❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / * سروشتی كۆمەڵناسی مەعریفە و پێناسە و بواری لێكۆلینەوەی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-03 15:30:51

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

* سروشتی كۆمەڵناسی مەعریفە و پێناسە و بواری لێكۆلینەوەی



* سروشتی كۆمەڵناسی مەعریفە و پێناسە و بواری لێكۆلینەوەی .

       یەكەم بەكارهێنانی ئەم دەستەواژەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی (20)  كاتێك كە فەیلەسوفی نەمساوی " ولیام جیروزالیم " هەوڵیدا واتای زانستێك بەم دەقە ببەخشێ كە بایەخ دەدات بە هەڵسەنگاندنی مەعریفە لەسەر بنچینەی كۆمەڵناسی . لایەنگرانی ئەم ئاڕاستەیە هەوڵیانداوە بەرگری لە خۆیان بكەن بۆ دامەزراندنی ئەم دەقە زانستیە لە بەرامبەر بەرهەڵستكارانیان لە فەیلەسوفەكان . بە بۆچوونی ئەمان مەبەستی ئەم زانستە تازەیە هەوڵی دۆزینەوەی پُەیوەست بوونی مەعریفەیە وەكو قەوارەیەكی عەقڵی(كە خاوەن چەند رەگەزێكە لە رەگەزەكانی جێگیریی) بە رەوتی كۆمەڵایەتی گشتیەوە. مەعریفە(زانین) بەو پێیە هەرچەندە یەكێكە لە بابەتە جێگیرەكانی(واتە بەردەوام بوونی هەیە) ژیانی مرۆڤایەتی ، هەروەها بێگومان بە هاوبەندی(ارتباگ) دەمێنێتەوە بەو چوارچێوە كۆمەڵایەتیەی كە تیایدا پەیدا دەبێت و جموجۆڵا دەكات ، بۆیە تێگەیشتنی زانین ( فهم المعرفە ) – جا هەر زانینێك بێت- دەبێت لە میانەی پەیوەستبوونی بە چوارچێوە كۆمەڵایەتیەكەوە بێت ، كە ئەمەش ئەركی سەرەكی كۆمەڵناسی مەعریفەیە .

®  " واتە دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان عەقڵ و چوارچێوە كۆمەڵایەتیەكەی "
® " چوارچێوەی كۆمەڵایەتی وەكو : سیاسی ،  چینایەتی ، پیشەیی .....هتد
* "كارل مانهایم " كۆمەڵناسی مەعریفە وا پێناسە دەكات كە : یەكێكە لە تازەترین لقەكانی كۆمەڵناسی ، لە لایەكەوە شێوازێكە بۆ شیكردنەوەی پەیوەندی لە نێوان زانین و بووندا (واقع و وجود ) ، لە لایەكی تریشەوە میتۆدێكە بۆ لێكۆڵینەوەی كۆمەڵایەتی – مێژوویی كە هەوڵی بەدواداچوونی رەگ و ریشەی شێوازە جیاجیاكان دەدات كە روویانداوە لەو پەیوەندیەدا ( زانین و بوون ) لە میانەی رەوتی پەرەسەندنی عەقڵی كە مرۆڤایەتی پێیدا تێپەڕیوە .

®واتە ئەو پێناسەیە دوو رووی هەیە ( نەزەری و میتۆدی )

*"جیورفیچ " لە وەڵامی پرسیارێكیدا كە دەیكات دەلێ : بە تەواوی مەبەستمان چیە لە دەستەواژەی كۆمەڵناسی مەعریفە ؟ لە وەڵامدا دەڵێ :
یەكەم : بریتیە لە لێكۆڵینەوەی چەند پەیوەندیەكی وەزیفی كە بۆی هەیە لە نێوان چەشنە جیاجیاكاندا ( بەڵكو لەناو وردەكاریەكانی خودی ئەو چەشنانە ، یان لە نێوان سیستەم و ئاستەكانی ئەو چەشنە مەعریفیانەدا)  لەلایەكەوە ، لەگەڵ چوارچێوە كۆمەڵایەتیەكان لەلایەكی ترەوە ( چوارچێوە كۆمەڵایەتییەكان = كۆمەڵگە گشتگیرەكان(مجتمعات شمولیە) وەكو چینە كۆمەڵایەتیەكان ، كۆبوونەوە تایبەتەكان ، گشت دەركەوتە كۆمەڵایەتیەكان –تجلیات اجتماعیە-  . هەروەها ئەم زانایە پێی وایە كە كۆمەڵناسی مەعریفە پێویستە بە وردی لەم بابەتانەی خوارەوە بكۆڵێتەوە :

أ‌-    پەیوەندی لە نێوان ئاستی جۆرە كۆمەڵایەتیەكان لەلایەكەوە و گۆڕانی كارە كلتووریەكانی دیكە لەلایەكی دیكەوە ، سەرباری هەندێ‌ بارودۆخی ئاڵۆزی كۆمەڵایەتی كە ناو دەبرێ بە دیاریكار(محددات ) یان كۆت و بەندی كۆمەڵایەتی .

ب‌-    رۆڵی زانین لەگەڵا نوێنەرەكانی لە گشت چەشنەكانی كۆمەڵگەدا .

ت‌-    گشت شێوازەكانی دەربڕین و گشتاندن و گەیاندنی مەعریفی كە پەیوەندی و پابەندیان هەیە بە شێوەیەكی وەزیفی لەگەڵ كارتێكەرە كۆمەڵایەتیەكان چ نێرەر بن یاخود پێشوازیكار .

پ‌-    رێكخستنە مەیل گەراكان ( انتچامات نزوعیە ) چ بەلای جیاوازیدا یان بەلای تێكەڵاویوون و پێكەوەلكاندا(تلاحم ) ، ئەمەش هەموو جۆرەكانی زانین دەگرێتەوە كە چوون یەكن یاخود گونجاون لەگەڵا جۆری كۆمەڵگە گشتگیرەكاندا ، وەك چینەكان ، بەڵكو هەندێ‌ جار گروپە تایبەتەكان ، ئەم كارەش هەنگاوی یان بەشی یەكەمی كۆمەڵناسی پێك دێنێ كە زانین بەرهەم دێنن .

ج‌-    هەندێ‌ بارودۆخی تایبەتی كە جیاوازی نێوان چوارچێوەی كۆمەڵایەتی و زانین شی دەكاتەوە ، ئەو جیاوازیەی كە لە ئەنجامی هەندێ‌ خاڵی كێشكردن(جژب) و تێك هەڵكێشان (تداخل ، التباس ) و تەواوكاری جەدەلی لە پەیوەندیەكاندا پەیدا دەبن ، بە تایبەتیش ئەو بارودۆخە بەدواداگەڕرانی هۆكار كاریگەر دەسەپێنێ ، ئەم جۆرە لێكۆڵینەوە هۆكاریەش ، بەشی دووەم لە كۆمەڵناسی زانین پێك دێنێ كە تا راددەیەكی زۆر پەیوەستە بە لێكۆڵینەوەی مێژوو .

        * بیروبۆچوونی هەندێ‌ زانا و بیرمەند لە دامەزرێنەران و بانگەوازكارانی  ئەم لقە زانستیە  رێكەوتن وەك مەعریفە و كۆمەڵناسی وەك بواری لێكۆڵینەوە ، زانایەكی ئەلمانی بەناوی " ماكس شیلەر "  بەراستی نەزانیوە كە پەرەسەندنی مەعریفە  لەسەر بنەمایەكی هاوكێشەی باوی سەردەمێكدا لێك بدرێتەوە ، دژایەتی خۆیشی ئاشكرا كردووە لە بەرامبەر لێكدانەوەی ئایدیۆلۆژی كە زادەی تیۆری ماركسیزمە ، "شیلەر" بابەتێكی دیاردەگەرایی ( فینۆمینۆلۆجی ) دەخاتە بەردەست كە بەهۆیەوە سەربەخۆیی دەبەخشێ بە مەعریفە ، بە بۆچوونی ئەو ئەو سەربەخۆییەش هاوڕێ بووە لەگەڵا پەرەسەندنی هۆشیاری مرۆڤایەتی لەسەرەتای سەرهەڵدانیەوە ، بەڵام ئەم زانینەش خۆی گونجاندووە لەگەڵا شێواز و نمونەی ژیانی ئابووری بە درێژایی سەردەمەكانیكۆمەڵگەی مرۆیی ، "شیلەر" هەوڵیداوە شێوە بنەرەتیەكانی مەعریفە دەست نیشان بكات بەڵام بە شێوەیەكی فەلسەفەی گشتی نەك بەشێوەیەكی كۆمەڵناسی ، بەبۆچوونی ئەو دەتوانین شێوەكانی مەعریفە لەم سێ نمونەی خوارەوە كۆبكەینەوە :

1.    مەعریفەی توانا و شایستەیی ( القدرە والجدارە )

2.    مەعریفەی كولتوری .

3.    مەعریفەی ئازادی بەخش ( معرفە التحریر ) كە لە كۆتاییدا بەرەو دانایی(حكمە) ی دەبات .

*هەندێكی تر لە زانایانی ئەوروپی هەوڵیانداوە بچنە ناو كۆمەڵناسی مەعریفەوە بەبێ ئەوەی چوارچێوەیەكی تیۆری بۆ هەوڵەكانی خۆیان دیاری بكەن ، كە بتوانێ‌ ئەم لقە زانستیە بكاتە بەشێكی تەواوكار .  هەروەها "لۆسیان لیڤی برهل " و " امیل دوركایم" و "پتریم سۆرۆكین " هەوڵی چارەسەركردن یان تاوتوێ‌ كردنی بابەتی مەعریفیان داوە بەبێ ئەوەی بتوانن هەندێ‌ بابەتی جێگیر(پوابت) لە زانستەكەدا دیاری بكەن ، هۆ/ هەرچی هەول و ئەزموونی زانایانی تری وەك " ابن خلدون" و "میشال دی مۆنتێ"یە ئەوا وەك پەی بردنێكی سەرەتایی دێتە بەرچاو بۆ چوارچێوەی كۆمەڵناسی مەعریفە ،و/ چونكە ئەمانە هەوڵیان داوە تێڕوانینێكی كۆمەڵناسانە بۆ دیاردەی مەعریفە ئەنجام بدەن  هەریەك لە سەردەمی مێژوویی خۆی دا ، بەڵام مۆركی فەلسەفەی گشتی لەلای ئەو دوو زانایە بە ئاشكرا دیارە .
    لەكۆتاییدا پێویستە بگوترێ‌ تا ئێستاش كۆمەڵناسی مەعریفە لەگەڵا ئەو هەوڵە زۆرەش كە بۆی دراوە لە دۆخی بنیاتنان و دەوڵەمەندبووندایە ، بەڵكو ئێستاش ناكامڵ و ناتەواوە ، بەڵام ئەو هەوڵانە دەكرێ‌ وەك چەند خاڵێكی دەسپێكرردن تەماشا بكرێ‌ كە وەكو بیروبۆچوون لە دەوری پەیوەستبوونی هزر و مەعریفە بە چوارچێوەی كۆمەلایەتیەوە دەخولێتەوە .

  *هەرچی مەعریفەیە ئەوا دەستنیشان كردنی لە زانایەكەوە بۆ یەكێكی دی جیاوازە واتە رێكەوتنێك لەسەر خودی پێناسەی مەعریفە ئاسان نیە ، بەڵام خاڵی هاوبەش لەلای زۆربەی نووسەران ئەوەیە كە مەعریفە پێك دێ لە كۆمەڵێك بۆچوون و وێناكردنی هزری(زهنی) كە زاڵە بەسەر زەینی كۆمەڵێكی مرۆیی كە لە چوارچێوەی سیستەمێكی ئابوری و سیاسی دیاریكراودا دەژین . ئەركی كۆمەڵناسی مەعریفەش لێكۆڵینەوەی هەموو ئەو پەیوەندیانەیە لە نێوان هەندێ‌ یان هەموو ئەو ئاستانەدا ، دەبێ ئەوەش بزانین كەناكرێ‌ مەعریفە لە كاریگەری هەندێ‌ رەگەزە ئابووری و رۆشنبیریەكان بەسەر هۆشیاری مرۆڤەوە كورت بكرێتەوە ، بۆیە لەگەڵا جێگیربوونی توخمە بنەرەتیەكانیشیدا ئەو مەعریفەیە یاخود كاریگەریەكەی لە كاتی كارلێكردن و گۆڕانكاریەكان كاریگەریەكی رێژەییە .

