❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / raportekm awet

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-10-23 20:06:49

hero
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 165
WindowsSafari

raportekm awet

slaw hawreyan raportekm awet lasar ayni eslam   hawkarytan  xosh7alm akatt  supastan akam

Kurdzhin
harchanm krd namtwani la asti to bewafa bm
ja nazanm to aheli bo hataya la dlta bm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-10-23 23:07:48

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: raportekm awet

فەرموو بەرێز بزانە ئەمە سودی ئەبیت

ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە و لە ڕووی ژمارەی باوڕدارنەوە لە دوای ئایینی مەسیحییەت دووەم ئایینە. بە کەسێک کە باوەڕی بەم ئایینە هەبێت موسڵمان دەوترێ.
موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان موحەممەد دواین نێردراو و پێغەمبەری «ئەڵڵا» (خوا)یە. هەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت. هەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش محەمەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یووسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت.
زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن. ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامیە لە ئێستادا %١٣ موسڵمانانی جیھانی لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: %٢٥ لە باشوری ئاسیا، %٢٠ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، %٢ لە ئاسیای ناوەڕاست، %٤ لە وڵاتەکانی تری باشوری ئاسیا و %١٥ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕوسیادا بەڵام بە کەمایەتی دائەنرێن لەبەر زۆر ی ژمارەی دانیشتوانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ ئەگاتە ١.٥٧ ملیار کەس بەم شێوەیە %٢٣ی دانیشتوانی جیھان پێک ئەھێنن. و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازیەکانی وەک ئەمەریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەوروپای ڕۆژئاوا ئەمیش بە ھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بە ھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبونەوە لەم ئاینە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دادەنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبونەوەی ھەیە لە نێو ئاینەکان لە ئێستادا.

ئەرکانەکانی ئیسلام پێنجن وەک لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەد ھاتووە کە بوخاری وموسلیم ڕیوایەتیان کردووە:


کۆڵەکەکانی ئیسلام


کۆڵەکەکانی ئیسلام
شایەتمان؛ شایەتی دان کە هیچ خوایەک نیە بێجگە لە ألله و محەمەد پێغەمبەری خوایە
نوێژکردن
زەکاتدان
ڕۆژووی ڕەمەزان
حەج
ئەم بۆکسە: بیبینە وتووێژ دەستکاری
پێغەمبەری ئیسلام فەرموویەتی: ئیسلام لەسەر پێنج بنەما دامەزراوە: شایەتمان، نوێژکردن، دانی زەکات، ڕۆژووی ڕەمەزان و حەج.
شایەتمان: شایەتمان (أشھد ان لا الە الا اللە وأشھد ان محمد رسول اللە) واتە شایەتی ئەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە بێجگە لە أللە وشایەتی ئەدەم کە محەمەد یێغەمبەری خوایە.
نوێژ: یەکێکە لە پەرستنەکانی کە موسڵمانان پێی ھەڵدەستن ڕۆژانە، نوێژ فەرزکراوە لەسەر موسڵمانان لە ڕۆژێکدا پێنج جار، ودەبێت موسڵمانان ڕوو بکەنە کەعبە لە مەککە لە کاتی نوێژدا. بێجگە لە نوێژە فەرزکراوەکان چەند نوێژێکی تر ھەیە وەک نوێژی جەژن و نوێژی مردوو و نوێژەبارانە وھتد.. لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامیەکاندا بانگ ئەدرێت لە کاتی نوێژدا و ھەروەھا نوێژ بە زمانی عەرەبی بە جێ ئەھێنریت.
دانی زەکات: بەخشینێکە لە ماڵی موسڵمانە داراکان بۆ نەدار و ھەژارەکان، ئەمەش فەرزە لەسەر ھەموو ئەو موسڵمانانەی لە توانایان ھەیە، ھەروەک زەکات جیاوازە لەو خێرەی کە موسڵمانان خۆبەخشانە خۆیان ئەیکەن.
ڕۆژوو گرتن: لە مانگی ڕەمەزاندا موسڵمانان ھپچ خواردن و خواردنەوەیک ناخۆن وناخۆنەوە تا خۆرئاوابوون، ھەروەک پێویستە لە ھەڵەی تر دوور بکەونەوە، و زۆر پەرستن بە ئەنجام بگەیەنن، ڕۆژوو لەسەر کەسانی نەخۆش و گەشتیار نیە و ئەتوانن لە کاتێکی تر لە ساڵەکەدا بیگرنەوە پێش ھاتنی ڕەمەزانێکی نوێ، یان بە بەخشینی ماڵ بە نەداران بۆ ئەوانەی کە نەتوانن بەڕۆژوو بن وەک کەسانی بەتەمەن، ڕۆژوو لای موسڵمانان کارێکی گران نیە بەڵکو مەبەستێکی ڕۆحی و تەندروستی ھەیە، کە سودێکی تەندروستی زۆری ھەیە ھەروەک وا ئەکات کە موسڵمانان یارمەتی ھەژاران بەن بە ھۆی ھەستکردن بە برسێتی و ھەروەھا ئەبێتە ھۆی نزیکبوونەوەی زیاتر لە خوا بە ھەموو مانا باوەڕی و ڕۆحیەکان.
حەج: بریتیە لە سەردانی کەعبە ماڵی خوا لە مەککە لە مانگی زی لحەجە. ئەمەش فەرزە لەسەر ھەر موسڵمانێک لە توانایدا بێت ئەرکانەکانی حەج بە جێ بھێنێت بە لایەنی کەمەوە جارێک لە ژیانیدا.

عەقیدە وبیروباوەڕ

وتارە سەرەکییەکان: بیروباوەڕی ئیسلامی و پایەکانی باوەڕ
بە پێی قورئان، موسڵمانان باوەڕیان بە خوا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی و ڕۆژی دوایی ھەیە. موسڵمانانی سونە قەزا وقەدەریشی بۆ زیاد ئەکەن بە گەڕانەوە بۆ فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەد.
موسڵمانان باوەڕیان بەوە ەیە کە بێجگە لە خوا (أللە) ھیچ خوایەکی تر نیە و خوا گەردوون و ھەرچیەکی تیایە دروست کردووە، قورئانی بۆ محەمەد ناردووە لەڕێگەی جوبرەیل، کە ئەمەش دواین پەیامە لەو پەیامانەی کە خوا ناردوونی بۆ پێغەمبەرەکانی، و پێغەمبەرەکان ئەو پیاوانەن کە خوا ھەڵی بژاردوون تا پێغەمبەر بن.

ئیسلام

عەقیدە وبیروباوەڕ
خوا · فریشتە · کتێبى پیرۆز
پێغەمبەر · ڕۆژى دوایی · قەزا و قەدەر
پایەکانی ئیسلام
شایەتمان · نوێژ
ڕۆژوو · زەکات · حەج ·
دەق و شەریعەتەکان
قورئان  · فەرموودەی پێغەمبەر
فیقهی ئیسلامی  · شەریعەتی ئیسلامی
تائیفە گەورەکان
سوننە
شیعە
مێژووى ئیسلامى
سەردەمی پێغەمبەرایەتی
خەلافەتى ڕاشدین
دەوڵەتى ئەمەوى
دەوڵەتى عەبباسى
دەوڵەتى عوسمانى


[دەستکاری]خودا (الله)
بنەمای ئیسلام دائەنرێت بە باوەڕ بوون بە خوای تاک (أللە)، کە نەمرە و غافڵ نابێت و دادپەروەرە و ستەم لەکەس ناکات، ھیچ ھاوەڵێکی نیە، لەکەس نەبووە و کەسی لێ نەبووە، بەخشندە و میھرەبانە، لە گوناە خۆش دەبێت و گەڕانەوە وەر ئەگرێت و جیاوازی ناکات لە نێوان خەڵکدا تەنھا بە کردەوەی چاک نەبێت. دروستکەری گەردوونە و باڵادەستە بەسەر ھەموو شتێکیا، ولە بیروباوەڕی ئیسلامیدا ھیچ شتێک ھاوشێوەی خوا نیە و جیاوازە لە ھەموو دروستکراوانی و دوورە لە پێشبینی بەشەر، موسڵمانان باوەڕیان بە بوونی ھەیە و ئەیپەرستن بێ ئەوەی بیبنن، خوا نەوەد ونۆ ناوی ھەیە کە ناسراون بە (ناوە جوانەکانی خوا) کە ئەم ناوانە ستایش و پیاھەڵدان و پیرۆزکردنن کە لە قورئاندا یان لەسەر زمانی یەکێک لە پێغەمبەرەکان ھاتوون.
[دەستکاری]فریشتە
باوەڕ بە فریشتەکان دادەنرێت بە یەکێک لە بنەماکای ئیسلام، بە پێی قورئان فریشتە ویستێکی سەربەخۆیان نیە، بەڵکو دروستکراون بۆ گوێ ڕایەڵی خوا و وبەجێ ھێنانی فەرمانەکانی. ناخۆن و ناخۆنەوە بەڵکو بەندەی ڕێزلێنراون و لەفەرمانی خوا دەرناچن و سەرپێچی ناکەن، و ئەرکی فریشتەکان گەیاندنی نیگای خوا ئەگرێتەوە لەگەڵ ھەڵگرتنی عەرش، پیرۆزکردنی خوا، تۆمارکردنی کردوەی کەسەکان لە چاکە و خراپە، کێشانی ڕۆح کاتی مردن و ھتد. موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە فریشتە لە نور دروستکراوە ھەروەک جنۆکە لە ئاگر دروستکراوە و ئادەم لە قوڕ دروستکراوە.
[دەستکاری]کتێبی پیرۆز
موسڵمانان قورئان دادەنێن بە ووتەی خوا، و ئایەتەکانی نێراون بە زمانی عەرەبی ڕوون بۆ پێغەمبەر محەمەد لە ڕێگەی جوبرەیل، لەکاتی ناردنیەوە دەوروبەری ساڵی ٦١٠ز تا کۆچی دوایی کە ئەکاتە ٦٣٢ز، قورئان کۆکرایەوە لە یەک کتێبدا لە سەردەمی خەلیفە ئەبوبەکردا، و پاشان چەندین نوسخەی لێگیرایەوە و دابەشکرا لەسەردەمی عوسمانی کوڕی عەفان، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە قورئان ھیچ گۆڕانکاریەکی تیا ناکرێت وخوا ئەیپارێزێت، وھەموو موسڵمانان بە جیاوازی مەزھب و تائیفەوە یەک نوسخەی قورئان کۆیان دەکاتەوە تا ئێستا. قورئان دابەش دەبێت بۆ ١١٤ سورەت، و ٦٢٣٦ ئایەت لە خۆ ئەگرێت، و دائەنرێت بەسەرچاوەی سەرەکی بۆ بنەماکانی ئیسلام، و موسڵمانان چۆن باوەڕیان بە قورئان ھەیە بەھەمان شێوە باوەڕیان بە کتێبەکانی پێشتر ھەیە کە دابەزێنراون لەلایەن خواوە بۆ سەر ھەندێک لە پێغەمبەران، وەک تەورات کە نێرراوە بۆ موسا، و زەبور نێرراوە بۆ داود، سوحفی ئیبراھیم، و ئینجیل کە ڕەوانەکراوە بۆ عیسای کوڕی مەریەم، و باوەربوون بەم کتێبە مەرجی باوەڕە لای موسڵمانان و ئەوەی نکوڵی شتێکی قورئان بکات بە بێ باوەڕ دائەنرێت.
[دەستکاری]پێغەمبەرەکان
پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا ناسراون بەو کەسانەی کە خوا ھەڵی بژاردوون تا پەیامەکەی بگەیەنن، کە ئەوان تەنھا بەشەر بوون بەڵام خوا توانای دروستکردنی موعجیزەی پێداون تا پێغەمبەرایەتیان بسەلمێنێت، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە ھەموو پێغەمبەرەکان بانگەوازیان بۆ ئاینی ئیسلام کردووە بەڵام بە پەیامی جیاواز، یان بانگەوازیان کردووە بۆ ئەو بنەمایانەی ئیسلام بانگەوازی بۆ ئەکات بەڵام بە پێی ھەلومەرجی سەردەمەکانیان و ئاستی نەتەوەکانیان، وە کۆتایی ئەو پەیامانە پەیامی محەمەدی کوڕی عەبدولڵا بووە، کە موسلمانان بە دوایین پەیام و دوایین پێغەمبەری دائەنێن. و محەمەد پێغەمبەری ئیسلامە کە موسڵمانان وک دامەزرێنەری ئایین سەیری ناکەن بەڵکو وەک نوێکەرەوەیەکی ئیسلامی بنەڕەتی و بیروباوەڕی یەکتاپەرستی کە خوا ناردوویەتی بۆ پێغەمبەرەکانی پێشتر وەک ئادەم و ئیبراھیم و مووسا و عیسا و ئەوانی تر، لە ئیسلامدا سەیری محەمەد ئەکرێت وەک دوایین و گەورەترین پێغەمبەر. لەماوەی ٢٣ ساڵی کۆتایی ژیانیدا، یان لە سەرەتای تەمەنی چل ساڵیەوە محەمەد نیگای خوای پێگەیشت لە ڕیگەی فریشتە (جوبرەیل)، و موسڵمانان ھەروەک ئەوەی باوەڕیان بە محەمەد ھەیە باوەڕیان بە ھەموو پێغەمبەرەکانی تریش ھەیە وەک ئادەم و نوح و ئیبراھیم و موسا و عیسا وھتد.
[دەستکاری]ڕۆژی دوایی
ڕۆژی دوایی، یان ڕۆژی قیامەت، یان ڕۆژی دین یان زۆر ناوی تر کە لە قورئاندا ھاتووە، کە ڕۆژی لێپرسینەوەیە بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی، کۆتایی جیھان و تەواو بوونی ژیانی دونیای تیایە و ھەموو خەڵک کۆئەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە لەلایەن خواوە پاشان شوێنیان بەھەشت یان ئاگر دەبێت، چاکەکاران ئەچنە بەھەشتەوە کە جێگەیەکی خۆشە و بەھرەوەر ئەبن لە ھەموو خۆشیەک، وە ئەوەی کردەوەی خراپ بووە لە ژیانی دونیادا لە دۆزەخدا سزا ئەدرێت، لە فورئاندا ھاتووە کە بە تەنھا خوا کاتی تەواو بوونی دنیا ئەزانێت، و ھیچ کام لە دروستکراوەکانی نایزانن، وە نیشانەکانی ڕۆژی کۆتایی لای موسڵمانانی سونە ئەبێت بە سێ بەشەوە کە نیشانە بچوکەکان ونیشانەگەورەکانن.
[دەستکاری]قەزاوقەدەر
موسڵمانانی سونە لەو باوەڕەدان کە ھەموو شتێک نوسراوە پێش دروستبوونی بەشەر و ئەمەش خوا بە تەنھا ئەیزانێت، ئەمە وەکو زاراوە هەموو کردار وهەڵسوکەوتێک ئەگرێتەوە کە مرۆڤ دەسەڵاتى نەبێت بە سەریا وەک گەردەلول وبوومەلەرزە وڕووداوە هاوشێوەکانیان.
[دەستکاری]مێژووی ئیسلامی



