.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












لێدانی منداڵ سه‌ره‌تای شكستی په‌روه‌رده‌ییه
-پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) هه‌رگیز له‌كه‌سی نه‌داوه .
ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی باسی لێدانی منداڵ ده‌كات پێویسته به‌دیدێكی گشتگیریه‌وه بۆ برِوانین ، ده‌بێ له‌كاتی ئاماژه پێكردن و به‌به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌دا ئه‌وه‌ش رِون بكه‌ینه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) له‌ژیانیدا له‌كه‌سی نه‌داوه ، لێدانی به‌كار نه‌هێناوه ، له‌ئافره‌ت ، خزمه‌تكار ، منداڵ ..... له‌كه‌سی نه‌داوه ، هه‌رگیز لێدانی نه‌كردووه به به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ، مه‌گه‌ر له سه‌نگه‌ری كۆشش (جیهاد) دا بووبێت . كه‌س به‌ده‌ستی گرفتار نه‌بووه ، هیچ كات بۆ كاره‌كان مه‌یل و ئاره‌زوی خۆی تێكه‌ڵ نه‌كردووه ، به‌ڵكه به‌پاك و پوخته‌یی بۆ خوای گه‌وره ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه .
-پێویسته ئامۆژگاریكردن به رِێزو خۆشه‌ویستی و متمانه بێت نه‌ك ترس و تۆقاندن !!
یه‌كێ له‌و دایكانه‌ی به‌رده‌وام لێدانی كردبووه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی منداڵه‌كه‌ی ده‌ڵێ : ( به‌ڵێ لێدانم كردبویه ده‌رمانێك و چاره‌سه‌ری سه‌ركه‌شی و ئاكاره لاره‌كانی رِۆڵهكهمم پێده‌كرد ، بهلاَم ئه‌و چاره‌سه‌ره كاتی بوو هه‌ركات بیویستایه دوباره‌ی ده‌كرده‌وه و بگره خراپتر له‌جاران دوباره‌ی ده‌كرده‌وه ، هه‌ندێ جار رِاستهوخۆ دوای لێدانه‌كه یا كۆتایی ئه‌و هه‌فته ده‌چویه‌وه سه‌ر هه‌مان كار و ئاكار ) .
- لێدان نیشانه‌ی شكسته .
- لێدانی منداڵ له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاكاری نامۆی وه‌ك ( رِق ئه‌ستوری و ئینكاری و بێزاركردنی میوان) چاره‌سه‌رێكی شكستخواردوی گه‌وره‌كانه ، سیاسه‌تێكی چه‌وتی په‌روه‌رده‌كردنه .
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆكارێكی كتوپرِو خێرای چاره‌سه‌ره زیاتر ئه‌وكه‌سانه به‌كاری دێنن په‌روه‌رده‌یه‌كی سهركهوتویان بۆ رِۆڵهكانیان ئاماده نه‌كردووه ، ئه‌م كه‌سانه ناتوانن له‌كاتی تورِهییدا ئارام بن و هێز به‌تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانن .
* لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین 15 كاردانه‌وه‌ی خراپی لێدانی مندالاَن بخه‌ینه رِوو :
1 - لێدانی منداڵ رِقی بۆ دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی لێیداوه‌و ئه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه پێویست بوو كۆیان بكاته‌وه له نێوانیاندا كه‌م ده‌بێته‌وه‌و نامێنێ .
2 - په‌نابردن بۆ لێدان واده‌كات په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و گه‌وره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ترس بێت نه‌ك له‌یه‌ك تێگه‌شتن و رِێزو خۆشه‌ویستی .
3 - لێدان نه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كات ته‌نها لاسایی كوێرانه بكاته‌وه‌و دڵی گه‌وره‌كان رِازی بكات ، ئه‌مه‌ش زیاتر لهوكهسانهدا رِهنگ ده‌داته‌وه كه دهسهلاَت دار‌و له‌چاو منداڵه‌كه‌دا زیاتر له ته‌مه‌ندان، ئه‌م لاسایی كردنه‌وه كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه له‌كه‌دار ده‌كات و توانی دهربرِین و داهێنانی نامێنێ .
4 - لێدان ئه‌و په‌روه‌رده پێوانه‌ییه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ناعه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی چاك و خراپ و رِاست و دروست هه‌یه ده‌یمرێنێ .
5 - لێدان گفتوگۆ‌و رِاگۆرِینهوه له نێوان گه‌وره‌و بچوكه‌كاندا ناهێلێ ، واده‌كات مندالاَن خاوه‌نی رِای خۆیان نه‌بن و ئه‌گه‌ریش رِایهكیان هه‌بێت نه‌وێرن بیڵێن ، له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له ئاكارو سه‌رجه‌م پاڵنه‌ره ده‌رونیه‌كاندا لاواز ده‌كات .
6 - لێدان منداڵ له پێداویستیه ده‌رونیه‌كانی له به‌خشین و وه‌رگرتن و ئارامی و خۆشه‌ویستی لاواز و هه‌ژار ده‌كات .
7 - لێدان نمونه‌یه‌كی خراپی شوێنكه‌وتن بهمندالاَن ده‌به‌خشێت ، بێبه‌شیان ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنی رِای رِاست و ئه‌وه‌ی خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی .
8 - لێدان مندالاَن شه‌ره‌نگێز ده‌كات و رِق و كینه‌ی ده‌رونیان زیاد ده‌كات ، به رِق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه ده‌ژین وه‌ك له‌وه‌ی به ئاسوده‌یی و خۆشه‌ویستیه‌وه بژین .
9 - لێدان كه‌سایه‌تی منداڵ لاواز ده‌كات و زیاتر به گومانه‌وه ده‌ژی و نرخی خودی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌یكات به كه‌سێكی گۆشه‌گیرو شه‌رمن و ناتوانێ له‌گه‌ڵ ژیان و كۆمه‌ڵگادا خۆی بگونجێنێ .
10 - لێدان منداڵ له‌به‌هره مه‌زنه‌كانی ژیانی دوور ده‌خاته‌وه : ( تێگه‌شتن له خود ، باوهرِ به‌خۆبوون ، سه‌ركه‌وتن ، داهینان ، مه‌یلی نوێگه‌ری ، ........... ) ، ده‌سته‌وسانی ده‌كات له به‌هره كۆمهلاَیهتیهكانی ( تێكه‌ڵبوونی به كۆمهڵگاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌و بچوكدا ) .
11 - په‌نابردنه به‌ر لێدان واده‌كات منداڵ له‌منداڵی خۆی ده‌رچێت و وه‌ك گه‌وره‌كان بژی ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌ییه .
12 - لێدان ناتوانێ ئاكاره‌كان له رِیشهوه بگۆرِێ به‌ڵكو دیوی ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كات و رِهگی ده‌مێنێ و سه‌وز ده‌بێته‌وه ، بۆیه ئه‌نجامه‌كه‌ی كاتیه‌و درێژه ناكێشێ .
13 - زۆر كات له‌ترسی لێدان مندالاَن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر درۆ كردن و خۆرِزگاركردن له رِوداوهكه به‌هه‌ر بار‌و هۆیه‌ك بێت ، وا ده‌كات مندالاَن بهرِابردویهكی تاڵه‌وه بژین و حه‌ز نه‌كه‌ن بیر له رِابردوو بكه‌نه‌وه .
14 - لێدان نه‌وه‌یه‌كی ناته‌ندروست به‌رهه‌م دێنێ ، دڵسۆزی لاواز ده‌كات ، به‌ڵكو ئه‌نجام دانی كاره‌كان ته‌نها له‌به‌ر خاتری گه‌وره‌كان و دهسهلاَت داران ده‌بێت ، پاڵنه‌ری ناوه‌كی له دڵسۆزی و خه‌مخۆری لاواز ده‌كات و ته‌نها له‌به‌ر ترس و پاڵنه‌ره ده‌ره‌كیه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات .
15 - له‌كاردانه‌وه خراپه‌كانی لێدان ئه‌وه‌یه هه‌ندێ جار منداڵه‌كه لهرِوی باواكان و گه‌وره‌كاندا ده‌وه‌ستێته‌وه‌و به‌رپه‌رچیان ده‌داته‌وه و لێره‌وه پاڵنه‌ری رِوبهرِوو بوونه‌وه‌ی بۆ دروست ده‌بێت .
وهرگێرِانی : ئومێد محمد ئه‌مین
ئا : ئومید محمد ئه‌مین قه‌ره‌داغی
له‌سه‌ر هێڵ نییه