵی بوون و بەرەو پیشەسازی چوون، بۆیە لەشارەكان كار دابەشكردن و تەكنیكە كار هەبووە ئەمە لە گوندی جیاكردۆتەوە وە چینی تایبەت بەناوی بورژواری بازرگانی بووە.

شارەكانی ئیسپانیا بە بەرورد لەگەڵ ئیتاڵیا و ئەڵمانیا كەمتر گەشەیان كردووە بەدرێژایی سەدەكانی (16 و 17) چونكە شارەكانی ئیتاڵیا و ئاڵمانیا سەربەخۆبوون و گرێدراویان بە پاشاوە كاتی بووە.
چینێكی تر كەلە شار ڕۆڵی گێڕاوە ئامێر دارەكان و پیشەسازكاراكان بوون، كە خەریكی كاری بەرهەم هێنان بوون، لەبەرهەمی هەوڵ وتێكۆشانی ئەوان بواری بازرگانی وئاڵو گۆڕپێكردن پەرەی سەند، ئەم چینە ڕێكخراوێكی پیشەسازیان هەبوو داخوازیەكانی لە ‌وەنجومەنی شار باس دەكرد، خۆی بەبەشێك لەشار دەزانی ، لەمافەكانی خۆی بەرگری دەكرد.

ڤیبەر پێی وایە ( أ)شارەكانی پێش پیشەسازی لە ئەوروپا

1/ لە ڕووی سیاسیەوە خۆڕێبەریە

2/ گروپە جۆراوجۆرەكان مافی هاوشاری هەبووە  وە ڕێژەیەك لە دەسەڵاتی سیاسی هەبووە

3/ لەكاتی پێویست گروپەكان دەیانتوانی یەك بگرن لەشاردا وەك یەكەیەكی سەربەخۆ دەر دەكەون


(ب) بەڵام شارەكانی ئاسیا تایبەتمەندی جیایان هەیە، كە ( احمد اشرف) لە وتارێكدا ئەو تایبەتمەندیانە دیاری دەكات

1/ شارە ئیسلامیەكان لە گۆڕانی شارەكانی سەردەمی ساسانی دروست دەبن
2/ شار پێگەی دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتی و ئۆردوگای سەربازی بووە
3/ بازاڕ و شوێنی ئاینی گرنگی زۆریان هەبووە
4/ سیاسەت بەسەر هەموو دامەزراوەكاندا زاڵە و سەربەخۆی ئابوری نەبووە ، سەندیكاكانی ئابوری وابەستەی دەوڵەت بوون
5/ چاودێری كۆمەڵایەتی لەژێر چاودێری دارۆغە بووە كە ئەویش وابەستەی دەوڵەت بووە
6/ زۆربەی لایەنەكانی ژیان دەوڵەت كۆنترۆلی كردووە، ئازادی نەبووە  دەسەڵات ڕێگر بووە لە پێشكەوتنی شار
7/ بورژوازی كەلەگەڵ سیاسیەكان بوون دەسەڵاتیان وەرنەدەگرتن بەڵام كە لەگەڵً لەگەڵ پیاوانی ئاینی جار جار دەسەڵاتی وەردەگرت
8/ شارەكانی سەدەی ناوەراست سوپای هەبووە بۆ بەرگریكاری بەڵام لە ئێران یەك سوپا هەبووە و لەژێر دەسەڵاتی پاشا بووە


ئاماده‌كردنی سورێن ئه‌كره‌م     تایبه‌ت به‌ كوردژین


Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-10-01 20:50:19

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

Re: مێژوی سەرهەڵدانی شار

بەشی سێهەم : بەشاری بون لەسەررەتای شۆڕشی پیشەسازیدا

شاری مۆدێرن بەسەرهەڵدانی پیشەسازی دروست دەبێت، وە یەكەمین جۆری سەرمایەداری مۆدرێرن دروست دەكات.
ڕەوتی ژیان لەژێر كاریگەری دوو هۆكاردا گۆڕا

1)    تێكچونی پێكهاتەی گوند و كۆچكردنی دانیشتوانی بۆ ناوچە شاریەكان، خەڵكی گوند،گۆڕا بۆ هێزی كاری لە پیشەسازی بەكار هاتوو
2)    ئابوری بچوكی خێزان گۆڕا بۆ ئابوری پیشسازی بچوك دواتر گۆڕا بۆ پیشەسازی \ەورە كەماناكەی ( كۆی هێزی مریی ، دروستكردنی بازاڕ، دروست كردنی سروشتی پشەسازی) یە.