* بەدواداچوونی مێژووی كۆمەڵناسی مەعریفە ( پێشەنگان و پەرەسەندنی كۆمەڵناسی مەعریفە )           – رواد و تگور علم اجتماع المعرفە -
      پێویستە ئاگاداریمان هەبێ لە سەرەتا و پەرەسەندنەكانی كۆمەڵناسی مەعریفە لە میانی خوێندنەوەیەكی مێژوویی لەبارەی بۆچوون و گۆشەنیگای زانایانەوە سەبارەت بە كۆمەڵناسی مەعریفە ، پێویستە ئەو جۆرە خوێندنەوە زانستیە خوێندنەوەیەكی ئەوتۆ بێت كە هەڵبژاردنێكی هۆشیارانە ئاڕاستەی بكات ، لە كۆتاییشدا هەوڵدەدەین بابەتێكی وەك پەیوەندی كۆمەڵناسی مەعریفە بە (ئەپستمۆلۆجیا) 1 وە روون بكەینەوە .
زۆربەی دامەزرێنەرانی زانستی كۆمەڵناسی هەوڵی لێكۆڵینەوەی كۆمەڵناسی مەعریفەیان داوە هەر لە       " كۆنت "ەوە تا " برۆدۆن و ماركس " پێشی ئەوانیش " سانسیمۆن و كۆندرسێ " ئەنجا وەچەی دووەم لە

1 / توێژینگەی زانستی زانستەكان ( مبحپ علم العلوم )
كۆمەڵناسان بەردەوامبوون لە لێكۆڵینەوەی مەعریفە بەڵام بەشێوەیەكی جیاواز لە نەوەی یەكەم ، زانایانی ئەم وەچەیە لە " ئەمیل دوركایم و لیڤی بریل " دەست پێدەكات ، كە رێگەیان خۆشكرد بۆ " ماكس شیلەر و كارل مانهایم و پتریم سۆرۆكین " كە كۆمەڵێك كاری نووسینی گرنگیان بڵاوكردەوە كە سەرنجی خەڵكیان پێ راكێشا بەتایبەتی بەرەو گرنگی كۆمەڵناسی مەعریفە .


یەكەم : كۆندرسیە
        ئەو زانایە كتێێكی لە ساڵی ( 1795 ) بڵاوكردەوە كە تیایدا بیروباوەڕە گەشبینیەكانی خۆی لە سەردەمی رۆشنگەریدا دیاری دەكات ، هەروەها داكۆكی لەسەر بوونی رێكەوتن و گونجان دەكات لە نێوان واقعی كۆمەڵایەتی و سیستەمی مەعریفی . بەبۆچوونی ئەو ئەم جۆرە رێكەوتنە خۆی دەسەپێنێ بەبێ ئەوەی كێشەیەك بورووژێنێ ، لەبەر ئەوەی پێشكەوتنی بیری مرۆڤ (عقل ) هەروەها پێشكەوتنی زانین (مەعریفە) دوابەدوای ئەویش پێشكەوتنی زانستەكان (علوم)  لە دواییشدا پێشكەوتنی كۆمەڵگەی مرۆیی ، هەموی لە چوارچێوەی یەك جووڵەدا روودەدەن . كەواتە هۆ/ مەعریفە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیە ، و/چونكە چوارچێوە كۆمەلایەتیەكە بە گشتیانەوە لەسەر عەقل دامەزراون ، كەواتە سەرەنجام عەقل و كۆمەڵگە ئاوێتەی یەكتر دەبن ، ئەمەش رێگە ناگرێ‌ لەوەی كە دەست پێشخەری و پێشەنگی بدرێ‌ بە پێشكەوتنی مەعریفە بەر لەپێشكەوتنی كۆمەڵگە .


