.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






سڵاو .... تکایه کێ ئه‌توانێ راپۆرتێکهم داتێ له سه ر ئابوری کوردستان یان له‌سه‌ر سیسته‌می کۆلایه‌تی .....

له‌سه‌ر هێڵ نییه




زیاتر له هه‌ژده ساڵه هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی کوردییه‌وه حکومڕانی ده‌کرێت. له‌و چه‌ند ساڵه‌دا ئه‌و چوارچێوه جوگرافییه هه‌ندێ پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه که‌ده‌کرێت به‌ئاسانی قامکیان له‌سه‌ر دابنه‌ین. بۆ نمونه، ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌ماشای شاره‌کانی وه‌ک هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک بکات، ناتوانێت نکۆڵی له‌و پێشکه‌وتنانه بکات که ئه‌م شارانه له‌هه‌ندێ بواری جیاجیادا به‌خۆیانه‌وه بینیویانه. ئه‌م پێشکه‌وتنانه ئه‌و روه جوانانه‌ن که پێویسته وه‌ک ده‌ستکه‌وت بێ سڵمینه‌وه باس بکرێن. به‌ڵام باسکردن و پیاهه‌ڵدانی ئه‌و لایه‌نه پۆزه‌تیڤانه مه‌به‌ستی ئه‌م باسه نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته لێره‌دا چه‌مکی بنیاتنانی ئابوری کوردستانه که ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت عاقیبه‌تێکی پرشنگداری نابێت. یه‌کێک له‌هه‌ره گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی پێشنه‌که‌وتنی ئه‌م چه‌مکه له هه‌رێمی کوردستاندا نه‌بونی پلانه ئابورییه درێژخایه‌نه‌کانه. پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌ر وڵاتێک یاخود هه‌ر هه‌رێمێک به‌شیوه‌یه‌کی گشتگیر گرنگه، چونکو پێشخستی که‌رتی ئابوری به‌ته‌نیا رێگا‌و بان و به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ باڵه‌خانه‌ی به‌رز نییه، به‌ڵکو داڕشتنی به‌رنامه و پلانی درێژخایه‌نه به‌شێوازێک که‌ئاینده‌یه‌کی گه‌ش و سه‌قامگیر بۆ ئابوری وڵات بنیات بنێت.
له‌سه‌ره‌تادا پێم خۆشه پێش هه‌رشتێک ئه‌وه بڵێم که باسکردنی سیسته‌می ئابوری سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌م نوسینه‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌یه به‌و مانایه نییه که له‌و باوه‌ڕه‌دا بم له سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه ئابورییه‌دا ژیان بێ کێشه‌و گرفت ده‌بێت. هاوکات له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم که ئه‌م شێوازه له ئابوری سیاسی دوا شاکاره‌کانی مرۆڤ و فۆرمێکی گونجاوی بڕاوه‌یه ده‌بیت بۆ راپه‌ڕاندنی پرسه ئابوریه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردنی نایه‌کسانییه‌کان و فه‌راهه‌مکردنی خۆشگوزه‌رانیه‌ک که‌شایسته‌ی مۆرڤ بێت له کۆمه‌ڵگاکاندا. هۆکاری سه‌ره‌کی بۆباسکردنی ئه‌م چه‌مکه ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته‌یه که پێشانی بده‌ین ته‌نانه‌ت به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ شێواز و مۆدێلی ئابوری سه‌رمایه‌داری ئه‌م چه‌رخه‌شدا، سیاسه‌ت و پلانه ئابورییه‌کانی هه‌رێم چه‌نده له‌پاشه، وه‌ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌کردنه له‌گه‌ڵ بازاڕدا چه‌ند گرفته‌کانی هه‌رێم له‌دوا رۆژدا ئاڵۆزتر و قه‌یراناوی تر ده‌کات.
وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک، بۆ پیشاندانی رێچکه‌ی ئابوری سیاسی هه‌رێم، پێویسته باسێکی کورت له‌هه‌ندێ چه‌مکه ئابوریه‌کانی بازاڕی سه‌رمایه‌داری له‌م سه‌رده‌مه‌دا بکه‌ین تاکو بزانین سیاسه‌ته ئابورییه‌کانی هه‌رێم له‌کوێی کایه‌کانی نێو ره‌وشی سه‌رمایه‌گوزاریدا وه‌ستاوه.