فەتحە ئیسلامیەکان لە سەردەمی پێغەمبەرایەتیەوە تا سەردەمی ئەمەویەکان
مێژووی ئیسلامی دابەش دەبێت بۆ چەند سەردەمێک بە پێی ئەو خەلافەتە جیاوازانەی کە ڕابوردوون بەسەر دەوڵەتی ئیسلامی و ئەو خێزانانەی حوکمیان کردووە، و مێژووی ئیسلامی دەست پێدەکات لە سەردەمی پێغەمبەر محەمەد، و ئەو قۆناغە ناو دەبرێت بە سەردەمی پێغەمبەرایەتی، کە تیایدا بانگەوازی ئیسلامی دەستی پێکرد لە نێو عەرەبدا، وردە وردە ئاینەکە بڵاوبوویەوە تا زۆربەی دانیشتوانی نیمچەیدوورگەی عەرەبی باوەڕیان پێ ھێنا، و لەدوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد چوار لە ھاوەڵە گەورەکانی کارووباری موسڵمانانیان گرتە دەست کە ئەوانیش ئەبوبەکری سدیق و عومەری کوڕی خەتاب و عوسمانی کوڕی عەفان و عەلی کوڕی ئەبوتالیب بوون و ناسراون بە خەلیفەکانی ڕاشدین یان جێ نشینەکانی ڕاشدین، کە لەسەردەمی ئەماندا فراوانبوونی ئیسلامی گەیشتە دەرەوەی نیمچەدوورگەی عەرەبی، لە دوای سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین سەردەمی ئەمەوی یەت کە بەنی ئومەیە جێ نشینیان گرتە دەست و فراوانبوونی ئیسلامی بەردەوام بوو تیایدا تا گەیشتە نیمچەدوورگەی ئیبیریا، لە کۆتایی ئەم سەردەمەدا نەوەکانی عەباسی کوڕی عەبدول موتەلیب کە مامی پێغەمبەر محەمەد بوو دەسەڵاتیان گرتە دەست و ئەمەویەکانیان ڕوخاند و ئەم ماوەیەش بە سەردەمی عەبباسی ناسراوە، کە شارستانی ئیسلامی پێشکەوتن و گەشەسەندنی بە خۆیەوە بینی، زانست و ئەدەب پێش کەوت لەبەرئەوە ئەم سەردەم ناسراوە بە سەردەمی زێڕینی ئیسلام، لە کۆتاییەکانیدا ئەم دەوڵەتە بەرەو لاوازی ڕۆیشت و گەڕانە دواوەی بە خۆیەوە بینی لە بەر چەند ھۆکارێکی جیاواز، و زۆر لە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێمی جیاوازیان بۆ خۆیان جیا کردەوە، لە دوای ئەوە ھپچ دەوڵەتێکی بە ھێز نەبوو کە ئیسلام یەکبخات وەک سەرەتاکانی سەردەمی عەباسی تا دەرکەوتنی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر دەستی سوڵتان عوسمانی یەکەم، کە جێ نشینەکانی زۆر وڵاتیان فەتح کرد کە پێشتر موسڵمانان نەیانتوانی بوو فەتحیان بکەن وەک وڵاتەکانی بەلقان، و ئیسلامیان تیا بڵاو کردنەوە و لە سەردەمی حەوتەم سوڵتانیاندا کە محەمەدی دووەمە ناسراو بە سوڵتان محەمەد فاتیح فەتحی قوستەنتینیە کرا، دواتر لە ساڵی ١٥١٦ز حەفیدی سوڵتان محەمەدی دووەم کە سەلیمی یەکەم بوو فەتحی وڵاتەکانی شام و میسری کرد و مەمالیکەکانیان ڕووخاند و دوایین خەلیفەی عەباسیان دابەزاند لە دەسەڵات، بەم شێوەیە نەوەکانی عوسمان بوونە جێ نشینی موسڵمانان بۆ ماوەی ٤٠٨ ساڵ، و ئەم سەردەمە ناسراوە بە سەردەمی عوسمانی، و لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی چەند دەوڵەتێکی سەربەخۆ دامەزران بێ ئەوەی قەوارەیەکی یەکگرتوو یەکیان بخات بە کردار.

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-10-24 21:09:59

hero
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 165
WindowsSafari

Re: raportekm awet

dastt xosh bett hawre gyaan zor supast akam 3azetm yaytt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net