.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













- تەنها چارەسازی عیشق هاوسەرگیریە.(بوخوالید)
2- هیچ هاوڕێیەتیەك ئەوەندەی تەنهایی باش نیە، بۆتەنها نەبوونی ئەندێشە.(ئورد)
3- ئەگەر تەنیایتر لەتەنهایی بم، بەڵام خودا هەیە، خودا شوێن گرەوەی هەموو نەبوونیەكانە.(دكتۆر عەلی شریعتی)
4- من ڕقم لەعیشقە، لەبەرئەوەی یەكجار عاشق بووم دایكمم فەرامۆش كرد.(مارك تەواین)
5- ئەگەر دەتەوێت فەرمانڕەوای هەموو جیهان بیت، پێویستە عەقڵ حاكمی تۆبێت.(سەنەك)
6- ڕاستگۆترینو بێچاوەڕوانترینو سودبەخشترینو هەمیشەیترین هاوڕێ بۆهەركەسێ پەرتوكە.(مارك تەواین)
7- ساتەكاتمان گوزەراند كە بەخۆشبەختی بگەین، غافڵ لەوەی كە ساتەكان هەمان خۆشبەختی بوون.(دكتۆر عەلی شریعتی)
8- پێوستە بەشوێن شادیەكانی ژیاندا بگەڕێن، بەڵام خەمومەراق خۆی دەمان دۆزێتەوە.(فریش نیچە)
9- ژن مناڵێكە بەتۆزقاڵێك بزە لەسەر لێو دەتوانرێت بخرێتە پێكەنین، هەروەها بەكەمترین پێنەدانی سۆزو خۆشەویستی دەتوانرێت بخرێتە گریان.(……)
10- هەرگیز ناتوانرێت بەمرۆڤانێكی بچكۆلە كارگەلێكی گەورە ئەنجام بدرێت.(……)
11- بەدەستهێنانی ئەوەی كە ئارەزووتە سەركەوتنە، بەڵام شتێك كە بۆبەدەستهێنانی هەوڵوكۆشش نادەیت خۆشبەختیە.(لوسیا)
12- سەركەوتن ئەوەنییە كە هەرگیز شكست نەخۆیت، ئەوەیە لەپاش شكست خواردن هەڵبسیتەوە.(مهاتما گاندی)
13- عیشقو خۆشەویستی گەوهەرێكی گرانبەهایە ئەگەر لەگەڵ پاكداوێنیدا هاوڕابن.(……)
14- ئەرزشو سەنگینی مرۆڤەكان بەوە نییە كە هەیانە، بەڵكو بەشتێكە كە ئارەزووی بەدەستهێنانی دەكەن.(جبران خلیل جبران)
15- كەسێك كە دەیەوێت ببێت بەفێركەر، تەنها پێویستە یەك بەش هەڵبژێرێت، هەتاوەكو بەقۆناغی كامڵ بوون بگات.(پائولو كوئیلو)
16- پیاوە گەورەكانی مێژوو، چارەنووسی میللەتیان دیاری دەكەن.(ئەشینگر)
17- خۆشوویستنی كەسێك كە شایستەی خۆشەویستی نییە، بەهەدەردانی سۆزو موحبەتە(دكتۆر عەلی شریعتی)
18- خراپترین گوناە ئەوەیە كە كەسێك بەڕاستگۆت بزانێت، تۆدرۆی لەگەڵدا بكەیت.(ویلیم شكستپیر)
19- عیشق” بچوك كردنەوەی دونیایە بەئەندازەی یەك نەفەرو گەورەكردنی یەك نەفەرە بەئەندازەی دونیا.(دكتۆر عەلی شریعتی)
20- ژن هەمیشە تەمەنی خۆی لەمێژووی هاوسەرگیریەوە هەژمار دەكات، نەك لەمێژووی لەدایك بوونیەوە.(ئیرهارد)
21- ئەگەر كەسێك تۆی بەوشێوەی كە ئەتەوێت خۆشنەوێت، بەو مانایە نییە كە تۆی بەتەواوی بوونتەوە خۆشناوێت.(كابریل گارسیا ماركز)
22- هاوڕێی واقیعی كەسێكە كە دەستی تۆبگرێت، بەڵام دڵی تۆ بەدەستبهێنێت.(كابریل گارسیا ماركز)
23- كاتێك ژیان شتێكی زیاد بەتۆ نادات، هۆكارەكەی ئەوەیە كە تۆشتێكی زۆرت لەئەو ناوێت.(مارسل پیرەو)
24- پیدەچێت پیاوێك كە هەمیشە پرسیار دەكات بەگێل بێتە پێشچاو، بەڵام كەسێك هەرگیز پرسیار ناكات لەتەواوی ژیانیدا بەگێلێتی دەمێنێتەوە.(لوئی پاولز)
25- هونەر” بەعیشق دەست پێدەكات، بەسەختی بەردەوام دەبێتو بەدەردو ڕەنج بەكۆتا دەگات.(محمود ملت ئابادی)
26 شیرینترین گوفتار لەژیاندا، بەخێرهاتنەوەی بێفێڵو ساختەی ژنە كە لەمێردەكەی دەكات.(جورج ولز)
27- شمشێر دەتوانێت ڕۆح لەجەستە جودابكاتەوە، بەڵام هەرگیز ناتوانێت بیروباوەڕ لەمێشكی هەركەسێك بكاتە دەرەوە.(كالوی)
28- كەسێك كە زمانی بپارێزێت، خودا عەیبو عاری ئەو دەپاریزێت.(ئیمام عەلی، ع)
29- جوانی بەسیماتو ڕووخسار نییە، بەڵكو بەنورێكە كە لەدڵدا دەدرەوشێتەوە.(جبران خلیل جبران)
30- لەجیهاندا دووشت لەهەموو شتێك جوانترن، ئاسمانی پڕ لەئەستێرە، ویژدانێكی ئاسودە.((كانت)
31, لەسەر ڕووی زەوی هیچ شتێك گەورەتر لەمرۆڤ نییە، هەروەها لەمرۆڤیشدا گەورەتر لەهزر نییە.همیڵتون)
32- مرۆڤ ناتوانێت چاكە لەگەڵ هەموو كەسێكدا بكات، بەڵام دەتوانێت چاكە نیشانی هەموو كەسێك بدات.(ڕولن)
33- خودا تەنها مەعشوقێكە، كە عاشقانی بەیەكتری ئیرەی نابەن.(……)
34- جوانترین حیكمەتی هاوڕێیەتی لەیادی یەكتریدا بوونە، نەك لەكەناری یەكتریدا بوون.(……)
35- هیچ كەسێك ئەوەندە هەژارنییە كە نەتوانێت زەردەخەنەیەك ببەخشێتە كەسێك، هەروەها هیچ كەسێكش ئەوەندە دەوڵەمەند نییە پێویستی بەزەردەخەنەی كەسێك نەبێت.(……)
36- هەموو دەیەوێت مرۆڤایەتی بگۆڕێت، بەڵام ئەفسوس كە هیچ كەس لەوئەندێشەیەدا نییە كە خۆی بگۆڕێت.(توڵستوی)[/size]
س:كوردكليك
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن MirDin (2013-02-18 14:00:17)

لهسهر هێڵ نییه