له‌سه‌د ساڵی رابردویدا سه‌رمایه‌داری ئاڵوگۆڕی زۆری به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه له چۆنێتی کارکردن و به‌ڕێوه‌بردنی بازاڕ و پرسه ئابوریه‌کاندا. له‌ئاکام و کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا وڵاتان له‌ئێستادا به‌ناچاری باس له دۆزینه‌وه و بنیاتنانی شێوازی نوێ له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان و فه‌راهه‌مکردنی پێداویستیه‌کانیان له بازاڕدا ده‌که‌ن. بۆ نمونه، باسکردنی ته‌کنه‌لۆجیای سه‌وز له‌ئاکامی ئه‌و ئاڵوگۆڕه ترسناکانه‌دا هاته گۆڕێ که ژینگه له‌گه‌ڵیاندا روبهڕوه. یاخود پشت نه‌به‌ستن به به‌کارهێنانی ئه‌و سه‌رچاوه سروشتییانه‌ی که‌خه‌ریکه له‌بن دێن، وڵاتانی ناچارکرد که هه‌وڵه‌کانیان چرتر بکه‌نه‌وه بۆ دۆزینه‌وه و فه‌راهه‌مکردنی سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه. ئه‌م ئاڵوگۆڕانه له‌گه‌ڵ خۆێاندا زاراوه‌و تێگه‌یشتینی نوێیان به‌ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان ناساند. بۆ نمونه، ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی سه‌وز، بیرکردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێ بۆ به‌کار هێنانی وزه که زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بیت بۆ سه‌ر ژینگه، ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ن که‌م ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابوری سیاسی هه‌یه بتوانێت له‌ئه‌مڕۆدا فه‌رامۆشیان بکات. باسکردن له ته‌کنه‌لۆژیای سه‌وز لێره‌دا به‌و مه‌به‌سته نییه که کوردستان بار بکه‌ین بهقهیدو به‌نده روته‌کانی پاراستنی ژینگه، چونکو ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌وڵاته هه‌ر پێشکه‌وتوه‌کانی دنیا تاکو ئێستا ئاماده نین بچنه ژێرباری پیاده‌کردنی مه‌رجه‌کانی رێکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه، که به‌رچاوترینیان "رێککه‌وتنی کێۆتۆیه" که بۆ ئانجامدانی ئاڵوگۆڕی ریشه‌ی له‌سیسته‌می ته‌کنه‌لۆجیا و پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێناندا که زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت بۆ سه‌ر ژینگه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه واژوکراوه. وروژاندنی ئه‌م جۆره باسانه به‌مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتنی ئابوری کوردستانه به‌کاروانی نوێیی ئابوری سیاسی له دونیای ئه‌مڕۆدا. مه‌به‌ست له‌م نوسینه هه‌وڵدانێکی سه‌رپێی کورته له‌سه‌ر "سیسته‌می گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ی" له‌بواری ئابوری‌دا. ئه‌م باسه بۆ ئێستای ئابوری کوردستان زۆر گرنگه، چونکو پێشکه‌وتویی و کارابونی ئابوری هه‌ر وڵاتێک وابه‌سته‌یه به‌وه‌ی که سیسته‌می نوێکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی له بواری ئابوری‌دا چه‌ند ریفۆرمی جدی کردوه و چه‌ند توانییوێتی له‌و مۆده‌وه نزیک بێت که له‌باری ئابوری‌دا بوژانه‌وه‌ی ولات و ئاستی ژیانی تاک ده‌باته سه‌ره‌وه. سه‌رکه‌وتنی وڵاتان له‌گره‌وی ئه‌وه‌دایه که داڕشتنه‌وه‌ی پلانه ئابوریه‌کانیان چه‌ند له‌خزمه‌تی بنیاتنانی مۆدێک له سهرمایهگوزاڕیه که له بازاڕدا چالاک بێت و به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو په‌یوه‌ندیه‌کانی ناو بازاڕ و سه‌رمایه‌گوزاریکردنی رێکخستبێت. بۆ ئه‌وه‌ی وردتر ئه‌م چه‌مکه ئابوریانه رۆشنبکهینهوه، سه‌ره‌تا هه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کان و چۆنێتی کارکردنی چه‌ند چه‌مکێکی بازاڕی سه‌رمایه‌داری له‌چه‌ند ده‌یه‌ی رابردودا به‌کورتی باس ده‌که‌ین. دواتر ده‌چینه سه‌ر سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی که به "سیسته‌می نوێکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی" یاخود "National Innovation System " ناسراوه، له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵده‌دین گرنگی ئه‌م سیسته‌مه له‌پێشخستنی ئابوری وڵات‌دا پیشان بده‌ین. دواتر به‌رواردێکی کورت له‌نێوان کوردستان و وڵاتێکی بۆ نمونه که تایوان ده‌که‌ین. مه‌به‌ست له‌م به‌راوردکردنه ئه‌وه‌یه که بزانین پلانه ئابوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌کوێی ئه‌و هاوکێشانه‌دا وه‌ستاون. له‌به‌ر دو هۆی گرنگ تایوان وه‌رگیراوه بۆ ئه‌م به‌راوردکردنه، یه‌که‌میان، لێکچونێکی تا راده‌یه‌کی باش له‌نێوان میژویی ئه‌م دو " وڵاته له‌نێو وڵات‌دا" هه‌رێمی کوردستان و تایوندا هه‌یه که له‌زانستی سیاسی‌دا بهa State within State ناسراوه. هۆکاری دوه‌میش ئه‌وه‌یه که تایوان به‌یه‌کێک له‌و وڵاتانه ده‌ژمێردرێت که له‌ڕێگه‌ی "سیسته‌مێکی تایبه‌تی نوێکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی"ه‌وه توانیوێتی ئابوریه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتو و سه‌قامگیر بنیات بنێت.
سیسته‌می ئابوری سه‌رمایه‌داری له‌چه‌ند ده‌یه‌ی رابردویدا
دو بۆچونی ده‌ژ به‌یه‌ک له‌بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا له ململانێدا بون. کاریگه‌ری ململانێکانی نێوان ئه‌م دو بۆچونه له‌سه‌ر چۆنێتی وه‌رچه‌رخانی بازاڕی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ئاستی ئابوری سیاسی وڵاتاندا بائاسانی به‌دی ده‌کران. ئه‌م دو بۆچونه دژ به‌یه‌که بریتی بون له تێڕوانینه‌کانی ئاده‌م سمپ پسپۆری بواری ئابوری سیاسی له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌کانی، ئابوری زان و خاوه‌نی تیۆری سۆسیالیزم، کارڵ مارکس. بهگوزهر له‌وه‌ی هاوڕا یاخود دژ به هه‌ریه‌کێک له‌م دو بۆچونانه ببیین، سمپ زۆر پێش مارکس په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کان و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی بازاڕی له کتێبه گرنگه‌که‌یدا با ناوی سامانی نه‌ته‌وه‌کان پرسه ئابوریه‌کانی شیکرده‌وه. دواتر مارکس به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له سمپ ئه‌و پرسانه‌ی سه‌ر له‌نوێ باسکرده‌وه. سه‌رباری گشت جیاوازییه‌کانیان، ماركس و سمپ هاوڕا بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌م هێنان باشترین سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابوریه. ئه‌و دو ئابوری ناسه کلاسیکه پێان وابو مه‌رجی گه‌شه‌کردنی ئابوری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک وابه‌سته‌یه به راده‌ی به‌رهه‌م هێنانییه‌وه. سمپ پێ‌داگر بو له‌سه‌ر بازاڕێک که تێدا ململانێ و به‌ربه‌ره‌کانی رۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕن و ره‌وشه‌که‌ی دیاری بکه‌ن. ئه‌و پێی وابو ململانێکردن له‌بازاڕدا ده‌بێته مایه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی خیرای کاڵا. به‌پێی بۆچونه‌کانی سمپ له‌ئاکامی ئه‌و ململانێیانه‌دا، رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنان ده‌چێته سه‌ره‌وه، چونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی کاڵاکانیش له‌بازاڕدا ده‌بیته مایه‌ی دابه‌زینی نرخ. له‌ئاکامی دابه‌زینی نرخیش توانای تاکی به‌ره‌خۆر بۆ کڕینی کاڵاکانیش ده‌چێته سه‌ر. کاریگه‌ریه‌کی تری ئه‌م پرۆسه‌یه بریتیه له‌وه‌ی که به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکان یانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی هێزی کاریشه له‌هه‌مان کاتدا. سمپ به‌شێوه‌یه‌کی بڕاوه دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌بو له‌بازاڕدا، چونکو پێی باش بو ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه سنوردار بن. 1 که‌چی مارکس به‌پێچه‌وانه‌ی سمپهوه، پێی وابو له ئاکامی که‌ڵه‌که بونی کاڵاکان و که‌مبونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ریان بازار توشی قه‌یرانی قوڵ ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت: له‌ئاکامی ئه‌و جۆره قه‌یرانانه‌دا بازاڕی سه‌رمایه‌داری توشی داڕمان ده‌بێت، بیرکردنه‌وه له گۆڕینی سیسته‌می کاپیتاڵیستی ده‌بێته تاکه ریگاچاره بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ئابوری کۆمه‌ڵگا و کۆتای هێنان به گرفته ئابوریه‌کان، که‌ئه‌و سۆسیالیزمی پێشنیار کرد. 2 سه‌باری گاریگه‌ری بۆچونه‌کانی، مارکس چۆنێتی په‌یوه‌ندی بازاڕ و ده‌وڵه‌تی له‌تارمایدا بهجێهت و بیر‌و بۆچونێکی رون و ئاشکرای ئه‌وتۆی بۆ رێکخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌جێ نه‌هێشت له‌دوای خۆی. ئه‌کرێت ئه‌مه هۆکارێک بێت که وای کرد وڵاته "به‌ناو کۆمۆنیستیه‌کان" ده‌رگیری گرفتی قوڵی ئابوری ببن، چونکه ئه‌وان ده‌سته‌ڵاتی ره‌های ده‌وڵه‌تیان بهسهربازاردا سه‌پاند، عاقیبهتهکهشی ئه‌وه بو که هه‌ژاری و قه‌یرانه ئابوریه‌کان بون به گرفتی هه‌ره سه‌ره‌کی و کوشنده‌ی سیسته‌مه به‌ناو سۆسیالیستیه‌کان. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه وڵاته به‌ناو کاپیتاڵیستی و سۆشیال دیمۆکراته‌کان له‌ڕه‌وشی ئابوریاندا چه‌ندین دابه‌زین و به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینی، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌و هه‌ڵکشانانه نه‌بونه مایه‌ی ئاڵگۆڕپێکردنی ریشه‌یی سیسته‌مه‌کانیان. سه‌رباری قه‌یرانه قوڵه‌کانی بازاڕی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌د ساڵی رابردودا، تاکو ئێستا پرۆسه ئابوریه‌کان له‌بازاڕدا توانای به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی دابینکردنی کاریان هه‌یه. هۆکاره‌کانی ئه‌م به‌رده‌وام بونه‌ی بازار زۆرن، که لێره‌دا هه‌ندێکیان به‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر بۆچونه‌کانی سمپ و مارکسدا، داڕوخانه گه‌وره‌که‌ی سیسته‌می بازاڕی سه‌رمایه‌داری “ Great Depression”له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له‌کۆتای ساڵاکانی 1920 کاندا به به‌هاری بۆچونه‌کانی مارکس له‌لایه‌ن زۆرێک له‌ئابوری ناسانه‌وه وێناکرا. هاوکێشه‌ی نێوان رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و داخوازی له‌سه‌ر کاڵاکان به‌شێوه‌یه‌ک تێکچو که‌تێیدا سیسته‌می بازاڕ به‌ته‌وای داڕوخانێکی خێرای به‌خۆوه بینی. بۆ به‌رگرتن به‌و داڕوخانه جارێکی ده‌وڵه‌ت ناچارکرایهوه هه‌ندێ به‌رپرسیارێتی له‌ئاست رێکخستنه‌وه‌ی پرسه ئابوریه‌کان پیشانبدات که ئه‌ویش له‌ڕێگه دانانی باج وسه‌ره‌وه بو. به‌ڵام زۆری نه‌خایاندا جارێکی تر بازاڕی سه‌رمایه‌داری ورده ورده که‌وته‌وه سه‌ر رێچکه‌ی خۆی، ئه‌م هه‌ستانه‌وه‌یه‌ی بازاڕ بۆ زۆرێک به‌و مانایه بو که په‌یامی کۆتای به‌هاری بۆچونه‌کانی مارکسیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا تۆمارکرد. ئه‌م هه‌ستانه‌وه‌یه کۆمه‌ڵی پرسیاری له‌هه‌ناوی خۆیدا شاردبوه‌و که وڵامدانه‌وه‌یان کارێکی ئاسان نه‌بو. له‌م کاته‌دا بو ئابوری ناسێکی نه‌مساوی به‌ناوی "Joseph Alois Schumpeter " که‌وته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه و نهینی ئه‌م دوباره بوژانه‌وه‌یه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری شیکرده‌وه. هه‌ر دوا به دوای ئه‌م ئابوری ناسه، له‌ڕێگه‌ی بۆچون و تێڕوانینه‌کانی ئابوری ناساێکی تره‌وه زیاتر پرس و چۆنێتی بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری رۆشنکرانهوه که ئه‌ویش " Raymond Vernon " ه.
زۆرێک له پسپۆرانی ئابوری پێیان وابو شیمپته‌ر له‌ژێر کاریگه‌ری بۆچونه‌کانی مارکسدایه، به‌ڵام به‌هه‌ندێ خاڵ ئه‌و راشکاوانه خۆی له‌مارکس جیا ده‌کاته‌وه. ئه‌و پێی وابو، سۆسیالیزم به‌و شێوه‌یه‌ی که مارکس پێشبینی ده‌کرد جێگه‌ی کاپیتاڵیزم ناگرێته‌وه، به‌ڵگو له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی شێواز و پرۆسه‌ی بهرههمههێنانهوه ده‌گۆردرێت. ئه‌و له‌ڕێگه‌ی ده‌ربڕینێکی وه‌ک "Creative Destruction " 3 واتا "داڕمانێکی خوڵقێنه‌ر" توانی زۆرێک له پسپۆرانی ئابوری بخاته ژێر کاریگه‌ری بیر‌و بۆچونه‌کانی خۆیه‌وه. بۆچونه‌کانی شیمبتهر له‌مه‌ڕ چۆنێتی کارکردنی بازاڕی سه‌رمایداری له دوای قه‌یرانه ئابوریه‌کی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه بون به مانیفێستی شیکردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی دوباره بوژانه‌وه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری. شیمپته‌ر پێی وایه، له‌پرۆسه و ده‌ورانی بزنسدا هه‌ر کاڵایه‌ک به‌چه‌ند قۆناغێکدا تێده‌په‌ڕێت. بۆ نمونه، کاتێک بازاڕی کاڵایه‌ک له‌نێو ده‌چێت، ئه‌م له‌ناوچونه له هه‌مان کاتدا ده‌بێته مایه‌ی له‌دایک بونی بازاڕی کاڵایه‌کی تر. ئه‌و به‌م پرۆسه‌یه‌ی وت داڕمانێکی خوڵقێنه‌ر. چونکو له‌م پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕپێکردنهدا بازاڕ سه‌رله‌نوێ خۆی بنیات ده‌ناته‌وه و هه‌لومه‌رجێکی نوێتر ده‌خولقێت که ده‌بێته مایه‌ی به‌رده‌وام بونی پرۆسه‌ی سه‌رمایگوزاری. ئه‌و پێی وابو له‌م پرۆسه‌یه‌دا "فێرم" یاخود "کۆمپانیا و ده‌زگا مامناوهندیهکان" رۆڵی باشتر ده‌گێڕن له کۆمپانیا زه‌به‌ڵاح و گه‌وره‌کان، چونکو کۆمپانیای بچوک وابه‌سته نییه به ناوێک یاخود به شێوازێکی تایبه‌ت بۆ دروستکردنی کاڵاکان.4 ئه‌و به‌رده‌وام بونی بازاڕی سه‌رمایه‌داری بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه که له‌ڕێگه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی کاڵاکانه‌وه توانرا پرۆسه‌ی بهرهخۆری خێرا تر بکرێته‌وه، به‌مه‌ش خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به بازاڕی سه‌رمایه‌داری کرد. ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه‌ی شیمپته‌ر سه‌باره‌ت به بازاڕی سه‌رمایه‌داری دروسته، چونکو ئاڵوگۆڕکردن له چۆنێتی کاڵاکاندا، سه‌رنجی کڕیار راده‌کێشێت به‌لای خۆیدا، له ئاکامی ئه‌م ئاڵوگۆڕ پێکردنه له چۆنێتیدا، تاکی به‌ره‌خۆر به کاڵایه‌کی تر ئاشنا ده‌بێت، که‌له‌ناوه‌ڕۆکدا هه‌مان کاڵایی پێشوتره. له رێگه‌ی ئه‌م ئاڵگۆڕهوه فه‌رهه‌نگێکی به‌ره خۆری خێراتر له‌ناخی تاکی بهرهخۆردا بنیات نراوه که له وڵاتانی رۆژئاوادا پێ ده‌وترێت Consumerism Culture)). ده‌بینین خه‌ڵکێکی زۆر ئاڵوگۆڕ به‌که‌لوپه‌لی ناوماڵه‌کانیان، به ئۆتۆمبێله‌کانیان، به‌و ئامێرانه‌ی که رۆژانه به‌کاری دێنن ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات. ئه‌م فه‌رهه‌نگه یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی که‌وای کردوه، ئابوری وڵاتانی رۆژئاوا چالاکر بێت, وه رۆژانه کاڵایه‌کی زۆر دوباره ببێته‌وه به‌سه‌رمایه‌ی نقدی، قازانجێکی زۆر بخاته سه‌ر سه‌رمایه‌ی به‌کارهاتو له‌دروستکردنی کاڵاکاندا.
ئابوری ناس " Raymond Vernon " نه‌ک به‌ته‌نیا کۆمه‌کێکی زۆری به‌بۆچون و تێڕوانینه‌کانی شیمپته‌ر کرد، به‌ڵکو توانی زۆر ساده‌تر باسی سایکڵی کاڵا و چۆنێتی به‌رده‌وام بونی ئه‌م چه‌مکه گرنگه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری بکات. چارتی ژماره یه‌ک (1) بریتیه له‌پوخته‌ی بۆچونه‌کانی ڤه‌رنه‌ن له‌مه‌ڕ پرۆسه‌ی سایکڵی کاڵاوه له‌بازاڕدا. 5
له‌م چارته‌دا کاڵا به‌چوار قۆناغدا تێپه‌ر ده‌بێت، ناساندن، هه‌ستانی نرخ، به‌رزترین پله‌ی نرخ، دابه‌زینی نرخ، که له‌هه‌مان کاتدا سه‌ره‌تای به‌رزبونه‌وه‌ی کاڵاشه به‌و چۆنایه‌تییه‌ی که هه‌یه‌تی له‌بازاڕدا. به‌پێی بۆچونه‌کانی ڤه‌رنه‌ن گشت کاڵایه‌ک پێویستی به پێناسه‌کردن هه‌یه، چونکو به‌بێ ئه‌و پێناسه‌کردنه کاڵاکان چانسی گۆڕینه‌وه‌یان نابێت به سه‌رمایه‌ی نه‌قدی.6 ئه‌م بۆچونه‌ی ڤه‌رنه‌ن له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئابوری بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا به‌ئاسانی به‌دی ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ر كاڵایه‌ک پێش ئه‌وه‌ی بگاته بازاڕه‌کان، زۆرترین شاره‌زایی له‌سه‌ر بڵاده‌کرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی پڕوپاگهندهکردنهکانهوه. پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ کاڵاکان وا ده‌کات ئارزوی