.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













عه‌جه‌بستانی دونیا
ئێمه باخێکی بێبه‌رین بۆ به‌رچنه و شاڵینه‌ی ماڵ
به‌ڵام گیرفانی دوژمنان ده‌لب ده‌که‌ین ساڵ له دوای ساڵ
ئێمه بۆ تیکه‌یه‌ک له نان نزا بۆ ئاسمان ده‌که‌ین
به‌ڵام سامانی ژێر خاکمان به خۆرایی و هه‌ده‌ر ئه‌ده‌ین
سه‌یره ئه‌م دۆزه که ئێمه خاوه‌ن ماڵی بێ کلیلین
به ڕوی خۆماندا وه‌ک پڵنگ له‌به‌ر بێگانه‌ش زه‌لیلین
زۆرمان هه‌یه لۆقه‌نته‌ی چاک ئاپارتمانی به‌رزه باڵا
که‌چی گیرفانی زۆربه‌مان وشک و هه‌میشه به‌تاڵه
پاره لای که‌مینه هه‌یه زۆرێکیش بێ کاسپی و کاره
که‌چی سه‌یرانگاکانی شار ، ده‌ڵێی هه‌میشه به‌هاره
سوبحانه‌لله ، له وڵاتێ ئاشی گێله و خوا ده‌یگێڕێ
که‌س سفره‌ی بێ نانی نیه له غه‌یبه‌وه بۆی ده‌نێرێ
وڵاتم پڕ له مه‌سووووووووله ، دار‌و به‌رد به‌رپرسه له‌وێ
که‌چی به قودره‌تی قادر چاوت به که‌سیان ناکه‌وێ
عه‌جه‌بستانه له دونیا ، عه‌شیره و تایه‌فه و تیره
ئه‌لف و بای سیاسی نیه ، که‌چی به پله وه‌زیره
هه‌وه‌سی دونیا و غه‌ریزه ، به‌زم و گه‌ران و هۆسه‌یه
به‌ڵام هه‌ستی هوشیاری بون له ژێر سه‌د ناقس پله‌یه
الله له هه‌رێمی کوردان ، الله له خه‌مه نیشتیمان
حه‌سره‌ت بۆ پێکه‌نێکه ، که کۆتای ببێته گریان
به‌کرحه‌بیب
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن habib (2013-02-22 12:35:34)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه