.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










ئیتر تەرحی چی بكەم تەفسیری چی
كە بەرد نەرم تر بێ لە دڵی مرۆڤ
سەربوردەی حیرەتێك بكەم بۆ ژانی باخچە
باران ئەی تاقانەترین هاورێم ئاخر چەتر كوفرە كوفر،
بەم رەهێلە مەوداكانی گەیشتن
بە تۆ ئەوەیە كە نێوانمان دورتر دەكاتەوە .
بۆیە هەناسەی نیشتمانێكی تاریك بۆ ژوانە خەونێكی بە یەك
نەگەیشتوو لام خۆشترە لە مەمەلەكەتێكی
رۆشنی بە ئاگا ... ئەشێ بە نیشتەوە هەڵفرین .
شوانی گیان ئیدی تەرحی چی بكەم باسی چی
كە نەتوانین خەندەیەك جێ بێلین
ئیرە سەرابە سەراب ...
ئاخر هەموومان لەسواری ئەم بەلەمە
نغرۆیە پەشیمانین
ئەگەر هی تۆ شكاوێش بێ دەمانگەیەنێتە
بەندەر بمبوورە گیان لێرە
ماسییەكانیش دڵیان شكا خەریكە دەخنكێن بۆ قومێك ئاو
ئیدی غەریبی بوونی لێرە گەورەییە و بێكەسیش ئەوپەری كەسبوونە
زوو گەیشتین تەنیاو تەنیا عیشق پێمان نەگەیشت
بۆیە تێنافكرم و دەلێم
تۆش برۆ منیش دەست لەم پۆستە
هەڵدەگرم كە تەنیاییە
لهسهر هێڵ نییه