دووەم : سانسیمۆن
       ئەم فەیلەسوفە كە بەرهەڵستكاری نمونەگەرایی(میسالی) عەقلانی كۆندرسییە پێشەنگی دەسەڵاتی عەقڵ بەسەر واقعدا رەت دەكاتەوە ، بەڵام لەو لایەنەوە كە تەبایی و گونجان هەیە لە نێوان دەزگا كۆمەڵایەتیەكان و بیوبۆچوونەكان (الافكار) لە هەموو سەردەمیًَك و لەلای گشت گەلانی جیهان ، هەروەها ئەوەشی روون كردۆتەوە كە توانای مرۆڤ یان كۆمەڵگە لە هەردوو لایەنی ماددی و ناماددی یەكسانن . هەروەها وای دەبینێ كە سیستەمە سەربازیەكان (هێرش بردن ، بە كۆیلە كردن ، كشتوكاڵ ) بە شێوەیەكی تایبەتی لە بەرامبەر مەعریفەی لاهوتیدایە ، هەروەك سیستەمە پیشەسازیەكان لەبەرامبەر مەعریفەی هونەری تەكنیكی دا دەبینرێ ، لەبەر ئەوە مەعریفەی زانستی رەگەزێكی لاوەكی و پاشكۆیە بۆ ئەو سیستەم و دامەزراوانە .


سێیەم : ئۆگست كۆنت
       لەبەرامبەر پارێزگاری و واقعی بوونی سانسیمۆندا كۆنت مەیلێكی سنوورداری هەیە بەرەو پێدانی دەسەڵاتێك بە مەعریفە بۆ پێهێنانی چوارچێوە كۆمەلایەتیەكان ، بەوەش تا راددەیەك دەگەڕێتەوە بۆ  زانست گەراییەكەی كۆندرسیە ، واتە قەناعەتی بەوە هەیە كە مەعریفەی زانستی بەرز و بە تواناترە لە هەر شێوازێكی تری مەعریفە،لە هەمان كاتدا بۆچوونی كۆنت دوولایەنی بیرۆكەیەكی لێ دەخوێندرێتەوە:
1.    لەلایەكەوە دەستنیشانی ئەوە دەكات كە كۆمەڵناسی مەعریفە ئامانجێكی دیاریكراوی هەیە كە بریتیە لە پاكانە كردن بۆ بارودۆخێك(وچع) ی دیاریكراو ، ئەمەش هەڵوێستێكی فەلسەفی پێشینەیە .
2.    لە لایەكی دیكەشەوە لێكچوونێكی تەواو هەیە لە نێوان كۆمەڵناسی مەعریفە و كۆمەڵناسی گشتی وەك ئەوەی كۆنت خۆی دەستنیشانی كردووە .
لەبەر ئەوە دەلێ : كۆمەڵناسی مەعریفە دەتوانێت جێگەی "ئەپستمۆلۆجیا " بگرێتەوە ، سەرباری ئەوەش كۆنت پێی وایە كە هەریەك لە جێگیری كۆمەڵایەتی (ستاتیكا) و چلاكی كۆمەڵایەتی (نشاگ اجتماعی – دینامیكا - )  لە هەندێ‌ رواڵەتی مەعریفی تایبەتیەوە لێك جودا دەكرێنەوە ، كە سیستەمی كۆمەڵایەتی شێوازە جیاجیاكانیان لەخۆ دەگرێت ، ل كۆتاییشدا هەردوو بوارەكە (جێگیر و بزاڤ ) لە پەیوەندیەكی قووڵی بەردەوامدان لەگەڵ بوونی كۆمەڵایەتی (واقعی كۆمەڵایەتی ) ، بەڵام كۆنت دوودڵی ناكات لە داكۆكی كردن لەسەر ئەوەی كە مەعریفە كاتێك جێگیر دەبێ لە واقعدا سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە چوارچێوە كۆمەڵایەتیەكان بەدەست دێنێت . بەو شێوەیەش دەبینین كە كۆنت هەموو ئەو تەنگ و چەڵەمە و هەڵانە كە قورسایی خۆیان بە شێوەی تاك و تەرا یان پێكەوە دەخەنە سەر گۆڕانكاریەكانی دوایی كۆمەڵناسی مەعریفە ، ئەویش بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ لە پاش جیابوونەوەی لە سۆسیۆلۆژیا و فەلسەفەی وەزعی .