ده‌ستگیر بون و کڕینی کاڵاکان له سایکۆلۆژیه‌تی تاکی بهرهخۆڕدا دروست ببێت و تاکی بهرهخۆڕ به‌ته‌واوی ئاماده بێت بۆ پێشوازیکردن له‌هه‌ر کاڵایه‌کی نوێ له‌بازاڕدا. پڕوپاگه‌نده‌کانی ئه‌مڕۆی میدیا گه‌واهی ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن که ڤه‌رنه‌ن سه‌باره‌ت به‌بازاڕی سه‌رمایه‌داری باسی ده‌کات. قۆناغی گه‌شه‌کردنی نرخی کاڵاش بۆ به‌رده‌وام بونی بازاڕی سه‌رمایه‌داری گرنگیه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌یه، چونکه له‌م قۆناغه‌دایه که کاڵا له‌بازاڕدا زیده‌بای به‌رهه‌م ده‌هێنێت و جموجۆڵێکی خیرا و چالاک دروست ده‌کات. له‌م کاته‌ی کاڵادایه که سه‌رمایه‌کی زۆر ده‌ستا و ده‌ست ده‌کات، وه‌ئه‌م پرۆسه‌ی ده‌ستاو ده‌ستپێکردنه‌ی سه‌رمایه له‌ڕیگه‌ی هه‌ستانی نرخی کاڵاوه هۆکارێکی سه‌ره‌کی تره بۆ به‌رده‌وام بونی بازاڕ، چونکو له‌ئاکامی گۆڕینه‌وه‌ی کاڵا به دراو قازانج به‌رهه‌م دێنێت. قۆناغی پێگه‌یشتنیش به‌پێی بۆچونه‌کانی ڤه‌رنه‌ن ئه‌و کاته‌یه که کاڵا هیچ جۆره هه‌ستانێک به‌خۆوه نابینێت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له‌و وه‌ستانه‌دا، پرۆسه‌ی دابه‌زینی ده‌ستپێده‌کات. دو هۆکار رۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن له‌وه‌ی که کاڵا بچێته قۆناغی دابه‌زینه‌وه. هۆکاری یه‌که‌م پڕبونی بازاڕه له‌کاڵای ناوبرا و که‌مبونه‌وه‌ی داخوازیه له‌سه‌ری. هۆکاری دوه‌میش بریتیه له‌وه‌ی که کاتێک ئه‌و کاڵایه زۆر له‌بازاڕه‌کاندا ده‌مێنێته‌وه و چیتر زێده‌بای دروست ناکات، به‌ڵام به نوێکردنه‌وه‌ی کاڵاکه، دوباره ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ نێو سایکڵی بزنس و هه‌مان پرۆسه‌ی خۆی و بۆ جارێکی تر به‌سه‌ر هه‌رچوار قۆناغه‌که‌دا دوباره‌ده‌کاته‌وه. ئه‌م نوێکردنه‌وه‌یه به‌دو شێوه ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ندێ جار ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که کاڵاکه‌ی دروستکردوه، خۆی به گه‌شه‌کردنی لایه‌نی چۆنایه‌تی کاڵاکه بۆ جارێکی تر کاڵاکه به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. بۆ ئه‌م جۆره‌ی دوباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌یه ئه‌کرێت به پیشاندانی ئامێرێک که له‌لایه‌ن کۆمپانیای "سێ‌و"وه دروستکرا وه له‌ژێر ناوی "ئای پۆد" چۆنێتی کارکردنی ئه‌م پرۆسه‌یه شیبکه‌ینه‌وه. بۆ نمونه، بۆ چه‌ند ساڵێک له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی زۆره‌وه "MP3" دروست ده‌کرا، به‌ڵام کۆمپانیای سێ‌و له‌به‌رامبه‌ر ئێم پی پریدا، "iPod" ئای پۆدی خسته بازاڕه‌کانه‌وه و سه‌رمایه‌یه‌کی خه‌یاڵیش دروستکرد له‌م رێگه‌یه‌وه. به‌دروستکردنی ئای پۆد، ئامێره‌کانی ئێم پی پری لهبارزاڕهکاندا بزر بون. به‌ڵام کاتێکیش هه‌ندێ ئامێری ده‌نگی بچوکتر و به‌نرخی هه‌رزانتر په‌یدا بون، کۆمپانیای سێ‌و هه‌ستا به‌دروستکردنی "ئای فۆن" به‌ڵام به زیادکردنی کۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی نوێوه. ئای فۆن به‌سه‌ر ??
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن diaryrashid (2012-11-30 06:45:36)
له‌سه‌ر هێڵ نییه