ئەمەش بووە هی ئەوەی شاری چڕی دانیشتوانی زۆر بێت ، تاكەكانی ژمارەیەكی زۆر كار بكەن و خەڵكەكانی هاوچەشن نین و فرەچەشنن. هەر كارگە و كرێك ژمارەیەكی زۆری كاركەری دەویست ، ئەمەش جۆرەها كێشە دروستكرد چونكە راِبردووی یەكیان نەدەزانی لەگوند ئەم جۆرە تێكەڵبونە نەبوو.
خەڵك كە دەهاتە شار وەك ئەوەی لەشانۆگەریدا نمایش بكات بەو شێوەیە خۆی دەنواند، بۆئەوەی جێگای پەسەندی خەڵك بێت بەڵام لە گوند وانیە چونكە یەكتر دەناسن و شرەزای قسەو هەڵس و كەوتی یەكترن

لەسەرەتای سۆڕش هەرچینێك جل و بەرگێكی تایەبەت بەخۆی هەبوو

گەشەی شار بەجۆرێك بوو زۆر خێرا و زیارت لەوەی پێشبینی دەكارا بۆ نمونە: لندن گەورەترین شاری ئەوروپا بوو ( 1595) نزیكەی 150 هەزار كەسبوو لە (1700) 700 هەزار كەسبوو بەڵام دوای شۆڕشی پشەسازی لە سەرەتای سەدەی 19 ژمارە دانیشتوانی گەشتە 5 ملیۆن كەس، پاریس لە 1697 لە 10 هەزار كەس بوو بەڵام 1819 گەشتە 4 ملیۆن كەس ، ئەمەش بەهۆی كۆچكردنەوە بوو بەتایبەت شوێنەكانی نزیك شار بۆیە شار پڕی بوو لە كۆچەری.

هۆی گەشە سەندنی ئەم دووشارە ئەوەبووكە: شارەكانی لندن  پاریس كە دایكی پییشەسازی بوون بەرەو ڕوباری سن تایمز گەشەی دەسەند،و بەندەری گەورەیان هەبوو، بازرگانی و ئاڵوگۆڕ پێشكەوتوو بو تێیدا، ئەنباری زۆر لەشارەكەدا دروست بوو، بۆیە زو چینی نوێ‌ لەشاردا سەری هەڵدا كە وتتر بوە بورژوازی شار

ئەو كۆچەریانەی كە دەهاتنە شار فێری داب و نەریتی شار نەبوون ، شاریەكانیش بە گومانەوە سەیریان دەكردن چونكە لەگوند داب و نەریت شێوازی هەڵس و كەوتی تاكی دیاری دەكرد، بەڵام لەشار ئەزمنو دیاری دەكاتو كاریگەری داب و نەریت لاوازە تێیدا ، بۆیە لەپَش پیشەسازیدا بارودۆخێك هەبوو هەر كەس لەگەڵ ئاستی خۆی و چینی خۆی هەڵس و كەوتی دەكرد بۆیە خەڵك دەیزانی تێكەڵی كێ‌ دەبێت ئەمەش پَی دەگوترێت ئەزمونی فێربوونی شێوازی هەڵس و كەوت لەشاردا، لە سەرەتای سەدەی 18 هاوشاریەكان لە مەیدانی شار یەكتریان دەبینی  هەتا دەهات پەیوەندی دروست كردن و یەكتر دۆزینەوە گرانتر دەبوو.

