.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










كاك
پێش ئه‌وه‌ی بێمه به‌رده‌مت
كام بیری جوان.خرپهداره
كام دێر هه‌ڵبه‌ست.زۆر به‌كاره
شانه‌ی ئه‌كه‌م.وه‌ك په‌رچه‌مت!
له‌ماوه‌ی چاو قوچانێكا.
هه‌زارویه‌ك خه‌ونی شیرن.
ئه‌م كه‌ن (به(مهم) ئه‌تكه‌ن(به‌زین)
له‌خه‌یاڵما
پایز..به‌هاری،لێ ئه‌تكێ
ده‌رختی روت،
گه‌ڵای سه‌وزی،پێوه ئه‌لكێ!
به‌ڵام!سه‌د ئاخ،ئه‌ی ده‌رون پاك
كاتێ با‌نگم ئه‌كه‌ی (به(كاك)
كاك..وه‌كو مار،
به‌ره‌و گوێچكه‌م،گینگل ئه‌دا
كهدێمه گۆ،
خۆی له‌زمانم لوول ئه‌دا !
هێدی..هێدی..
قوتم ئه‌دات،كفنی زه‌ردی نائومێدی!
من له دڵتام..
لهدهروونتام..
له گلێنه‌ی، چاوی رونتام
شه‌رم مه‌كه،به‌ناوی ڕووت
ناوم بێنه پڕ بهگهرووت
با له‌یه‌كتر،ئاشكرا بین
تاكه‌ی له‌ناو ئاگرا بین؟
نه تۆ (خوشكه)ی)نه من(كاك)م
خۆشه‌ویستی، ده‌رون پاكم
5/6/1969
عبدلله په‌شێو
له‌سه‌ر هێڵ نییه