.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








(واتاكانی ئایدیۆلۆجیا بە پێی بۆچوونەكانی ماركس )
1. خەیاڵ(اوهام) ی وشیارانە و نا وشیارانە .
2. لێكدانەوەی بارودۆخە كۆمەڵایەتیەكان لە روانگەیەكی هەڵسەنگاندنەوە بە شێوەیەكی گشتیتر لە هەڵوێست وەرگرتن .
3. هەندێ بیروبۆچوونی دانراو بۆ پاكانە كردنی لێكدانەوەی كۆمەڵایەتی یاخود خەیاڵ و ئەفسانەی هونەری .
4. هەندێ جاریتر ئایدیۆلۆجیا بە واتای یەكسانبوون لەگەڵا هەر كارێكی كولتووری ، ئەویش كاتێك ئەو كارە بەرهەمی چینێكی دیاریكراو بن و یارمەتیشی بدات بۆ پاكانەكردن بۆخۆی .
5. تێكەڵكردنێك دەبینرێ لە چەمكی ئایدیۆلۆجیا لەلای ماركس لەگەڵا زانستە كۆمەڵایەتیەكان و زانستە مرۆییەكان بە گشتی لەگەڵا بابەتی ئابووری-كۆمەڵایەتی ماركسی نەبێ .
6. مەعریفەی فەلسەفی بە پێی كەموكورتی لە وەدیهێنانی راستەوخۆدا .
7. ئایین بە پێی ناراستی وەك ماركس دەیبینێ .
ئەم ریزە واتایەی ئایدیۆلۆجیا لە جیاتی ئەوەی پاكانە بۆ كۆمەڵناسی مەعریفی ماركس بكات ، لە راستیدا بۆتە بەربەست لەبەردەم ئەو لقە زانستیە بە واتا ماركسیەكەی . ئەم واتایانە كە جێگیر نین لێكۆڵیتجنەوەی ئایدیۆلۆجیای وا لێكردووە كە ببێتە پاكانە بۆ بۆچوونەكان لە جیاتی ئەوەی ببێتە بنكەیەكی بەهێز بۆ پەرەپێدانی كۆمەڵناسی مەعریفەی ماركسی . ئەگەر نەتوانین واتای ئایدیۆلۆجیا لە جۆرێكی تایبەتی مەعریفەدا قەتیس بكەین ، رەنگە لە توانادا بێت پێشنیازی واتاكەی لە چەمكی (مەعریفەی سیاسی) دا ناولێبنێین كە بەردەوام لە گۆڕان و شێوەگرتن دایە (تبلور – تشكل) بەڵام لە بیروبۆچوونی سیاسی و فەلسەفی و كۆمەڵایەتیدا مەرج نیە خۆ بەستنەوە بەو واتایە بە شێوەیەكی بەردەوام پێویست بێت ، لەبەر ئەوە كۆمەڵناسی مەعریفەو ناتوانێت سوودێكی زۆر لە چەمكێكی دەوڵەمەندی وەك ئایدیۆلۆجیا وەربگرێ ، بۆیە ئەگەر ماركس ستایش بكرێ لەسەر دۆزینەوەی چەشنێكی تایبەتی مەعریفە ، لەلایەكی دیكە جێگەی داخە كە نەیتوانیوە لەبەرامبەر شێوازەكانی دیكە پێگەی ئەم جۆرە مەعریفەیە دیاری بكات . لێرەشدا دەگەینە كۆمەڵێك ئاستەنگ كە رووبەڕووی كۆمەڵناسی مەعریفەی ماركس دەبێتەوە :
(ئەو ئاستەنگەكانی رووبەڕووی كۆمەڵناسی مەعریفی ماركس دەبنەوە )
1. نەمانی كێشەی مەعریفی لە كاتی بەرپابوونی كۆمەڵگەی ناچینایەتی .
2. نەمانی لێكۆڵسینەوەی پەیوەندی لە نێوان چوارچێوە كۆمەڵایەتیەكان و مەعریفە لە جۆرەكانی كۆمەڵگەی ناپیشەسازی لەگەڵا ئەوەی بۆچوونی جیاواز هەیە لە وێناكردنی بوونی چینەكان لەو كۆمەڵگایانەدا .
3. بەیەكەوە گرٍێدانی ناچاری لە نێوان كۆمەڵناسی مەعریفە و واقعیەتی مرۆیی بۆ جاری یەكەم ، هەروەها لەلایەكی دیكەوە لەگەڵا كۆمەڵناسی مەعریفە وەكو جۆرێك لە داكۆكی كردن لەو بابەتانەی كە پێشتر ناسراون .
تێبینی : "جۆرج جیورفیچ " پێی وایە كە كۆمەڵناسی مەعریفە لەلای چەند زانایەكی وەك ( ماكس شیلەر ، سۆرۆكین ، كارل مانهایم ) وەكو كاردانەوەیەك بووە بەرامبەر بەو ئاستەنگ و كەموكورتیانەی كە لە كۆمەڵناسی مەعریفی ماركسیدا بەرچاویان كەوتووە . بۆیە پرسیارێك لێرەدا دەكرێ كە بریتیە لە : ئەم زانایانە چیان پێشكەشكردووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی كە كۆمەڵناسی مەعریفی ماركسی خستوویانەتەوە ؟
حەوتەم : ماكس شیلەر
ئەم زانایە وا پێدەچێ بەشداریكردنی لە كۆمەڵناسی مەعریفەدا بەشداریكردنێكی رەشەن و دەوڵەمەند بێت ، لە راستیشدا ئەم بیرمەندە فەیلەسوفێك بووە زیاتر لەوەی كۆمەڵناس بێ ، چونكە ئەوەی بیری ئەو زانایەی خەریك كردووە ئەو هەوڵە بووە كە لە رێگەیەوە بتوانێ بیسەلمێنێ كە ( هەمەچەشنەیی ئاسۆكانی مەعریفە بەهۆی جیاوازی چوارچێوە كۆمەڵایەتیەكانەوەیە نەك بەهۆی پاش و پێش كردنی بەهاكان و بیروبۆچوونەكان )،لە راستیشدا"شیلەر"هەوڵیداوە كە دیاردەگەرێتی ( فینۆمینۆلۆجیا "1" ) تێكەڵا بكرێ لەگەڵا بیرو باوەڕی پیرۆزدا . لە كۆتاییشدا هەڵوێستی "شیلەر" دەمانگەیەنێتە داواكاری هاوكاری لە نێوان گشت چوارچێوە كۆمەڵایەتیەكان و گشت تاكەكاندا بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی تێكڕایی(اجمالی ) ، بەو شێوەیەش "شیلەر" دەگاتە دوو بابەتی سەرەكی لە كۆمەڵناسی مەعریفەدا :
* ئەو دووبابەتەسەرەكیەی كۆمەڵناسی مەعریفە كە "شیلەر" پێی گەیشت :
1. زۆری چەشنە مەعریفیەكان كە بە پێی تایبەتمەندێتی وەزیفەی واقعی كۆمەڵایەتی دەگۆڕێت
2. شلەژانی جیاواز لە نێوان پەیوەستبوونی جۆرە جیاجیاكانی مەعریفە لە لایەكەوە و چوارچێوە كۆمەڵایەتیەكان لەلایەكی ترەوە .
بەبۆچوونی ئەو ئەم دوو گریمانەی سەرەوە پێویستە جێگەی هەڵوەستەكردنی كۆمەڵناسی مەعریفی بێ ، وەك لقێك لە كۆمەڵناسی زانست .
لە كۆتاییدا دەگاتە ئەوەی كە كەسی شارەزا جۆرە بارگرانی و شلەژانێكی تووش دەبێ لە ئەنجامی وەرگرتنی مەعریفە و جیاكردنەوەیدا ، لەو رێگەیەشدا سێ زنجیرەی جۆرەكانی مەعریفە دەخاتەروو :
زنجیرەی یەكەم : مەعریفەی زاڵ و كاریگەر
ئەم جۆرەیان رێگە دەدات بە تاك كە گۆڕانكاری لە دەوروبەردا ئەنجام بدات بە تایبەتی ژینگەی سروشتی ، ئەمەش لە تێگەیشتنی جیهانی دەرەكیدا بەرجەستە دەبێ ،هەروەها لە مەعریفەی تەكنیكی سەربازی هەڵچوونی ئەم جۆرە مەعریفەیە بەرەو مەعریفەی زانستی .
"1" ( فینۆمینۆلۆجیا) ئەم تیۆرە داكۆكی لەسەر ئەوە دەكات كە هەقیقەت شتێكی سادەنیە كە هاورابن لەسەری، چونكە هەریەك لایەنێكی دەبینێ ، یان چەند كەسێك بیروبۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر یەك لایەن ، بۆیە هەر دیاردەیەك زیاتر لە تەفسیرێك هەڵدەگرێ ، واتە دیاردە وجودێكی هەقیقی جێگیری نیە ، بەڵكو ئەوەیە كە ئێمە دەیكەن ( ئەوەش هەمان بۆچوونی وجودیەكانە) .
زنجیرەی دووەم : مەعریفەی كولتوری
ئەم جۆرەیان جۆرە مەعریفەیەكە كە لە رێگەیەوە دەكرێ گۆڕانكاری كەسایەتی و كۆمەڵایەتی تاكەكاندا بكرێ ، ئەم جۆرەش لە تێگەیشتنی خەڵكی و لە مەعریفەی فەلسەفی بەرجەستە دەبێ .
زنجیرەی سێیەم : مەعریفەی رزگاری بەخش ( المحررە )
بریتیە لەو جۆرەی مەعریفە كە بەرەو كامەرانی ( رزگاری ) یاخود بەرەو دانایی (حكمە) ئلڕاستەمان دەكات ، ئەم جۆرە مەعریفەیەش لە مەعریفەی خوداییدا بەرجەستە دەبێت .
لە وردەكاریەكانی جۆرەكانی مەعریفەشدا "شیلەر" دەگاتە ئەوەی كە شەش جۆر مەعریفە هەیە بە پێی ناوەڕۆك و پێگەی ئەو مەعریفەیە ، بەم شێوەیە :
1. مەعریفەی خودایی (المعرفە الالهیە )
2. مەعریفەی فەلسەفی
3. مەعریفەی ئەوانی دی ( تاك و كۆمەڵایەتی )
4. مەعریفەی جیهانی دەرەكی ( زندوو و بێ گیان )
5. مەعریفەی هونەری ( تەكنیكی )
6. مەعریفەی كرداری
هەشتەم : پتریم سۆرۆكین
ئەم زانایە خاوەن كارێكی یان نووسراوێكی سۆسیۆلۆژی زۆر گرنگە كە لە چوار بەرگدا چاپ كراوە لە شاری نیۆیۆرك لە 1937 – 1941 ز لەژێر ناونیشانی (چالاكیە كۆمەڵایەتی و كولتوریەكان ) دا . لەم نووسراوەدا "سۆرۆكین" هەوڵی پەرەپێدانی سۆسیۆلۆژیای مەعریفی داوە لە چوارچێوەی تیۆرێكی جموجۆڵی ناوبەناودا ، تیۆرەكەی خۆی لەو كتێبەدا بە تایبەتی لە بەرگی دووەمدا روون دەكاتەوە كە تەرخانكراوە بۆ لێكۆڵینەوەی گۆڕاوەكانی سیستەمەكانی واقیع ، بە پێی جیاوازی چەشنەكانی هزری كولتوری كە واقعی كۆمەڵایەتی پێكدێنیًَ ، لەو تەوەری لێكۆڵینەوەیەدا پشتی بەكەڵەكەبوونێكی گەورەی زانیاری بەستووە كە لە مێژووی فەلسەفە و زانستەكانەوە دەرهێنراون ، بە كۆمەڵێكی فراوانی ئامار پشتگیریان لێ كراوە ، لەبارەی بڵاوبوونەوەی بیروراكان وەكو ئەنجامێكیش بەوە گەیشتووە كە لەدوای قۆناغەكانی فیكری ئیلاهی ( حەدەسی ، مەزەندەیی ) ، قۆناغەكانی سیستەمی نمونەیی عەقلانیەكان دێن، ئەنجا قۆناغی سێیەم قۆناغی سیستەمی هەستیەكان یان بەرجەستەكان دێت ، ئەم جموجۆڵەش بەردەوام دووبارە دەبێتەوە بەبێ كۆتایی .
® قۆناغەكانی پەرەسەندنی هزری لای "سۆرۆكین"
1. فیكری ئیلاهی (مەزەندەیی)
2. نمونەیی
3. بەرجەستەیی
(هەندێ رەخنە كە لەو زانایە گیراوە )
رەنگە بەرچاوترین ئاستەنگ یان رەخنە كە رووبەڕووی تیۆرەكەی "سۆرۆكین" دەبێتەوە ئەمانەن :
1) ئەو زانایە كۆمەڵناسی مەعریفە لە لێكۆڵینەوەی مەعریفەی فەلسەفیدا قەتیس دەكات ،بەلًَكو هەردوو بوارەكەی دی مەعریفە (تەكنیكی و زانستی ) بە تەواوكار و بواری بەكارهێنانی مەعریفەی فەلسەفی دەزانێت .
2) جیاكردنەوەی هەرسێ قۆناغی (هزری ونمونەیی و بەرجەستە) بە روونی بۆچوونەكانی " ئۆگست كۆنت" مان بەبیر دێنێتەوە سەبارەت بەو قۆناغانەی كە ناوی ناون ( ئیلاهی و غەیبی و وەزعی)
3) لە بۆچوونەكانی "سۆرۆكین" دا تێهەڵكێشێكی سەیر دەبینرێ كە بیوبۆچوونی (" ئۆگست كۆنت و شیلەر " تێكەڵاو دەكات .