ئەو كۆچەریانەی كەدەهاتنە شار لەناو كارگەكاندا كاریان دەكرد، بۆ بەڕیچوەبردنی كارەكان كارگە پێویستی بە كەسی پسپۆڕ و شارەزا هەبوو بۆیە كار دابەشكردن چووە قۆناغیچكی ترەوە و نرخی خوێندەواری بەرزبوەوە ئەمەش بۆ خۆجَكردنەوە بو لە شوێن و پلەی باڵا

جیاوازی بورژواز (سەرمایەدار) و خانەدانەكان یان دەرەبەگ ( فیوداڵیزم)

1/بورژوازی چینێكی خۆدروست كەرە بەڵام خانەدانەكان چنێكی مشەخۆری كۆنن
2/ بورژوازی پشت بەخۆی دەبەستێت بۆ ئایندەیەكی گەش بەڵام خانەدانەكان پشت بە باج وەرگرتن و لەسەر خەڵكی ژیان دەبەستێت بۆ داهاتوو
3/ بورژوازی ڕابردوو بە پیرۆز نازانی و گرنگی بە ئێستا دەدات بەڵام خانەدانەكان ڕابردوو بەرست و ئێستا كوژن


كارگەریەكانی شۆڕشی پشەسازی

1-    نرخی زەوی لەناوەندی شار و شوێنە هەڵكەوتووەكان بەرز بوەوە و چەمكی شوێنی بازرگانی ( تجاری) دروست بوو

2-    ئامرازگەو شوێنی كاری دەستی ڕوی كردە دەرەوەی شار

3-    پەیوەندی كۆمەڵایەتی و فیوداڵیزم بەرەو داڕمان ڕۆیشت

4-    دروست بونی كاری نوێ‌ كەكاری بۆماوەی نرخ و بەهای جارانی نەما، بەرهەمی دەستی كەم بوەوە و نرخی دابەزی كڕیاری كەم بوەوە ، نەیتوانی ململانێی بەرهەمی كارگە بكات

5-    تاك هەر ڕۆژەی لە شوێن و كاتێكدا كاری دەكرد بۆیە كاتی كەمم بوەوە و لە خێزان و هاوڕێی دور كەوتەوە و خزمایەتی هیچ بەهاو ڕێزَكی نەما و پەیوەندی كۆمەڵایەتی بەتەواوی پوكایەوە.

6-    ئەو تاكانەی كە لە خێزانیان دور دەكەوتنەوە توشی جۆرەها لادان و بەد رەِەوشتی دەبوون چونكە بەتەنها بوون و بۆكڕینی سبەینێیان دەبو ئەمڕۆیان بفرۆشن

7-    لەكۆتایە سەدەی 18 كەلتور گۆڕا و كەلتوری سەرمایەدار دروست بوو كە دواتر بووە كەلتوری شار نرخی وەفا و زۆر و بەڵێن و ڕەوشت گۆڕا بۆ بەرژەوەندی و سود و قازانج.

8-     لەشار شوێنی گشتی سەریان هەڵدا كەناوەندی شار بوو، چالاكیان تێدا دەكرد  ، خەڵكی یەكتریان تێدا دەبینی و بیرو باوەڕی خۆیان تَدە دەر دەبڕی كاریان لەیەكتری دەكرد و نمایشان تیا ‌وەنجام ئەدا، بەڵام بەهۆی كەشەسەندنی بەردەوامی شار ئەم شۆنە گشتیە سود و بەهای جارانی نەما بۆیە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان ‌وەوەندەی تر بێهێز بوون ئەمەش هۆكاری سەرەكی بوو لە دابەزینی نرخی خێزان و خانەدانەكان چونكە هەموو خەڵك تێكەڵ بەیەك بوو

9-    ئەدەبیتا منداڵ سەری هەڵدا ، مافی منداڵ خرایە بەر باس بەهۆی كار كردنی دایك و دوری لە منداڵەكەی باخچەی ساوایان دروست بوو، شێوازی بكە شوشەی گونجا دیاریكرا كە كار لە دەرونی منداڵ نەكات بە سلبی هەر ئەمەش یەكەم دیاردەی مۆدێرنەیە .

10-    لەكۆتایە سەدەی 18 شێوازی وەبازاراڕخستن گۆڕا ، سەرمایەداری گەشەی سەند، ململانێی و ڕكەبەری لەناو خودی پاوانخوازان و بورژوازان دروست بوو.بەرهەم و جۆری بەرهەم زیاد بوو دوكان و فرۆشگای زیاتر دروست بوو ، ئەو شوێنانانەی نرخەكان جێگیر بوو پەیوەندی فرۆشار و كڕیار چووە قۆناغێكی ترەوە و شێوەەكی هَمنی بەخۆیەوە دی هاتو هاوار نەما ،

11-    بۆیەكەمجار دیاردەی ریكلام دروست بوو، یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی سەرماەداری بە ەفسانەیی كردنی شمەكی دروست كراو بوو بەهۆی ریكلامەوە كە ناوەڕۆك و ریكلام جیاواز بوون لەەكتری ، هونەری سەرنج راكێشان سەری هەڵدا،دەركرندی چەندن گۆڤار و رۆژنامە بۆ ئاگاداری خستنە بازار و كرانەوەی كارگەو پَویستی كرَكار.
لە كۆمەڵگای مۆدێرن و سەدەی 19 زاینی پۆزەتیڤیزم كە پێشتر كۆنت باسی كردبوو گرنگی خۆی دەرخست زانستی دەرونناسی بوە پێویستی بۆ ڕزگار بوون لەهەموو ئەو پێكدادانە دەرونیانە و نامۆبونی تاك


•    گۆڕانكاریەكانی خێزان بەهۆی پشەسازیەوە

خێزان لە فۆرمی گەورە گۆرا بۆ شێوازی بچوك ، تەناو تایبەت، بابەتی دەرەكی لە خَیزان باس نەدەكرا، خێزانی بچووك بووە هیمای مۆدێن بوون و سەرمایەداری

•    سۆرۆكین و پارسۆنزبەهاوتای پشەسازی دەزانن ، پەیوەندی كۆمەڵایەتی كز بوو ، هەر تاكێك لەناو خَزاندا ڕۆڵ و دەوری خۆی پێدرا، كەس كەسێك گوێ‌ لە ویست و ئارەزوی گیرا.

•    پرسیار ئەوەیە ئایە خێزانی بچوك كە بەرهەمی سەرمایەداریە توانیویەتی بەقەد خێزانی گەورە بەرپرسیاربێت لە پڕكردنەوەی خواست و پێداوستی تاك؟
دوو بۆچون هەیە

یەكەم: ڕیچارد سنت ئەنجامی ئەو توێژینەوەی كە لە شیكاگۆ كردبووی پێی وایە كە، خێزانی گەەرو زیارت خۆی ڕادەگرێت ئەگەری تێكچونی كەمترە واتە جێگی ترە لە خێزانی بچووك،بەڵام بەهۆی گرانی و پاڵپشتی نەكردنی لایەنی ئابوری و كۆمەڵایەتی هەبوونی خێزانی گەورە كارێكی ئاسان نەبووە، گۆڕینی پیشەو شوێنی كار و نشتەجێبوون ەئگەری بوونی خێزانی گەورە رەد دەكاتەوە، پچچەوانەی سۆرۆكین پێیوایە هاوتابوون لەگەڵ پیشەسازی بەهۆی ئەوەیەتاك دەیەۆیت خۆی لەگەڵ گۆڕانكاریەكاندا بگونجێنێت.

دووەم: سۆرۆكین دەڵَێت ئەو گۆڕنكاریانەی كە لەخێزان بوون بەهۆی بونی ویستی خۆڕزگاركردنە لە بەد بەختی و چارەڕەشی و ئازاد بونە لە كۆتی خێزانی گەورە، گۆڕینی پیشە نابێت لەسەر بنەمای دوری بێت لە خزم و كەسە پلە دووەكان، تاك خوازی لە خچزانی بچوك سەر هەڵدەدات 


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-10-01 20:52:56

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: مێژوی سەرهەڵدانی شار

ده‌ستت خۆشییت

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net