.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












10 ئامۆژگاری گرنگ له په‌روه‌رده‌ی مندالاَندا
یه‌كێك له ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی ته‌ندروستی عه‌قڵی له ولاَتهیهكگرتووهكانی ئه‌مه‌ریكا لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له سه‌ر په‌نجا باوك و دایك كرد ، ئه‌وانه‌ی له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنابوو، ئه‌مه‌ش له پێناوی ده‌ستخستنی باشترین ئامۆژگاری و رِونكردنهوه بۆ ئه‌و باوك و دایكانه‌ی ده‌یانه‌وێ په‌روه‌رده‌یه‌كی بالاَی منداڵه‌كانیان بكه‌ن و گرنگیه‌كی ته‌واویان داوه به په‌روه‌رده‌ی رِۆڵهكانیان ، لێره‌دا باشترین ئامۆژگاری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه رِوون ده‌كه‌ینه‌وه :
1 - دهربرِینی خۆشه‌ویستی بۆ منداڵه‌كان زۆر گرنگه‌و كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆیی هه‌یه ، تاوه‌كو هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی و پشت و په‌نای رِاستهقینهی دایكان و باوكان بكه‌ن ، وه پێویسته له سه‌ر دایكان و باوكان چه‌ندێ بۆیان رِهخسا ده‌ستخۆشی و گرنگی تایبه‌تی خۆیان بۆ رِۆڵهكانیان نوێكهنهوهو دهرببرِن .
2 - ئامۆژگاری : پێویسته له ئامۆژگاریكردندا دایكان و باوكان هاورِابن له‌گه‌ڵ یه‌كدا و جیاوازی له بۆچونهكانیاندا نه‌بێت ، هه‌ندێ بنه‌مای سه‌ره‌كی ئامۆژگاریكردن دابنێن به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه به‌ر سزادانیان له‌به‌رچاوی كه‌سانی تردا .
3 - به‌سه‌ر بردنی هه‌ندێ له كاته‌كان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا ، پێویسته له‌سه‌ر دایكان و باوكان كاتێكی تایبه‌تی دانێن بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ رِۆڵهكانیاندا یا په‌روه‌رده‌و فێركردنی هه‌ندێ به‌هره‌ی به‌سوود ، وه‌ك چێشت لێنان یا چاكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ..... له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته مندالاَن ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه تاوه‌كو هه‌ندێ له‌كاته‌كان له سه‌یرانگاو گۆرِهپان و شوێنه سوود به‌خشه‌كاندا به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر به‌رن .
4 - جه‌خت كردنه‌وه له به‌خته‌وه‌ری و ئاسوده‌یی نێوات دایكان و باوكان ، چونكه دڵسۆزی و رِێزگرتن له‌نێوان دایكان و باوكاندا ژینگه‌یه‌كی ئارام له‌نێوان سه‌رجه‌م خێزاندا به‌رهه‌م دێنێ .
5 - رِونكردنهوهی رِاست و هه‌ڵه بۆ منداڵه‌كان ، وه پێویسته له‌سه‌ر باوكان و دایكان منداڵه‌كانیان فێری به‌ها بنهرِهتیهكان و رِهوشته بالاَكان بكه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێری به‌رپرسیارێتی خێزان و مامه‌ڵه‌ی رِاست و دروست و نه‌رمی كه‌سانی تریان بكه‌ن .
6 - رِۆچون له رِێزگرتنی دولایه‌نه‌دا ، پێویسته رِێزگرتن و به‌هه‌ند گرتنی كه‌سایه‌تیه‌كان ببێته كالاَی بالاَی خێزان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامان ئه‌م چه‌مكه پهیرِهو كه‌ن ، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه‌كی كرد پاساوی بۆ بێننه‌وه ، هه‌ر به‌ڵێنێكیان پێدا پێویسته بۆی جێبه‌جێ بكه‌ن .
7 - گوێگرتن لهرِای منداڵه‌كان كاتێ پێویستیان به دهربرِینێك ببێت بۆ كارێكی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه ، پێویسته دایكان و باوكان ژینگه‌یه‌كی وای بۆ بخولقێنن به ئارامی رِای خۆیان دهربرِن و ئه‌مانیش چه‌ند بتوانن له‌گه‌ڵیدا رِێگهچاره بدۆزنه‌وه .
8 - رِاوێژ كردن و گوێگرتن لێیان ، پێویسته له‌سه‌ر دایكان وباوكان رِاكانیان به هێمنی و كه‌م كورت به رِۆڵهكانیان بگه‌یه‌نن ، وه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه له بۆئاوا حاڵه‌تێكی تر خۆیان بتوانن رِێگهچارهی گونجاوتر بدۆزنه‌وه بۆ كاره‌كان .
9 - پابه‌ند بوون به رِاستیهكان و وه‌ك مرۆڤ و منداڵ رِوانین بۆ رِۆڵهكانیان ، پێویسته چاوهرِوانی هه‌ڵه‌و هه‌ندێ جار كاردانه‌وه له رِۆڵهكانیان بكه‌ن ، به‌تایبه‌تی تا به‌ره‌و گه‌وره بوون بچن و كاریگه‌ری ده‌ورو به‌ریان له‌سه‌ر زیاد ده‌بێت .
10 - گیانی سه‌ربه‌خۆیی و برِیاردان و به‌رپرسیارێتی له منداڵه‌كانیاندا زیندوو كه‌نه‌وه ، به‌مه‌ش ژینگه‌یه‌كی پرِ له دڵسۆزی و رِاسگۆیی دروست ده‌بێت .
ن.ئومید محمد ئه‌مین
له‌سه‌ر هێڵ نییه