® واتە " سۆرۆكین" هەردوو تیۆری ( خگی تقدمی و دوری ) تێكەڵ كردووە .
نۆیەم : كارل مانهایم
بیروبۆچوونەكانی " كارل مانهایم" لەگەڵا ئەو چەمكانەی كە بەزۆری بەكاری هێناون ، وا پێدەچێ كە هەوڵێك بێ بۆ گونجاندنی نێوان كۆمەڵناسی مەعریفە لەلای "ماركس " و كۆمەڵناسی مەعریفە لەلای "ماكس شیلەر" كۆمەڵناسی پراگماتی لەلای " جۆن دیوی " .
كارەكان یان نووسینەكانی " كارل مانهایم" تا راددەیەكی زۆر مۆركێكی راگوزەری ( انتقالی ) تازەی پێوە دیارە كە تا راددەیەك لە بریتانیا جەماوەری خۆی هەبووە ، لەویش زیاتر بەتایبەتی لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا جەماوەری هەبووە ، لەسالًَی ( 1929 ) كتێبەكەی بە ناوی "ئایدیۆلۆجیا و یۆتۆپیا " بە زمانی ئەڵمانی داناوە ، لە دواییدا لێكۆڵینەوە و وردبینی و فراوانكردنیشی ئەنجامداوە لەو كتێبەدا ، وە لە ساڵی ( 1936 ) جارێكی تر لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڵاوی كردۆتەوە . " كارل مانهایم" جیاوازی دەكات لە نێوان ئایدیۆلۆجیای بەش(الجزو ) و ئایدیۆلۆجیای گشتگیر ( الكل ) ، هەروەها جیاوازی دەكات لە نێوان هاوبەندی و رێژەیی ببوندا ( التعلقیە والنسبیە) ، بەزۆریش جەختی كردۆتە سەر رۆڵی ئیجابی زۆربوونی تێڕوانینە سۆسیۆلۆژیەكان بۆ مەعریفە ، هەروەها جەخت دەكاتە سەر مۆركی رزگاری بەخشانەی عەقڵ كە بە ئازادی لە هەوادا دەخولێتەوە و لە دەستەبژێری رۆشنبیردا دەگیرسێتەوە و بەرجەستە دەبیًَ .
* ئەو رەخنانەی لە" كارل مانهایم" دەگیرێت :
1. تیۆرەكەی " كارل مانهایم" كەوتە داوی دابڕین و تەسككردنەوەی ئاسۆی سۆسیۆلۆژی ، بێگومان ئەوەش بووەتە هۆی نەتوانین یان بێ دەسەڵاتی هێزی مەعریفە .
2. تیۆرەكەی" كارل مانهایم"مۆركی ئەوەی پێوە دیارە كەمەسەلەی ئایدیۆلۆجیای بەسەردا زاڵە.
3. " كارل مانهایم" وای بۆ دەچێ كە دەستەبژێری رۆشنبیر لە توانایدایە كارلێكی كۆمەڵایەتی مەعریفە لەناو بەرێت .
4. چەشنەكانی مەعریفەی لە چوارچێوەی مەعریفەی سیاسیدا گەمارۆداوە(حصر) لە دواییشدا لە گۆشەیەكی مەعریفەی فەلسەفیدا هێشتوویەتەوە .
دەیەم : فلۆریان زنانیكی
كۆمەڵناسی ئەمریكی هاوچەرخ " فلۆریان زنانیكی" لە كتێبەكەیدا لە ساڵی 1940 ز بەناوی "رۆڵی بیرمەندی مەعریفە " لەوێدا ئاماژە بەوە دەكات كە كۆمەڵناسی مەعریفە لە شوێنەواری چوارچێوە كۆمەڵایەتیەكان بەسەر پەسەنكردن و گواستنەوە و بڵاوكردنەوەی مەعریفە بەدەستهێنراوەكان دەكۆڵێتەوە ، هەروەها رۆڵە كۆمەڵایەتیە هەمەچەشنەكانیش دەردەخات كە زانایان و رۆشنبیران دەیگێرن لە نمونەی كۆمەڵگە جیاجیاكاندا . " فلۆریان زنانیكی" پەیوەندی مەعریفی ئاڵوگۆڕكراو تەنیا لە چوارچێوەی گروپی دانایان و تەكنیكاران و رۆشنبیران دەبینێت ، بۆیە گروپەكانی دیكە بە تایبەتیش چین و دەستە جیاجیاكانی بونیادی گشتی كۆمەڵایەتی كە چینەكان دەگرێتەوە لە بواری مەعریفە دوور دەخاتەوە .
ئامادهكردنی سورێن ئهكرهم تایبهت به كوردژین


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
