.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










هۆنراوەی: خدر کۆساری
مـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــامۆستا گیان
مامۆستا گـیـان وا شـه‌ش مانگه
كــــــــــــــــێڵگه‌كــانـی ئێمه تینوون
تۆش تـــــــــــــــــــــكه تكی بارانـی
نیشتمانــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــمان
چاوی لێڵی چـــــــــــــــــــــــــاوه‌رێه
تۆش دوو چـــــــــــــــــــــــــــــــــاوی
گه‌ش و گۆڵی كوردستانـــــــــــی..
ئه‌م ووڵاتی خـــــــــــــــۆڵه‌مێش و
پر ئه‌ندێشه
ئێستاكه پره له زوحاك
ئه‌تۆش چه‌كوشی
ته‌پڵی سه‌ری زاڵمانی
مامۆستا گیان
تۆ سارداوی هه‌وارانی
جامه ئاوی ماندووانی
بابۆڵه‌ی ده‌ستی له‌رزۆكی
هه‌تیوانی كوردستانی
بڵقه‌ی كانی نسارانی
قڵپه‌ی چاوی هه‌ژارانی
كڵپه‌ی دایكی شه‌هیدانی
هه‌ڵپه‌ی دڵی چه‌وساوانی
نازانم تۆ كام حاجیله‌ی؟!
باڵای به‌رزی كام قه‌ندیله‌ی؟!
زه‌رده‌ی سه‌ر چیای گه‌ڵاڵه‌و
هه‌ڵمی سه‌ر كه‌شی سیروانی ؟!
ده‌شتی سه‌وزی شێخ وه‌سسان و
ره‌نووی قه‌ڵبه‌زه‌ی دوكانی ؟!
نه‌ء … نه‌ء ..
تۆ رێچكه جۆگه‌له‌ی دۆڵی و
ئاسۆی كلكه‌ی سه‌ركه‌پكانی ..
تۆ پێشمه‌رگه‌ی ره‌ش و رووتی
سه‌رلوتكه‌ی هه‌یبه‌سوڵتانی
تۆ ده‌سته‌ی پڵنگی پێشمه‌رگه‌ی
ناو گه‌ڵووی ماخ و بزنانی ..
تۆ كێوه ره‌شی ، هه‌ڵگوردی
تروسكه‌ی گڵۆپی بنگردی ..
تۆ وه‌كو به‌هار جوانی ..
نه‌سیمی مانگی گوڵانی ..
تۆ سروه‌ی نامه هێنه‌ری
سه‌ر له‌نوێ زیندوو بوونه‌وه‌ی
خاوه‌نی ئاسمانه‌كانی ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه