❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامەكەی دایكم چیرۆكێكی دڵتەزێنە ....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2013-04-25 14:35:10

nyan physics
پڕشنگی یانە
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-04-16
دواترین سه‌ردان: 2014-02-15
په‌یامه‌كان: 643
WindowsMSIE7

نامەكەی دایكم چیرۆكێكی دڵتەزێنە ....

نامەكەی دایكم
چیرۆكێكی دڵتەزێنە ....

وا ڕاهاتبووم هەموو شەوێك كە درەنگ ئەگەڕامەوە نامەیەكی دایكم ببینم بە دەرگای سەلاجەكەوە كە هەموو شەوێك پێش ئەوەی بنوێت بۆی دائەنام.
جارێ پێی ئەوتم: نانەكەم لەسەر مێزەكەیە ...
جارێ پێی ئەوتم: جلە ئوتوكراوەكانم لە ناو كەنتۆرەكەمە و....
جاری واش ئەبوو: كورم بیرت ئەكەم بۆ شەوێ زوو نایەیتاوە؟ ... بەم شێوەیە وای لێهات تا مەوعیدی دكتۆرو شتە گرنگەكانی پێ ئەوتمەوە .
ئاخر من هەموو شەو، درەنگ ئەڕۆشتمەوە و سەرقاڵی هاورێكانم وچوونە دەرەوەكانم بووم!
منیش تەنها كوڕی ماڵبووم بۆیە زۆر ئاسان كارەكانم بۆ جێبەجێ ئەكرا!
ئەو شەوە زۆر درەنگ رۆشتمەوە زۆر هیلاك بووم تاقەتم نەبوو بچم نامەكە بخوێنمەوە، چی تیایە بەیانی پێش ڕۆشتن سەیری ئەكەم.
* * *
بەیانی هێشتا خۆر بە تەواوی هەڵنەهاتبوو لە دەنگی باوكم خەبەرم بۆوە:
- كوڕم نازانم دایكت چیەتی!
بە پەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە دوای چارەكێ پێیان وتین كە ٢ سەعات پێش ئێستا كۆچی دوایی كردوە!
بەو هەموو خەم و پەژارەیەوە دایكممان ناشت و بە خاكمان سپارد.
بە دڵكی شكاو و خەمی وەك شاخێكەوە گەڕامەوە چوومە ژوورەكەی خۆم دەرگام لە خۆم داخست دوای كەمێ ئەو نامەیەم بیركەوتەوە كە دوێنێ شەو دایكم بە سەلاجەكەوە بۆی جێهێشتبووم. بە پەلە ڕامكرد بزانم دوا وتەی چیبووە بۆم كە بینیم زۆر جیاوازتر لە جاران نە بیرخستنەوە و نە مەوعیدە تەنها نامەیەكی سادە تیای نوسراوە: (كوڕم ئەم شەو هەستێكی ناخۆشم هەیە زۆر هیلاكم. باوكت زۆر هیلاك بوو خەبەرم نەكردەوە، ئەتوانی كە هاتیتەوە بمبەیتە لای دكتۆر)!
س:شووشە عادل

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nyan physics (2013-04-25 14:38:27)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net