چوارەم : امیل دوركایم
لە پاش كۆنت هەندێ‌ زانای كۆمەڵناسی (بە واتای وردی وشەكە) دەركەوتن بە تایبەتی لە میانی چەند زانستیانەوە وەك ئەوەی كە بە قوتابی و شوێنكەوتەی كۆنت بناسرێن ، بە تایبەتی "ئەمیل دوركاییم و لوسیان لیڤی پریل " لەگەڵا هەندێ‌ لەوانەی كە لەسەر هەمان رێباز دەڕۆیشتن وەك :     " گرانیە،مۆس،هالیفاكس " ، بە تایبەتی دۆركایم كە وازی لە لێكۆڵینەوە لە یاسایەكی گشتی هێناوە لە بارەی پەرەسەندنی مەعریفەی كۆمەڵایەتی ، هەروەها وازیشی لەوە هێناوە كە فەلسەفەی وەزعی بە بنچینە و بناغەی كۆمەڵناسی مەعریفە دابنێ ، بەڵكو ئەوەی گرنگە بە لایەوە ئەوەیە كە هزرە هەرە پەتیەكان (تجریدیە) وەك ئەوەی لە بارەی كات و شوێنەوە باسیان دەكرێ‌ ، لە هەموو سەردەمێكی مێژوویی خۆیاندا پەیوەندیەكی توندوتۆڵیان هەیە بە بونیادی كۆمەڵایەتی بەرامبەریانەوە ، لەوەش زیاتر گووتەی مەنتقی دەبێت بە كۆمەڵایەتی بە پلەی دووەم ، چونكە تەنیا كۆمەڵگە نیە كە ئەو گوتانەی بەرهەم هێناوە بەڵكو ئەوەی بەرهەمیان دێنێ لایەنە جیاجیاكانی واقعی كۆمەڵایەیتە كە ناوەرۆكیان پێ دەبەخشێت ، رەوتی ژیانی كۆمەڵایەتی بنچینەی گوتەی (زەمان)پێك دێنێت ،هێزی كۆمەڵایەتیش نمونەی یەكەمی پەی پێ براو(مدرك) ی هێزی كاریگەرە ، كە رەگەزی بنەرەتیە لە گوتەی هۆكارگەرایی ( السببیە ) ، لەبەر ئەوە دوركایم دەگاتە راستیەك كە بریتیە لە : پەیوەستبوون لە نێوان چەشنەكانی بونیادی كۆمەڵایەتی لە لایەك و مەعریفەكانیش لەلایەكی ترەوە ، بەڵام ئەو پەیوەندیە دەگۆرێت و جێكۆركێ دەكات لەبەر ئەوەی رەگەزی سێیەم كەرەگەزی مرۆییە بەردەوام بۆی هەیە دەست بخاتە ناو هاوكێشەكەوە و گۆران لەو پەیوەندیانەدا وەدی بێنێ .




پێنجەم : لۆسیان لیڤی پریل
         بە پێچەوانەی بۆچوونەكانی "دوركایم" ئەم زانایە لێكۆڵینەوەی ئەنجامداوە لە بارەی عەقلیەتی سەرەتایی بۆ ماوەی (26) ساڵا 1912 – 1938 ، كە تیایدا هەوڵی تێگەیشتنی سیستەمی مەعریفی داوە ، كە رێك و هاوتایە لەگەڵا ئەوەی كە ناو دەبرێ بە ( شێوازی كۆمەڵایەتی سەرەتایی كۆن ) لەو لێكۆڵینەوانەی خۆیدا بە دوای ریشەی مەعریفەی فەلسەفیدا نەگەڕاوە ، هەروەها بە دوای پرەنسیپی مەعریفەی زانستیشدا نەگەڕاوە كە لەلای كۆمەڵگەی شارستانیەتەكاندا باوە ، بەڵكو هەوڵی ئەوەی دداوە كە بیسەلمێنێ یاخود دەریبخات كە ((مەعریفەی پەی پێبردنی جیهانی دەرەكی )) هەروەها ((ناسینی خود و ئەوەی دیكە و ئێمە – الانا والاخر ونحن - )) لەلای سەرەتاییەكان بە تەواوی جیاوازە لە مەعریفەی ئێمە . " لیڤی پریل" لە بۆچوونەكانیدا پشت بەوە دەبەستێت كە ئەو سەرەتاییانە لە جیهانێكی سرووشتی  و كۆمەڵایەتی ئەوتۆدا دەژین ناكرێ‌ لەگەل جیهانی شارستانەكاندا بەراورد بكرێت . نووسینەكانی " لیڤی پریل" لە سەرەتاوە بە ئاڕاستەیەكی (هەستی ئەزموونگەری) لە بواری كۆمەڵناسی مەعریفەدا دەستی پێكردووە دوور لە بۆچوونە پێشینەكان ، بە شێوازێكی تر دەتوانین بڵێین دوور لە پێشینە ئەپستمۆلۆجیەكان ، ئەم بۆچوونە لە كارەكانی دواتریشیدا بەردەوام بووە ، بۆ نمونە لە كتێبی "ئەركە عەقڵیەكانی كۆمەڵگە سەرەتاییەكان " كە تیایدا باسی بابەتێك دەكات بە ناوی " بەر لە مەنتیق" بەڵام لە دواییدا ئەم دەستەواژەیە دەگۆڕێ بە " مەنتیق " بە تایبەتی لە كتێبەكەی "العقلیەالبدائیە" ، بەڵام ئەم جۆرە مەنتقە جیاوازە لەگەڵا هەر مەنتقێكی دیكە .
بە پێی ئەو لێكۆلینەوانەی كە پریل ئەنجامی داون بڕوای بەو تاقیكردنەوانە هەبووە ، كە زانستە عەقلیەكان ئەنجامیان داوە ، ئەو جۆرە تاقیكرنەوانەش كە زاڵە بەسەر ژیانی رۆژانەماندا ، لەبەر ئەوەشە كە مەنتیق و عەقلیەتی سەرەتاییەكان لەبەردەم تاقیكردنەوەی هاوچەرخی ئێمەدا داخراوە ، (پریل )  لە كتێبی (گیانی سەرەتایی ) دا – الروح البدائیە – هەوڵی دەرخستنی جیاوازی نێوان سەرەتاییە كۆنەكان لە لایەكەوە و ئەزموونی شارستانیەكان لە لایەكی ترەوە داوە ، مەبەستیش لە ئەزموون لە لای ئەو دوو شێوازە :
1.    ئەزموونی دامەزراو لەسەر بنەمای زانستی ( كۆمەلگە پێشكەوتووەكان )

2.    ئەزموونی راستەوخۆ بە شێوەیەكی رێژەیی (سروشت ، كۆمەڵگە سەرەتاییەكان )

®رێژەیی : واتە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دی دەگۆڕێت لەو باوەڕبوونە ، بۆ نمونە رێژەی باوەڕبوون بە (شەوە) لە كۆمەڵگەی كوردی هەموو ی وەكو یەك نیە .
لە هەندێ‌ لە نووسینەكانی دیكەیدا وەك كتێبی "سەروو سروشت و سروشت" ، لە ساڵی 1931 هەروەها كتێبی "ئەفسانەی سەرەتایی" ساڵی 1935 و كتێبی " ئەزموونی سۆفیگەری و هێماكان لەلای سەرەتاییەكان " ساڵی 1939 ، لیڤی پریل لەلایەكەوە دەری دەخات كە ئەزموونی سەرەتاییەكان  ئاستی جیاوازی سۆفیگەری و عەقڵانیەت هەڵدەگرێ‌ ، ئەوەش رواڵەتێكی جیاكەرەوەی مونتیقی ئەوانە ، لەلایەكی ترشەوە جەخت لەسەر دەولەمەندی ئەزموونی راستەوخۆیان دەكات بەبەراورد لەگەڵا ئەزموونی ئێمەدا ، كە دەچێتە ژێر كاریگەری كردارەكانی وێناكردن و پەی پێ بردنی ئەقڵانی .
ئەمەو سەرباری گرنگی كارەكانی رابردووی لە بواری كۆمەڵناسی مەعریفەدا لیڤی پریل گرنگیەكی زۆری داوە بە دۆزینەوەی چەشنەكانی مەعریفە ، بەڵكو بۆچوونەكانی لە دیاریكردنی چەند جۆرێكی مەعریفەیە لەهەمان چوارچێوەی كۆمەڵایەتیدا وەك ئەمانەی خوارەوە :

(چەند جۆرێكی مەعریفە لە چوارچێوەی كۆمەڵایەتیدا بە پێی بۆچوونی پریل )

1.    مەعریفەی هەستی جیهانی دەرەكی (پەی پێبردنی هەستی – الادراك الحسی - )
2.    مەعریفەی ناسینی ئەویتر ( معرفە الغیب )
3.    مەعریفەی ناسینی ئێمە
4.    مەعریفەی هونەری
5.    مەعریفەی ئەفسانەیی و جیهانبینی ( منڤور كونی )
سەرباری ئەمەش لیڤی پریل هەمەچەشنەیی و وردەكاری شێوازەكان دیاری دەكات لە چوارچێوەی یەك جۆرە مەعریفەدا (عەقڵانیەتی زیاتر و سۆفیگەری زیاتر ) لە كۆتاییدا لیڤی پریل دەگاتە ئەو ئەنجامەی كە پێویستە كۆمەڵناسی مەعریفە سەربەخۆ بێت لەهەر هەڵوێستێكی فەلسەفی پێشینە ، واتە نابێ بەهەمان شێوەش لە لێكۆڵینەوەكانی كۆمەڵناسی مەعریفە دەرئەنجامی فەلسەفی بەدەست بهێنرێت . لە كۆتاییشدا بڕوای بە فرەیی زۆری مەنتیق هەبووە ، هەروەها هەمەچەشنەیی ئەزموون و جۆرە مەعریفیەكان .

شەشەم : كۆمەڵناسی مەعریفە لەلای ماركس
تا راددەیەكی زۆر ماركس جیاوازی لەگەڵا فەیلەسوفەكانی دی هەیە بە تایبەتی لەگەڵا كۆمەڵناس كە "ئۆگست كۆنت " دایمەزراندووە ، ناوەڕۆكی جیاوازیەكەش لەوەدایە كە ماركس بابەتە مەعریفیەكان بە بابەتەكانی هۆشیاری چینایەتی و ئایدیۆلۆژیا هەمەچەشنەكانی چینایەتیەوە گرێ‌ داوە ، بە كورتی دەتوانین بڵێین ( كۆمەڵناسی مەعریفەی ماركس لێكۆڵینەوەیە لە یەكێك لە لایەنەكانی یاخود دیاردەكانی بارمتەیی مرۆڤ ، ئەو جۆرە بارمتەییەی كە تەنها لە كاتی بەدیهاتنی كۆمەڵگەی ناچینایەتی كۆتایی پێ دێت ) ، ماركس لە كتێبەكەی بە ناوی " دەروازەی رەخنەی ئابووری سیاسی " داكۆكی لەسەر ئەوە دەكات كە واقعی كۆمەڵایەتی بڕیاری هۆشیاری دەدات ، هەروەها بونیادی ژێرخانی ئابووری و ژوورخانی ئایدیۆلۆجی(وعی) ، ئەم بۆچوونەی ماركس تا راددەیەكی زۆر لە بۆچوونەكەی " فریدریك انجلس" نزیك دەبێتەوە كە دەڵێ : (عەقڵا هیچ شتێكی دیكە نیە جگە لە ئایدیۆلۆژیای بورژوازی سەركەوتوو )            ئەوە وامان لێ دەكات كە كۆمەڵناسی مەعریفە لەلای ماركس بەم شێوەیە ببینین كە " ئەنجامی بیروبۆچوونێكی ئەپستمۆلۆجی ماددیە كە پێی وایە مەعریفە رەنگدانەوەیەكی (بوونی كۆمەڵایەتی) یە واتە دیاردەیەكی لاوەكیە " ، ئەم بۆچوونەش تا راددەیەك دەبێتە هۆی لەدەستدانی سەربەخۆیی كۆمەڵناسی مەعریفە لە بەرامبەر چەمكی ژێرخانی ئابووریدا ، بۆیە عەقَڵا وەك ئایدیۆلۆژیایەك دێتە بەرچاو لەلایەنی ئەقڵانی خەیاڵی(تۆباوی) زانستگەراییەوە،بەو پێیەی كە بەسترابنەوە بە بیروباوەڕێكی وەزعیەوە ، كەواتە ماركسیەت لەهەمان كاتدا ئایدیۆلۆجیایە و مەعریفەیەكی واقعی دڵنیاكەرەوەشە ، بۆیە وشەی ئایدیۆلۆجیا لێرەدا چەند واتایەك هەڵدەگرێ‌ :



Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net